وەزارەتی ناوخۆ بڵاوکراوەیەکی لەبارەی تۆمارکردنی چەکی ئاگرین بڵاوکردەوە

وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاوکراوەیەک لەبارەی تۆمارکردنی “چەکی ئاگرین” بڵاو دەکاتەوە

دەقی بڵاوکراوەکەی وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان:

هاووڵاتی بەڕێز

وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان داواتان لێ دەکات کە هەر کەسێک چەکی (تەنیا چەکی ئاگرین: واتا دەمانچە و کلاشینکۆڤ) لە ماڵەوە هەیە و کارمەندی هێزە ئەمنییەکان نییە، لە دوای پشووی سەری ساڵ بە زووترین کات سەردانی یەکێک لەو بنکانەی خوارەوە بکات بۆ تۆمارکردنی چەکەکەی. تۆمارکردنی چەک یەکەم هەنگاوی جێبەجێکردنی یاسای چەک ژمارە 2ی ساڵی 2022ە کە یەک ساڵی دیاری کردووە بۆ ئەم پرۆسەیە. هەر کەسێک لە دوای ئەم ساڵە کە لە تەممووزی 2023 تەواو دەبێت، چەکی تۆمارنەکراوی لا بێت، وەکوو چەکی یاساغ مامەڵەی لەگەڵ دەکرێت.

بۆ زانیاریتان، کاتێک چەکەکەت تۆمار دەکەیت، حکومەت لێت ناسەنێت، بەڵکوو لەگەڵ خۆت دەیبەیتەوە و لەسەر ناوی تۆ تۆمار دەبێت. مافی دەرهێنان و هەڵگرتنت نییە تا مۆڵەتی چەک هەڵگرتن بەدەست نەهێنیت. ئەو چەکەی بە ناوی تۆ تۆمار کراوە، ئەگەر تەنیا لە ماڵەوە بیپارێزی و نەیبەیتە دەرەوە، ڕووبەڕووی هیچ لێپرسینەوەیەک نابیت.
پەلە بکەن لە سەردانیکردنی ئەم بنکانەی خوارەوە بۆ تۆمارکردنی چەکەکانتان دەست نیشان کراون.

راگەیاندنی وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان
2022/12/27