سەرایا سەلامی سەر بە موقتەدا سەدر ئامادەکاری دەکات

دۆخی عێراق بەرەو ئاڵۆزبوونەوە دەچێت و سەرایا سەلامی سەر بە موقتەدا سەدر ئامادەکاری دەکات

بازمیدیا

بڕیارە ھەفتەی داھاتوو چوارچێوەی ھەماھەنگی دەست بکاتەوە بە ھەنگاوەکانی پێکھێنانی حکومەتی نوێی عێراق .

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە پەرلەمانی عێراقەوە بە بازمیدیای ڕاگەیاند: بڕیارە لە ماوەی یەک ھەفتەدا چوارچێوەی ھەماھەنگی ڕێکارەکانی دانیشتنی پەرلەمانی عێراق تەواو بکات تایبەت بە پرسی یەکلایی کردنەوەی پۆستی سەرۆک کۆمار.

سەرچاوەکە ئەوەشی ئاشکراکرد:

کە لایەنگرانی سەدر ئامادەکاری دەکەن بۆ خۆپشاندان و دەستپێکردنەوەی جموجۆڵی سەربازی لە لایەن سەرایا سەلامی باڵی سەربازی سەر بە موقتەدا سەدر، ئەمەش ئەوە دەگەینێت کە دۆخی عێراق گەیشتۆتە بنەبست و یەکلایی دەکرێتەوە.

بەپێی زانیاریەکانی بازمیدیا چوارچێوەی ھەماھەنگی چاوەرێی ھەریەکە لە پارتی و یەکێتی دەکات بۆ پێشکێشکردنی کاندیدێکی ھاوبەش بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق و دەستپێکردنی دانیشتنی پەرلەمان.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button