باری نائاسایی لەسەر پردی کریمینیا ڕاگەیەنرداوە
ئەم پردە تاکە پردە کە ڕووسیا و دوورگەی کریمینیا پێکەوە دەبەستێتەوە بۆ ئەم مەبەستە ، ڕاوێژکاری سەرۆکی ئۆکراینا بەفەرمی بەئامانجگرتنی پردەکەی لەئەستۆ گرت و بەهۆی تەقاندنەوەکەش پردەکە تاکو ٣١ی ئۆکتۆبەر داخرا.
لە ئێستادا ڕووسیا بەدوای شەرعییەتدا دەگەڕێت بۆ بەکارهێنانی چەکی ئەتۆمی تاکتیکی یان مشتومڕێکی شەرعی بۆ ئامانجگرتنی ژێرخانی ئۆکراینا، لە چەند کاتژمێری داهاتوودا ڕەنگە شایەتحاڵی کوشندەترین هێرش بین لە مێژوودا بۆ سەر ژێرخانی ئۆکراینا.
کاتژمێر ٦.٠٧ی بەرەبەیانی، بارهەڵگرێک لە لای نیمچە دوورگەی تامانەوە لەسەر بەشی ئۆتۆمبیلی پردەکە تەقێنرایەوە، کە بووە هۆی ئاگرکەوتنەوەی ٧ تانکی سووتەمەنی شەمەندەفەرێک کە بەرەو کریمە دەچوو
بازمیدیا زانیوویەتی، دوو بەشی پردەکە کە تایبەتە بە ئۆتۆمبێل داڕما، کەوانەکەی سەر بەشی وشکانی پردەکە زیانی پێنەگەیشتووە، NAC رایگەیاند. پێشتر ئاگرەکە کوژاوەتەوە.
بەپێی زانیارییەکانی بارمیدیا هیچ قوربانییەک لە ئەنجامی روودانی تەقینەوەکەدا نییە، ڕاوێژکاری بەرپرسی کریمە وتی
لەسەر فەرمانی ڤلادیمێر پۆتین سەرۆکی ڕووسیا دۆسیەیەکی تاوانکاری لەسەر ڕاستی تەقاندنەوەی پردەکە کراوەتەوە
وەزارەتی گواستنەوەی دوورگەکە بە ئاژانسی ئاڕ ئای ئەی نۆڤۆستی ڕاگەیاند، کەشتیوانی لە گەرووی کێرچ نەوەستاوە
یەکێتی بیمەکارانی سەرتاسەری ڕووسیا بە ئاژانسی ئاڕ ئای ئەی نۆڤۆستی ڕاگەیاندووە کە زیانەکانی باری نائاسایی بە ٢٠٠ – ٥٠٠ ملیۆن ڕوبڵ دەخەمڵێنێت.
سەرۆکی کریمە داوای لە هۆتێل و هاوینەهەوارەکان کرد مانەوەی گەشتیاران درێژ بکەنەوە و قەرەبووی تێچوونەکان دەکاتەوە