یۆنامی : قەیرانی درێژخایەنەکانی عێراق نیشانەی نا سەقامگیری زیاترە
ئەمڕۆ دووشەممە، 10ی تشرینی یەکەم ساڵێکی تەواو بەسەر هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق تێدەپەڕێت، نوێنەری نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق هۆشداری دەدات کە عێراق چاوەڕێی چارەنووسێکی ڕەش دەکات.
نوێنەری نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت: قەیرانە درێژخایەنەکانی عێراق نیشانەی ناسەقامگیری زیاترە و کاتی ئەوە هاتووە چینی سیاسی بەرپرسیارێتی لە ئەستۆ بگرن.
یونامی ئاماژە بەوەشکردووە : پێویستە لە عێراقدا بەبێ مەرجی پێشوەختە دیالۆگ بکەن و حکومەتێک بە دەسەڵاتی تەواوەوە پێکبهێنن