هەڵمەت حاجی : کە شەرم و حەیا نەما ھەموو شتێک دەکەی و دەڵێی وەک یەکێتی.

یەکێتی خەڵک تیرۆر دەکات دەیەوێ حوکمڕانی ھەولێریش وەک ئەو بێت ئەگینا داوای ڕاگرتنی دەکات
هەڵمەت تاجی :
یەکێتی دەست بەسەر تەواوی داھات و مەرز و بانکەکان دادەگرێت ، دەیەوێ سنووری پارتیش وەک ئەو بکات ئەگینا داوای ڕاگرتنی حوکمڕانی دەکات.
یەکێتی خەڵک دەستگیر دەکات، لەسەر کۆمێنت خەڵک دەکوژێت، ڕۆژنامەنووس دەستگیر دەکات، دەیەوێ سنووری پارتیش وابکات ئەگینا داوای ڕاگرتنی حوکمڕانی دەکات.
یەکێتی ئازادی لەناو دەبات، ئەوەی دەنگیش بکات تیرۆری دەکات، بۆمب بە ئۆتۆمبێلەوە دەلکێنێ و ماڵ و منداڵ دەکاتە ئامانج، جەرگی دایک و باوک دەسووتێنێ و منداڵ یەتیم دەکات، دەیەوێ پارتیش وەک ئەو بکات ئەگینا داوای ڕاگرتنی حوکمڕانی دەکات.
یەکێتی تەسفیە حساباتی نێوخۆی دەکات و قەتل و عامی یەکتر دەکەن و ئەگەر سەقامگیری تێک بچێت باکی پێ نییە ، دەیەوێ پارتیش وابکات ئەگینا داوای ڕاگرتنی حوکمڕانی دەکات.
یەکێتی تاوانبارانی ئەنجامدەری کردەوەی تیرۆرستی داڵدە دەدات و حساب بۆ یاسا و دادگا ناکات، دەیەوێ پارتیش وەک ئەو بکات ئەگینا داوای ڕاگرتنی حوکمڕانی دەکات.
قاچاخچیەتی و دەستگیرکردنی وەبەرھێن و وەستاندنی پرۆژەو خزمەت نەکردنی سنووری خۆی و خەڵکەکەی پەیرەو دەکات، دەیەوێ پارتیش وەک ئەو بکات ئەگینا داوای ڕاگرتنی حوکمڕانی دەکات.
یەکێتی ئەو ھەموو تاكڕەویە لە حوکمڕانی پەیرەو دەکات، نازانم چۆن لە ڕووی دێت و شەرمی بەخۆی نییە باسی حوکمرانی و تاکڕەوی بکات!
کە شەرم و حەیا نەما ھەموو شتێک دەکەی و دەڵێی وەک یەکێتی.