یەنس ستۆلتنبێرگ، سكرتێری گشتی ناتۆ، لەبارەی بڕیارەكەی ڤلادیمێر پۆتین سەبارەت بەو چوار هەرێمەی ئۆكراینا کە خستیە سەر ڕووسیا رایگەیاند:
ناتۆ پشتیوانی لە یەكپارچەیی خاكی ئۆكراینا دەكات و هەرگیز دان بە لكاندنی هیچ ناوچەیەكی ئەو وڵاتە بە ڕووسیادا نانێت، چونکە بڕیارەكەی ڤلادیمێر پۆتین پێشێلكردنی یاسا نێودەوڵەتییەكانە و بڕیارێکی نا یاساییە.
ستۆڵتنبێرگ ڕاشیگەیاند : ئەگەر ڕووسیا بڕیاری راگرتنی شەڕ بدات ئەوا كیێڤ پابەند پابەند دەبێت بە بڕیارەکەوە.
لەبارەی بەکارهینانی چەکی ئەتۆمی لەلایەن ڕووسیا سکرتێری گشتی ناتۆ گوتی: کەس براوە نابێت لە بەکارهێنانی چەکی ئەتۆمی و بەکارهێنانی بە زیانی هەمووان تەواو دەبێت