جۆرێکی نوێی گۆڕاوی کۆرۆنای ڕاگەیێندرا زۆر بەخێرای بڵاو دەبێتەوە

جۆرێکی نوێی گۆڕاوی کۆرۆنای ڕاگەیێندرا زۆر بەخێرای بڵاو دەبێتەوە

ڕێکخراوی تەندروستی جیھانی بڵاویکردەوە، ئەو کۆرۆنا نوێیە توانای بڵاوبوونەوەی زۆر خێرایە بەراورد بە ھەموو گۆڕاوەکانی تر و بە ناوی “XBB ١.٥” ناسراوە و سەر بە ئۆمیکرۆنە، بەڵام ئەوەی جێی دڵخۆشییە ئەوەیە کە نیشانەکانی سوکن و تووشبوو دووچاری نیشانەی قورس و باگرانی زۆر نابێت، نیشانەکانیشی بریتین لە ھەوکردنی قوڕگ و تا و تەنگەنەفەسی.

سەرۆکی تەکنیکی رێکخراوەکەش رایگەیاند، ئەوەی جێی نیگەرانییە ئەوەیە کە ئەو جۆرە نوێیە بە خێرایی بڵاودەبێتەوە و ژمارەی تووشبووان زیاتر دەبێت، ئەوەش مەترسی دروستبوونی گۆڕاوی نوێ زیاتر دەکات، کە رەنگە مەترسیدار بن.

ھەروەھا ڕێکخراوەکە وتیشی، ترسیان ھەیە لە بڵاوبوونەوەی لە بەشێک لە وڵاتانی ئەوروپا و ئەمریکا، بەتایبەت لە بەشی باکوری خۆرھەڵاتی ئەمریکا.