پەتایەکی نوێ و مەترسیدار لە سلێمانی سەر هەڵدەدات
ماوەی چەند هەفتەیەكە پەتایەكی هاوشێوەی كۆرۆنا لە سلێمانی بڵاوبووەتەوە و نیشانەكانیش بۆ ئەوە دەچن، كە هەر كۆرۆنا بێت، سەبارەت بە بوونی ئەم پەتایەش لە نێو مناڵاندا، د.پشدەر عەبدوڵڵا بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی د.جەمال ئەحمەد ڕەشیدی مناڵانی فێركاری لە سلێمانی ڕایگەیاند: زیاتر لە مانگێكە پەتایەكی ڤایرۆسی لە ناو منداڵاندا بڵاوبووەتەوە كە هەمان نیشانەكانی كۆرۆنایە و پێویستیشە لە كاتی بوونی نیشانەكان سەردانی پزیشكی پسپۆڕ بكرێت.
د.پشدەر ڕاشیگەیاندووە: نیشانەكانی بریتین لە( هەڵامەت، كۆكە، قورگ ئێشە، لەرز و تا و سەر ئێشە دواتر رشانەوە و نەمانی تام و بۆن ) ، بەڵام ناگاتە ئەو ئاستەی توشبووەكە تووشی هەوكردنی سییەكان بكات.