لكاندنی بۆمبی دەستی بە ئۆتۆمبێلەکانەوە سلێمانی هه‌راسان کردووە
ماوەیه‌كه ته‌قینه‌وە و كردەوەی جۆراوجۆر له سنوری پارێزگای سلێمانی له زیادبوون دان،ئه‌مه‌ش وایكردووە كه هاوڵاتیانی شارەكه هه‌راسان بكات،به تایبه‌ت كادر و به‌رپرسانی ناو یه‌كێتی.
ئه‌م ته‌قینه‌وانه له كاتێكن كه یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان له دوای دیداری یهكێتیهوە خۆی وەك حزبێكی تۆكمه و به‌هێز له قه‌ڵه‌م دەدات، به‌ڵام تا دێت كێشه‌كانی نێوخۆیی ئه‌و حزبه له زیادبوون دان .
چاڵاكوانێكی سلێمانی به‌ناوی زانیار سالح بۆ بازمیدیا دەڵێت:ئه‌وەی دەبینرێت خه‌ڵكی سلێمانی توشی دڵه‌راوكێ و نیگه‌رانیه‌كی زۆری كردووە،به داخه‌وە زیاتر لە ١٣ ساڵه سلێمانی به‌م كێشه و شه‌ڕ و ململاتێیه تێدەپهڕیت و شار بهروە به حه‌له‌ب بوون ده‌چێت.
به‌پێی به‌دواداچوونه‌كانی بازمیدیا،بۆمب لكاندن و ته‌قاندنه‌وەی ئۆتۆمبێله‌كان په‌یوەندی به ڕووداوەكانی هه‌شتی تهمموزەوە نیه،به‌ڵكو په‌یوەندی به كێشه ناوخۆیه‌كانی ئێستای یهكێتیهوە هه‌یه (تهسفیهحساباتی) نێوخۆی حزبهكهیە ، ئەمەش لە کاتێکدایە،ئه‌م ته‌قینه‌وانه‌ش كه ئێستا دەبینرێن ناڕەزایهتی توند و كاردانه‌وەی جیا جیای له لایه‌ن كادرانی یه‌كێتی و هاوڵاتیانی سلێمانی ، ته‌نانه‌ت نوێنه‌ر و قونسولی وه‌ڵاتانی لێكهوتۆتهووە.
شایەنی باسە له ماوه‌ی ٢٠ڕۆژدا سێ بۆمبی لكێنراو به كادر و به‌رپرسانی یهكێتیهوە تهقێنراونهتهوە.