دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران
ئاگاداری ئەو هاوڵاتییانە دەکاتەوە کەوا بەنیازی گەشتکردنن بۆ وڵاتی ئێران
دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران :
لەلایەن بەرپرسانی گومرگی ئێران (تەمەرچین) ئاگادار کراینەوە بۆ ماوەیەکی نادیار جوڵەی گەشتیاری ڕاگیراوە و جوڵەی بازرگانی بە شێوەیەکی ئاسایی بەردەوامی هەیە
بۆیە داوا لە گەشتیارانی خۆشەویست دەکەین سەردانی دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران نەکەن بۆ ئەوەی تووشی هیچ کێشە و گرفتێک و گەرانەوە نەبن.