سەرپەرشتیکاری گشتی ڕەوەندی کوردستانی سەردانی پەرلەمانی نەمسا و سەرۆکایەتی گەورە شارەوانی ڤییەنای کرد.

سەرپەرشتیکاری گشتی ڕەوەندی کوردستانی سەردانی پەرلەمانی نەمسا و سەرۆکایەتی گەورە شارەوانی ڤییەنای کرد.

ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی ١٣ی ١١ی ٢٠٢٣ بەڕێز شەفا بارزانی سەرپەرشتیکاری گشتی ڕەوەندی کوردستانی و وفدی هاوڕێی سەردانی پارلەمانی نەمسا و سەرۆکایەتی شارەوانی گەورەی ڤییەنایان کرد.

سەرپەرشتیاری گشتی ڕەوەندی کوردستانی و وەفدی هاوڕێی لە پەرلەمانی نەمسا لە لایەن پەرلەمانتار بەڕێز (پئترا بایەر) کە لە هەمانکاتدا وتەبئژی سیاسەتی دەرەوەی پارتی سوسیال دیموکراتی دەسەڵاتداری نەمساشە. پێشوازی لێکرا و لە دیدارێکی دۆستانەدا باس لە گرنگی دامەزراندنی کۆنفدراسیۆنێکی بەهێز بۆ کوردستانیانی دیاسپۆرا کرا.

سەرپەرشتیکاری گشتی ڕەوەندی کوردستانی کورتەیەکی لە بەرنامە و ئامانجەکانی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی باس کرد، و گوتی: ئامانجمان یەکخستنی کوردانی دیاسپۆرا و گرنگیدانە بە زیندوو هێشتنەوەی زمان و کلتوری کوردستانی، و لە هەمان کاتیشدا هانی کوردستانیان دەدەین دووربن لە بیری توند ئاژۆیی ئاینی و گروپە تیرۆرستییەکان. پشتگیری لاوان و گەنجانمان دەکەین بۆ ئەوەی لە کایە ئەکادیمی و سیاسی و کۆمەڵایەتییەکانی وڵاتانی دیاسپۆرا بچنە پێشەوە و جێی خۆیان بکەنەوە.

هەر هەمان ڕۆژ سەردانی بەڕێز سەرپەرشتیکاری گشتی ڕەوەندی کوردستانی و وەفدی هاوڕێی سەردانی سەرۆکایەتی گەورە شارەوانی ڤییەنایان کرد، لە دانیشتنێکدا لەگەڵ بەڕێز (نینا ئەبراهام) ئەندام پەرلەمانی ڤییەناو ئەندامی شارەوانی و بەڕێز (چەپەر حاجۆ) باس لە کاروچالاکییەکان ڕەوەندی کوردستانی و ئامانجەکانی کرا.
ئەوەی شایانی باسە لە شارەوانی ئامادەگی خۆیان دەربڕی بۆ کردنەوەی دەرگاکانی باڵاخانەی شارەوانییەکەیان بۆ کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی بۆ ئەوەی چالاکییەکانی تێدا ئەنجام بدات.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button