وەزارەتی سامانە سروشتییەکان: 8 ملیۆن لیتر نەوت بۆ سلێمانی رەوانە کراوە بەڵام دابەش ناکرێت
فەلاح سەید مەولود ئيسماعيل بەڕێوەبەری گشتی وەبەرهێنانی کانزایی لە وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان ڕایگەیاند دوای تەواوبوونی دابەشکردنی نەوتی سپی لە ناوچە شاخاوییەکان دابەشکردن لە دەوروبەر و سەنتەری شارەکان دەستپێدەکات.
بەم شێوەیە :
سنووری پارێزگای هەولێر : 5,802.000 ملیۆن لیتر وەرگیراوەو 2,680,200 ملیۆن دابەشكراوەو 13,401 خێزان سوودمەند بووە.
سنووری پارێزگای دهۆك : 8,170,759 ملیۆن لیتر وەرگیراوەو 3,824,000 دابەشكراوەو 19.120 خێزان سوودمەند بووە.
بۆ ناوچە شاخاویەکان لە ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان ب.نەوش و کانزاکانی گەرمیان لە بڕی 242,000 لیتر دابەشكراوەو ، 1,210 خێزان سوودمەند بووە.
لە سنووری پارێزگای سلێمانی نزیكەی 8,000,000 ملیۆن لیتر نەوتی سپی لەئەمبارەكانی ب.نەوت وکانزاکانی سلێمانی خەزن کراوەو لێژنەکان ئامادەن بۆ دابەشكردنی بەڵام بەداخەوە یەكە كارگێڕییەكان سنووری پارێزگای سلێمانی نەیانتوانیوە ئەو بڕە نەوتە سپی یە كە لەكۆگاكاندا هەیە بەسەر ھاوڵاتیانی ناوچە شاخاوییەکان دابەشی بكەن