ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نیشتیمانی عێراق بۆ ئێران: عێراق مەکەن بە گۆڕەپانی یەکلاکردنەوەی کێشەکانتان
ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نیشتیمانی عێراق بەسەرۆکایەتی مستەفا کازمی کوبووەوە و تێیدا داوای راگرتنی هێرشه‌كانی كۆماری ئیسلامی ئێران، بۆ سه‌ر عێراق كرا.
نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆك وەزیرانی عێراق، ڕاگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكردەوە، تێیدا هاتووە: مسته‌فا كازمی فه‌رماندەی گشتی هێزە چه‌كدارەكان و سه‌رۆك وەزیرانی عێراق، سه‌رپه‌رشتی كۆبوونه‌وەی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نیشتیمانی عێراقی كرد، كه وەزیری ناوخۆ و ژمارەیه‌ك فه‌رماندەی ئه‌منی عێراقی به‌شداربوون، تێیدا تاووتوێی دۆخی ئه‌منی كرا.
له كۆبوونه‌وەی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی عێراق، ئیدانه‌ی بۆردومانه‌كانی كۆماری ئیسلامی ئێران کرا بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان و ئەوەشیان ڕەتکردەوە كه عێراق بكرێته گۆڕەپانی یه‌كلاییكردنه‌وەی كێشه‌كان و داوای ڕاگرتنی هێرشه‌كانی ئێرانیان بۆ سه‌ر عێراق و هەرێمی کوردستان كرد.