کێشە ناوخۆیەکانی یەکێتی لە زیادبوون دان

کێشە ناوخۆیەکانی یەکێتی لە زیادبوون دان

بەپێی زانیاریەکانی بازمیدیا چەند ڕۆژێکە کێشە ناوخۆیەکانی یەکێتی لە زیادبووندان لە لێواری تەقینەوەدایە.

سەرچاوەیەکی ئاگادار پشتڕاستی کردەوە زۆرێک لە سەرکردەکانی یەکێتی لە بافڵ تاڵەبانی نیگەرانن بەھۆی ھەڵوێستە سەیر و سەمەرەکانی و ھەروەھا گرنگی پێ نەدانیان لە لایەن یەکێتی .

بافڵ پشتی بەکێ بەستوە؟

بافڵ تاڵەبانی ته‌واوی سه‌ركردایه‌تی و ئەوانەی نزیک بوون لە  یه‌كێتی ئیهمال كردوون تەنھا پشتی به‌ سێ دەزگا به‌ستووە، کە (دەزگای دژە تیرۆر) و (دەزگای زانیاری) و (هێزی كۆماندۆیه)‌، ھەر بەپێی بەدواداچوونەکان ئه‌و سێ ‌دەزگایه‌شی كردووە به‌ دەزگای داپڵۆسێنەری ئەمنی بۆ تۆقاندن و سه‌رانه‌ وەرگرتن و تیرۆری ئه‌و دەنگانەی کە یەکێتی راستەقینه‌ن.

مەکتەبی سیاسی یەکێتی بێ دەنگ کراوە

بەپێی زانیاریەکان بە فەرمانێکی توند،مەکتەبی سیاسیی حزبەکە بێ دەنگ کراون کەس بۆی نیە لێدوان بدات ،ئەمەش زیاتر بوەتە ھۆی قولبوونەوەی کێشەکان.

سەرکردەیەکی یەکێتی کە ناوی ئاشکرا نەکرد و ڕایگەیاندوە: کە ئێستا دەزگای دژە تیرۆر به‌كار دەهێندرێت بۆ داپڵۆسین یان له‌ناوبردنی ئەو دەنگانه‌ی نەیاری خۆیانن،دەزگای زانیاری به‌كار دەهێندرێت بۆ کۆکردنەوەی زانیاری لەسەر سه‌ركردایه‌تی و کادیرانی یەکێتی ھەروەھا هێزی كۆماندۆ بەكار دەهێندرێت بۆ كۆكردنه‌وەی پارە و ڕاو و ڕووت و سه‌رانه‌ وەرگرتن. چەند سەرکردەیەکی یەکێتی دورخراونەتەوە و پەیتا پەیتا وەدەنگ دێن.

سەرچاوەیەکی تایبەت بە بازمیدیای ڕاگەیاند دوای دورخستنەوەی سێ بەرپرسی مەڵبەندەکانی یەکێتی کێشەکانی نێوخۆیی یەکێتی لە لێوارێ تەقینەوەیەکی دیکە دان، ڕێزان شێخ دلێر ڕاوێژکاری مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە دیمانەیەکی تەلفزیۆنی ڕایگەیاند:چەکداری هێزەکانی یەکێتی میلیشیان،ژیانی ئاسایی خەڵک لە هیچ جێگایەک ئەمین نییە  کە کەسێک دەستگیر دەکرێت نازانیت بە کێ بڵێیت لەکوێیە؟

میدیای بەرھەم ساڵح چەند وردەکاریەکی ئاشکراکرد

‎ھەر لەسەر ئەم کێشانە میدیایی نزیك لە گرووپێكی یەكێتی نیشتمانیی كوردستان ئاشكرایان كرد، لە نێوخۆی حزبەكەوە ”هەڕەشەیەكی گەورە“ لە بافڵ تاڵەبانی كراوە.‎ بەپێی  هەواڵێكی میدیایەکی نزیک لە بەرھەم‎ ساڵح، حەوت مەڵبەندی یەكێتی لە هەرێمی كوردستان، نامەیەكی ئاراستەی بافڵ تاڵەبانی، سەرۆكی حزبەكەیان كردووە و ”هەڕەشەیەكی توند“یان لێی كردووە کە ھەڵوێستیان دەبێت.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button