یەکێتی تووشی شەپۆڵێکی توندی ڕەخنە بووەتەوە

شەھیدکردنی عەقید ھاوکار عبدوڵڵا یەکێتی توشی شەپۆلێکی توندی ڕەخنەکردوە لە لایەن ئەندامانی خۆیان و شەقامی کوردستان
بەپێی ڕاگەیەێندراوێکی ئەنجومەنی ئاسایش:ئەمڕۆ هەینی ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢، کاتژمێر ١٢:٢٠ی پاشنیوەڕۆ، لە گەڕەکی سەربەستیی شاری هەولێر لە کردەوەیەکی تیرۆریستیدا ئەفسەرێکی ئاژانسی پاراستن و زانیاری/ زانیاریی سەر بە ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان بە ناوی هاوکار عەبدوڵڵا ڕەسووڵ، کە لە ماوەی ڕابردوودا بەهۆی ناکۆکی و ململانێیەکانی ناو دەزگای زانیاری ئەرکەکەی خۆی گواستبوویەوە بۆ شاری هەولێر، لە ڕێگەی دوو بۆمبی لکێندراو بە ئۆتۆمبێلەکەیەوە کرایە ئامانج و شەهید بوو.
بەپێی بەدواداچوونەکانی بازمیدیا دوایی ئەوەی زانرا کە شەھید کردنی عەقید ھاوکار عەبدوڵڵا، پەیوەندی بە کێشە ناوخۆیەکانی یەکێتیەوە ھەیە بۆ ڕای گشتی ئاشکرا بووە،کە دەستی تیرۆرکردنی لەکوێیە،ھەر سەبارەت بەم تاوانە یەکێتیەکانی ھێناوەتە دەنگ و بکەرانی ئەو تاوانە کە بە ناڕاستەوخۆ باسی لێوەدەکرێت ڕەخنەباران دەکرێن .
ھەر لەسەر ئەم باسە یەکێک لە کادرانی یەکێتی بەناوی د.شێرکۆ تاڵەبانی دەڵێت:یەکێتی نوێ خزمەت ئەکات بە تیرۆرکردن و شەھیدکردنی دڵسۆزان و خەباتگێڕانی ڕێبازی کوردبون و کوردایەتی.
لەسەر ئەم شەپۆلە ناڕەزایەتیەیی دژی یەکێتی ھاوڕێیەکی عەقید ھاوکار دەڵێت:سەیری میدیاکانی یەکێتییم کرد، زۆر بە بێ وەفاییانە لە تیرۆری ھاوکار جافیان روانیووە ، ئەمەش ھیچ جیاوازیەک لەنێوان تیرۆری موراد کانی کوردەیی و ھاوڕێیانی لەگەڵ ئەم کردەوە تیرۆرستیە بەدیناکەم ، ھاوکار جاف پلەدارێکی یەکێتی بوو ، یەکێتی ئەوھا بن بەرامبەری قوربەسەر کادیرێکی تری سادە کە ھیچ پلەی نییە لەنێو حزبەکەدا و ئەبێ بەرابەر ئەوان چۆن بن؟ ئەوەندە بێباکن لە ئاست شەھیدکردنی، دەمیان ناگرێ باسی بکەن و رووماڵی بکەن .
ھەر لە بارەیی تیرۆرکردنی عەقید ھاوکار ئەژی ئەمین بەرپرسی دەزگای زانیاری ڕایدەگەیێنت:هاوڕێی ڕێگای خەباتمان دژ بە تیرۆریزم و داگیرکارانی کوردستان ڕۆحتان شاد،شەهیدبوونتان بەدەستی خیانەتکاران جەرگبڕ و بە سوێیە، خوێن و خەباتتان لەیاد ناکەین و دڵنیایی دەدەین بە خانەوادە بەڕێزەکەت و سەرجەم خەڵکی کوردستان کە خوێنتان بە فیڕۆ ناچێت،سەرشۆڕی بۆ دوژمنانی دەست پیس و بێشەرمی خیانەت و خاکفرۆشی.
