پرۆژەی هێڵی شەمەندەفەر لە هەرێمی کوردستان دەست پێ دەکات

پرۆژەی هێڵی شەمەندەفەر لە هەرێمی کوردستان دەست پێ دەکات
“قۆناغی یه‌كه‌می پرۆژەی هێڵی شهمهندەفهر له ئیدارەی سه‌ربه‌خۆی زاخۆ دەستپێدەكات تا دەگاته شاری هه‌ولێر”
ئاگرین عه‌بدوڵڵا، بریكاری وەزارەتی ئاوەدانكردنه‌وە و نیشته‌جێبوون، ڕایگه‌یاند:
پرۆژەی هێڵی شهمهندەفهر له قۆناغی خه‌مڵاندنی بودجه‌یه و كاری باشی بۆ كراوە، له ماوەی دوو هه‌فته‌ی داهاتوو، وردەكاری پرۆژەكه ڕادەگهیهندرێت و كات و بڕی پارەی پێوست بۆ دەستپێكردنی پرۆژەكه ئاشكرا دەكرێت.
بریكاری وەزارەتی ئاوەدانكردنه‌وە و نیشته‌جێبوون گوتیشی : قۆناغی یه‌كه‌می پرۆژەی هێڵی شهمهندەفهر له ئیدارەی سه‌ربه‌خۆی زاخۆ دەستپێدەكات تا دەگاته شاری هه‌ولێر، له قۆناغی دووەمیشدا له هه‌ولێرەوە بۆ كۆیه و رانیه و قه‌ڵادزێیه، پاشان قۆناغ دوای قۆناغ له دهۆك و سه‌رسنگ و ئامێدی دەبێ و دواتر هه‌ولێر بۆ حاجی ئۆمه‌ران، درێژیی هێڵی شهمهندەفهرەكه 620 كیلۆمه‌ترە.