سەبارەت بە پلە بەرزکردنەوەی فەرمانبەران ھەنگاوی نوێ و تازە دەگیرێتە بەر
بڕیارە لە ماوەی داھاتوو ھەنگاوی نوێ و تازەی پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەران بگرێتەبەر،ھەر لەسەر ئەم بابەتە بازمیدیا پەیوەندیکرد بە جێگری سەرۆکی لیژنەی دارایی پەڕلەمانی کوردستان و ڕایگەیاند: کە لە پلانیان دا ھەیە لەگەڵ وەزیری دارایی ئەم پرسە باس بکەین.
ھیڤیدار ئەحمەد جێگری سەرۆکی لیژنەی دارایی پەڕلەمانی کوردستان بە بازمیدیای ڕاگەیاند: ئێمە ڕاپۆرتێکمان لەبارەی چەند پرسێک ئامادەکردووە و چاوەرێ دەکەین کە وەزیری دارایی بێتە پەرلەمانی کوردستان بۆ ئەوەی گفتووگۆ لەبارەی ئەو ڕاپۆرتە بکەین و وەڵامی پرسەکانی تێیدا باس کراوە بداتەوە”.
ھەروەھا ناوبراو گوتیشی: “ئەو ڕاپۆرتەی ئامادەکراوە لەسەر چەندین پرسە لەوانە پلەبەرزکردنەوە و بابەتی مووچە و ھەروەھا لەسەر بودجەشە، ھاوکات حکومەت خۆی پلانی داناوە پلەبەرزکردنەوە دەستپێبکاتەوە، بەڵام پلانێکی داراییشی پێویستە چونکە ڕێژەیەک لە مووچەی فەرمانبەران زیاد دەبێت.