راگەیاندنەکانی ئەندۆنیسیا ، باس لە خواردنی ژنێک دەکەن لەلایەن مارێکی حەوت مەترییەوە کە بە مەبەستی کارکردن چووەتە ناو کێڵگەکانی کائۆچی.
چیرۆکی جەهرا لەوکاتەوە دەستیپێکرد کە بۆ کارکردن رۆشتبوو بۆ ناو کێڵگەکانی کائۆچی، شوێکنێک کە جەهرا لەوێ کار دەکات، بەڵام دوای نەگەڕانەوەی بۆ ماڵەوە هاوسەرەکەی بە دراوسێکانی وت کە جەهرا نەگەڕاوەتەوە ماڵ.
بە وتەی پۆلیسی ناوچەکە هاوسەرەکەی لەدوای گەڕان بە شوێن جەهرا سەرەتا جلوبەرگەکانی دۆزیوەتەوە کە جەهرا لەگەڵ خۆی دەیبرد بۆ سەر کارەکەی، بەڵام گەڕان بەدوایدا بێسوود بوو، رۆژی دواتر مارێک لە جۆری بێتوین لە ناوچەکە دەبینرێت.
دوای ئەوەی مارەکە دەکوژرێت و لەلایەن دانیشتوانی ناوچەکەوە سکی دەکرێتەوە دەبنرێت تەرمی جەهرای ٥٤ ساڵە لەناو سکی مارەکەیە.
خواردنی جەهرا لەلایەن ئەمجۆرە مارە جاری یەکەم نیە و لە ساڵی ٢٠١٨ ژنێکی دیکە و ساڵێک دواتریش پیاوێک لە دوورگەی سولاسی ئەندۆنیسی لەلایەن ئەمجۆرە مارەوە خوراوە