حکومەتی فیدراڵ بڕیاریدا ٤٠٠ مليار دینار بۆ هەرێمی کوردستان بنێرێت

حکومەتی فیدراڵ بڕیاریدا ٤٠٠ مليار دینار بۆ هەرێمی کوردستان بنێرێت
لە ئەنجامی دانوستانی نێوان شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ حکومەتی فیدراڵی ، سەرۆک وەزیرانی فیدرال محەمەد شیاع سوودانی ئەمڕۆ بڕیاریدا پشکی هەرێم بۆ هەردوو مانگی ١١ و ١٢ ی ئەمساڵ کە دەکاتە ٤٠٠ ملیار دینار بنێرێت.
شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان کە ئێستا لە بەغدایە، بە ڕاسپاردە و ڕێنوێنی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، دەستی بە گفتوگۆ و دانوستان لەگەڵ حکومەتی فیدراڵی کردەوە و تائێستاش لە بەغدان بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتن لە سەر کێشە هەڵپەسێردراوەکان .
شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێکهاتووە لە ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی و ئابووری، کەمال محەمەد ساڵح وەزیری سامانە سروشتییەکان بە وەکالەت، ئومێد سەباح سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران، عەبدولحەکیم خەسرەو، سەرۆکی فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون و جووتیار عادل، گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان.
جێی باسە بە هۆی بایکۆتکردنی کۆبوونەوەکانی حکومەتەوە، هیچ وەزیرێکی یەکێتی بەشداری لە شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان نەکرد و ئامادە نەبوون سەردانی بەغدا بکەن.