مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی
کوردستان، لە رێورەسمێکی تایبەتدا لە
فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر، پێشوازی لە
جۆرجیا مێلۆنی سەرۆک وەزیرانی ئیتاڵیا
کرد،
پوختەی ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی ھەردوو سەرۆک وەزیران:
– سەرۆک وەزیرانی ئیتاڵیا خۆشحاڵی خۆی بە سەردانی
هەولێر نیشاندا و ئاماژەی بە دۆستایەتی
بەهێزی نێوان هەرێمی کوردستان و ئیتاڵیا کرد.
– سەرۆک وەزیرانی ئیتاڵیا بە فەرمی بانگهێشتی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانی کرد بۆ ئەوەی سەردانی ئیتاڵیا بکات.
– ڕۆڵی هەرێمی کوردستانی لە پاراستنی کریستیانەکان بەرز نرخاند.
– سەرۆکی حکومەت سوپاسی ئیتاڵیای کرد کە ڕۆڵێکی گرنگی لە پشتیوانیکردنی هەرێمی کوردستاندا هەیە.
– سەرۆک وەزیرانی ئیتاڵیا، جەختی لەوە کردەوە کە ئیتاڵیا بەردەوام دەبێت لە پشتیوانیکردنی هەرێمی کوردستان و کارو چاڵاکییەکانی کونسوڵخانەی وڵاتەکەشی لە هەولێر بەرفراوانتر دەکات.
– چاکسازییەکانی کابینەی نۆیەم لە بواری هەمەجۆرکردنی ئابووری و گرنیگدان بە کەرتی کشتوکاڵی و دۆزینەوەی بازاڕی دەرەکی بەتایبەتی بازاڕەکانی ئەوروپا بەڕووی بەرووبوومی کشتوکاڵی هەرێمی کوردستان.