پڕۆژەیەکی گرنگ لە شاری هەولێر جێبەجێ دەکرێت

حکومەتی هەرێمی کوردستان بە گوژمەی ٢.٥ ملیار دینار پرۆژەیەكی ئاوەڕۆ لە شاری هەولێر دروست دەكات

لە چوارچێوەی هەوڵەكانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ چارەسەركردنی گرفتی كۆبوونەوەی ئاوی باران و ڕێگریكردن لە دروستبوونی لافاو لە سەنتەری شاری هەولێردا، پرۆژەیەكی گەورەی ئاوەڕۆ لەسەر شەقامی ٣٠مەتری تاوەكو شەقامی ٦٠مەتری لە نزیك سایلۆ جێبەجێ دەكرێت.

گوژمەی پرۆژەكە بریتییە لە نزیکەی (٢.٥) ملیار دینارە و ئێستا بەشێكی پرۆژەكە لەسەر شەقامی٦٠ مەتری تەواو كراوە و كاری بەشەكانی دیكە لە ماوەی نزیكەی سێ مانگی تردا تەواو دەكرێت.

سەرنجەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *