مەسرور بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی ڕووسیا لە عێراق دەکات

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی ڕووسیا لە عێراق دەکات
ئەمڕۆ دووشەممە 31ی ئۆکتۆبەر، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە ئیلبروس کوتراشیڤ باڵیۆزی ڕووسیا لە عێراق و شاندێکی یاوەری کرد.
لە کۆبوونەوەکەدا ، دوایین پێشهات و گۆڕانکارییەکانی عێراق دوای کۆتاییهاتنی بنبەستی سیاسی و پێکهێنانی حکومەتی نوێ و گرنگیی چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ لە سەر بنەمای دەستوور، تاووتوێ کران.
پەرەپێدانی پەیوەندی دوولایەنە و گرنگیی ڕووبەڕووبوونەوەی کارو کردەوە تیرۆریستییەکان، تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکانی کۆبوونەوەکە بوو.