ئەگەری سزادانی هێڵی فرۆکەوانی عێراقی هەیە بەهۆی چەند هەڵەیەک لە ئەنجامدانی یەکەم گەشتی فرۆکەخانەی کەرکووک.
هێڵی ئاسمانی سعودیە دوو سەرپێچی لەگەشتی فرۆکەیەک لەفرۆکەخانەی کەرکووکەوە تۆمار دەکات و عێراق لەبارەی ئەم سەرپێچییە ئاگادار دەکاتەوە و هۆشداری توندی پێدەدات.
بەپێی سەرچاوە میدیاییەکان، کۆمپانیای هێڵی ئاسمانی عێراق نووسراوێکی ئاراستەی فرۆکەخانەی کەرکووک کردووە، تێیدا ئاماژە بە دوو سەرپێچی دەکات کە فرۆکەخانەی مەدینە لە یەکەم گەشتی فرۆکەخانەی کەرکووک تۆماریان کردووە.
ئاماژە بەوەش کراوە کە گەشتەکەی کەرکووک IF1115 لەلیستی گەشتەکان تۆمارنەکراوە و هەروەها فرۆکەخانەی مەدینەش ئاگاداری پێشوەختە نەبوونە لەبارەی گەشتەکە و پاسەپۆرتی گەشتیاران و تیمی فرۆکەکەش تۆمارنەکراون.
بەوهۆیەوەش هێڵی ئاسمانی سعودیە هۆشداری توند دەداتە هێڵی ئاسمانی عێراق و هەڕەشەی گرتنەبەری سزا دەکات لە ئەگەری دووبارەبوونەوەی.