ھێزێکی حەشدی شەعبی دەبرێتە ناو ئێران

بۆ سەرکوتکردنی خۆپشاندەران حەشدی شەعبی دەبرێتە ناو ئێران

سەرچاوەیەکی تایبەت بەباز میدیایی ڕاگەیاند:ھێزێکی تایبەتی حەشدی شەعبی بردراونەتە ئێران بۆ سەرکوتکردنی خۆپشاندەران و ھەر حاڵەتێکی لەناکاو .

بۆ ئەم مەبەستەش بازمیدیا پەیوەندیکرد بە بەرپرسێکی حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران و ئاشکرایکرد،زانیاریمان لەو بارەیەوە بۆ ھاتووە کە ھێزێکی تایبەتی حەشد چوەتە ناو ئێران بە مەبەستی سەرکوتکردنی خۆپشاندەران و ئامادەبوون بۆ ھەر حاڵەتێکی لەناکاو.

ئامانج زیبایی ئەندامی سەرکردایەیی حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران بە بازمیدیای ڕاگەیاند:ئێمە زانیاریمان لەو بارەیەوە بۆ ھاتوە کە حەشدی شەعبی چوەتە ناو ئێران بەڵام تا ئێستاش بە فەرمی پشتڕاست نەکراوەتەوە، ئەمەش ئەوە دەگەینێت کە دەوڵەت لاوازە و ترسی ھەیە لە ڕوودانی ھەموو شتێک..