لە داستانی خواکورک چەند ئۆتۆمبێلێک کەوتنە کەمینی رژێمی بەعسەوە، بەڵام دواتر چیی روویدا ؟

لە داستانی خواکورک چەند ئۆتۆمبێلێک کەوتنە کەمینی رژێمی بەعسەوە، بەڵام دواتر چیی روویدا ؟

سەرۆک بارزانی لە کتێبی بارزانی و بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی کورد، بەرگی چوارەم ( شۆڕشی گوڵان 1975-1990) لاپەرە 230 دەنووسێت:

سەعات دە و سی خولەکی بەیانی ڕۆژی 27ی تەمموزی 1988، دوژمن هێرشێکی گەورەی لەژێر ناوی( توكلت على الله) بەرپا کرد و لە سەرسۆڵەوە بەرەو سیارە بەڕێ کەوت کە دەکەوێتە بەرزاییەکانی شێخانۆك لەو سەرو بەندەدا ڕووداوێکی ناخۆش کەوتەوە، بەبێ ئەوە کەس هەستی بە دوژمن لە ناوچەکە کردبێت، لەو بێ ئاگاییە دا چەند ئۆتۆمبێلێک کەوتنە کەمینیانەوە و هاوڵاتییەک بەناوی مستەفا ساڵح و کوڕە تەمەن دوازدە ساڵانەکەی بەناوی عومەر گیران و بردران، لەوە بەدوا پێشمەرگە هێرشیان کردە سەر هێزەکەی ڕژێم و دوژمنیان شکاند، زەبرێکی توندیان لێدان و بیست و چوار کەسیان بەدیل گیران کە چوار کەسیان ئەفسەر بوون.