گومان دەکرێت هێزەکانی کۆماندۆی یەکێتی لە پشت کوشتنی کاروان عەلی شاماربن

گومان دەکرێت هێزەکانی کۆماندۆی یەکێتی لە پشت کوشتنی کاروان عەلی شاماربن

بە پێی ئەو زانیاریانەی کە ئەندامێکی سەرکردایەتی یەکێتی بۆ (بازمیدیا) ئاشکرای کرد؛ پێش دوو هەفتە نامە و تەلەفۆن لەلایەن هێزەکانی کۆماندۆی یەکێتی بۆ کاروان عەلی شامار هاتووە، تێدا هەڕەشەی ئەوەیان لێکردووە ئیدی واز لە قسەکردن و رەخنەگرتن بهێنێت، ئەگەر بەردەوامبێت ئەوا دەیکوژن.

ئێوارەی دوێنێ هەینی تا درەنگانی شەو کاروان عەلی شامار لەگەڵ ئاوەڵزاوایەکی بەناوی کاروان و سالار رواندزی لە سیتەک پێکەوە لە میوانداریبوون، دوای تەوابوونی میواندارییەکە لە رێگا رووداوێک روودەدات کە دواتر لە میدیاکانی یەکێتی بە وەرگەڕان ناوی برا گوایە ستۆپی ئۆتۆمبێلەکە تێکچووە، بەڵام بەگوێرەی ئەو وێنانەی بڵاوکراوەتەوە گومان دەکرێت، دەستێک لە پشتی رووداوەکەوەبێت، چونکە باری تەندروستی شۆفێر و ئەو کەسەی لە پشتەوەی ئۆتۆمبێلەکەبووە زۆر باشە، تەنیا کاروان عەلی شامار گیانی لەدەست داوە.

هەر لەمبارەیەوە عەزەی مۆم بەڕێوەبەری سایتی ڤەدەنگی نزیک لە لاهور جەنگی، لە ئەکاونتی تایبەتی خۆی پۆستێکی کردووە و تێدا ئاماژەی بەوە داوە، کە ئەوانەی ئێستا سەرەخۆشی و ماتەمینی رادەگەیەننە میدیا بێ شعورەکەیانەوە، هەر ئەوانە بوون بەر لە دوو هەفتە بە تەلەفۆن پەیامی کوشتنیان بۆ کاروان دەنارد.٠