ڕێککەوتنی بافڵ و شێخ جەعفەر چۆن کراوە ؟
لە چەند ڕۆژی ڕابردوو چەند جوڵەیەکی نوێی شێخ جەعفەرمان بینی کە بووە جێی سەرنجی میدیاکان و سۆشیال میدیا بەشێوەیەک لێکدرایەوە کە شێخ جەعفەر ماستاو بۆ بافڵ دەکات هەروەها بۆ یەکهم جارە تائێستا کە دژی پارتی و حکومەتی ھەرێم و مەسرور بارزانی قسە بکات لێدوان بدات هەروەها گومان بخاتە سەر پرسی تیرۆر کردنی ھاوکار جاف بۆ ئەو مەبەستەش ھەم سەردانی دژەتیرۆر و کۆماندۆی کرد و ھەم لە کەناڵی کوردسات موقابەلەیەکی ناشرینی کرد و پڕی کرد لە ماستاو و کلەکە لەقێ کردن بۆ بافڵ .
بەپێی زانیاریەکان کە لە نووسینگەی قوباد تاڵەبانی دەست کەوتوون بافڵ تاڵەبانی و شێخ جەعفەر ڕێککەوتوون کە بافڵ لە پرسی داگیرکردنی ئەو زەویانەی کە شێخ جەعفەر داگیری کردوون بە ناوی پیشمەرگە و شەهیدانەوە ،شێخ جەعفەر ٢٥٠٠٠ پارچە زەوی بەناوی دابەش کردن زەوی بەسەر پێشمەرگە و شەھیدان وەرگرتووە و دواتر فرۆشتوویەتیەوە هەروەها ئەو گیراوانەیی شارەوانیش لای کۆماندۆ ھەموویان دانیان بەو وەدا ناوە کە ئەو زەویانە بەو ناوانەوە وەر گیراون دواتر فڕۆشراونەتەوە .
دوای ئەم دان پێدنانەی ئەم کارمەندانەی شارەوانی بافڵ بە شێخ جەعفەری گوتووە ئەو پرسە دادەخات بەو مەرجەی تەواو پشتی بگرێت و دژی بنەماڵەی بارزانی و مەسرور بارزانی و ئەژی ئەمین قسە بکات و سەردانی دژەتیرۆر و وەھاب هەڵەبجەیی بکات .
ھەر بۆیە بەپێی ئەو ڕێککەوتنەش ئەمشەو ئاسایش و کۆماندۆ ئەو دەستگیرکراوانەیان ئازاد کرد کە لەسەر مەسەلەی فەزیحەکانی زەویەکانی سلێمانی لای ئاسایش و کۆماندۆ بوون دەستگیر کرابوون .
هەروەها ئاڕاستەى سكاڵاكەیان به جۆرى گۆڕيوه كه زاواى شيخ جعفر و كوڕەكەى بانگ نەكرێن ئەمه له دواى رێكکەوتنێك دێت کە له نێوان بافڵ و شێخ جعفەر کرا ، ئەمەش لەکاتێکدایە شێخ جەعفەر و کوڕ و زاواکەی زۆرترین زەویان داگیرکردووە و فرۆشتویانەو کردوویانە بە ڕیزە شوقە، ئەمەیش ئەوکاتە هات کە شێخ جەعفەر و بافڵ ڕێککەوتنێکی تریان کردووە و بڕێک پارە لەکەسێک وەرگیراوە بە ناوی هاوبیر کە خاوەنی دەروازە ستیە…
شێركۆ تالەبانی