تیرۆرکردنی ئەفسەرەکەی دەزگای زانیاری کەس و کاری شەھیدانی یەکێتیشی ھێناوەتە دەنگ و کوڕە شەھیدێک بەناوی ھەڵمەت شەھید کەمال پەیامێکی بۆ یەکێتی دەنێرێت و دەڵێت :وا دیارە ئەمرۆ دەستێکی لەرزۆک و ترسنۆک هەستان بە تیرۆرکردنی عەقید هاوکار جاف ، بەڵام دڵنیا بن هەمومان هاوکارین وە خاوەنی هەڵوێستی نەگۆرمان دەبین.
بەپێی زانیاریەکانی بازمیدیا ،عەبدوڵا رەسوڵ جاف، پلەکەی عەقید بوو لە دژە تیرۆری یەکێتی و تاوەکو ٨ی تەمموزی ٢٠٢١ لە پۆست و ئەرکەکەی وەک بەرپرسی دژەتیرۆری هەولێر و موسڵ بەردەوام بوو، بەڵام دوای رووداوەکانی هەشتی تەمموز ئامادەنەبوو بچێتەوە ریزەکانی دژە تیرۆر و بڕیاریدا وازبهێنیت.
دوای دوو مانگ، بەردەوام لە لایەن بەرپرسانی باڵای یەکێتییەوە پەیوەندی پێوە دەکرێت بۆ ئەوەی بگەڕێتەوە سەر ئەرکی خۆی و بەردەوام بێت، لەبەرامبەردا دەستبەرداری لاهور شیخ جەنگی ببێت، بەڵام هەموو ئەو داوایانەی رەتکردەوە.
دواتر بۆ ماوەیەک دەچێتە وڵاتی ئیمارات و تاوەکو سێ مانگ لەوێ دەبێت، پاشان دەگەڕێتەوە کوردستان، هاوکار جاف، بەهۆی هەستیاری پۆستەکەی، بەردەوام داوای لیدەکرێت پەیوەندی بە دژە تیرۆرەوە بکاتەوە و بەردەوام بێت، بەڵام ئەو رەتیدەکاتەوە بەردەوام پێداگری لەسەر پشتگیریکردنی لاهور شیخ جەنگی دەکات.
عەقید هاوکار لە ئەکاونتە تایبەتیەکەیەوە بەردەوام لەرێگەی تۆڕی کۆمەڵایەتی فەسیبووکەوە رەخنە لە سیاسەتەکانی یەكیتی و ڕوداوەکانی هەشتی تەمموز دەگرێت. دژی هەموو جوڵە و هەنگاوەکانی بافڵ تاڵەبانی بووە.
لە یەکەم پۆستی فەیسبووک لە دوای هەشتی تەمموز هاوکار جاف، یەکەمین راگەیاندراوی لاهور شێخ جەنگی لە ١١ی تەمموزی ٢٠٢١ کە لە دوای ٨ی تەمموز بڵاوی کردەوە شەیرکردووە.
لە پاش ئەوکاتەوە سەرجەم ئەو راگەیاندراوانەی بڵاوکردۆتەوە کە لەلایەن لاهور شێخ جەنگییەوە دەرکراون.
لە رۆژی ١٠ی هەشتی ٢٠٢١ واتا دوای مانگێک لە روداوەکانی ٨ی تەمموز، هاوکار جاف نوسیویەتی، “ئەو دۆخەش کۆتایی پێدێت و یەکێتی بەگەورەیی دەمێنیتەوە، گرنگ ئەوەیە دوو ڕوو و بەرژەوەند خوازەکان، رووی راستەقینەیان دەرکەوێت.
ئەمڕۆ کاتژمێر ١٢:٢٠ی پاشنیوەڕۆ، لە گەڕەکی سەربەستیی شاری هەولێر لە کردەوەیەکی تیرۆریستیدا شەھیدکرا.