هاوپۆل: وتار

  • قەهرەمان عوسمان: ٣١ـی ئاب، قەوانی کەواسوورەکانی بەر لەشکر؟!

    قەهرەمان عوسمان: ٣١ـی ئاب، قەوانی کەواسوورەکانی بەر لەشکر؟!

    :قەهرەمان عوسمان

    ٣١ـی ئاب، قەوانی کەواسوورەکانی بەر لەشکر!

    لە ٦٣ـوە تا ٩٦ زیاتر لە ٦ تا ٧ جار و بگرە زۆر زیاتریش، لە لایەن حکومەتە یەک لە دوا یەکەکانی عێراق بەکار هێنراون و کەواسووری بەر لەشکر بوونە بۆ لێدان لە دۆزی کورد و بوونەتە جاشی عێراق، کەچی کاتێک لە گێڕانەوەی مێژوو دەگەنە ئەو قۆناغانە، بەسەریدا باز دەدەن و تەنها ٣١ـی ئابییان لە بیرە!

    (ئیسماعیل تەها نعیمی/ ئامیر فرقەی ٤ـی کەرکوک لە ساڵی ١٩٦٨ تا دوای ڕێکەوتنی ١١ـی ئازار) لە نامیلکەیەک (تجربتي في القیادة) باس لە ڕۆڵی (جەلال تالەبانی، علی عەسکەری و عومەر دەبابە) دەکات لە هاوکاری سوپای رژێم بۆ لێدان لە پێشمەرگە، کە بە (موالیین)ناویان دەبات.

    ناوبراو دەڵێت: لە بەرەی پشدەر و بتوین (العصات / کە مەبەستی پێشمەرگەیە) بەرگرییەکی بێ وێنەیان دەکرد و ڕێگرییان لە پێشڤەچوونەکانی سوپا دەگرت. ڕۆژێکیان عومەر دەبابە کە دواتر بارزانی لە گفتوگۆکانی ساڵی ١٩٧٠ بە عومەر تەنەکە ناوی دەبرد، لەگەڵ عەلی عەسکەری هاتنە لامان و گوتییان: دەزانی هۆکاری ئەو بەرگریییەی پێشمەرگە چییە؟ گوتم: نەوەلا؟ ئەوان (عومەر و عەلی) گوتییان: چونکە فڕۆکە باش (العصات/ پێشمەرگە) بۆردوومان ناکات و لێیان نادات!

    منیش بانگی ئامری هێزی ئاسمانیم کرد، گوتم: بۆ باش لە پێشمەرگە نادەن؟

    ئامری هێزی ئاسمانی گوتی:شتی وا نییە بە هەموو هێزمان بۆردوومانیان دەکەین.

    پێم گوت: ئەی بۆ عومەر و عەلی دەڵێن: باش لێیان نادەن؟

    ئامرەکە گوتی: با بێن لەگەڵ فرۆکەکان سەرکەون و ئەوان ئامانجەکەیان بۆ دیاری بکەن.

    بانگی عومەر و عەلی عەسکەریم کرد کە بە ڕاستی هەر سێکیان ئەوان و مام جەلال سێ فەوجیی مەوالییەکانیان لەگەڵ بوون زۆر باش هاوکارمان بوون و شەڕی چاکییان دەکرد، و پێم گوتن: دەتوانن لەگەڵ فڕۆکەکان سەرکەون و ئەو ئامانجانەی کە ئێوە دیاری دەکەن فڕۆکە لێیانی دەدات؟

    گوتییان: بەسەر چاو.

    دوای ئەوەی لەگەڵ فڕۆکەکان سەرکەوتن و گەڕانەوە لام گوتییان: سەیدی ئەدی نەمان گوت ئەوان پێشمەرگە بۆردومان ناکەن؟

    گوتم: چۆن؟

    گوتیان: لێیان نادەن. منیش بەرم وەرگێڕایە لای ئامری هێزی ئاسمانی و پێم گوت: بۆ لێیان نادەن؟

    ئامری هێزی ئاسمانی گوتی: ئاخر گەورەم ئەوان دەیانگوت: دەبێت ژن و منداڵ و مەڕ و مالاتی خەڵکیش بۆردومان کەین؟

    گوتم: عومەر ڕاستە واتان داوا کردووە؟

    گوتی: بەلێ گەورەم!

    گوتم: ئاخر چۆن دەبێت ژن و منداڵ و مەڕ و مالات بۆردوومان بکەین؟

    عومەر دەبابە و عەلی عەسکەری گوتییان : بۆ نابێت ئەوانیش موڵکی پێشمەرگەن و هیچ جیاوازییان لەگەڵ ئەواندا نییە؟؟

    ئەو هەموو نۆکەرایەتییەیان لە بیر کردووە و تەنانەت لە دوژمنەکانیشمان بێ بەزەیی تر بوونە بۆ لێدان لە کورد و پێشمەرگە وباسی ناکەن، کەچی سەری زمان و بنی زمانیان ٣١ـی ئابە؟! ئەمە لە کاتێکدایە کە لە ٣١ـی ئاب پارتی نەبووە نۆکەری ڕژێم، بەڵکو بۆ یەکەمجار لە مێژوودا کورد رژێمی بەکار هێنا بۆ دەرکردنی ئیران و یەکێتی لە هەولێر. جا نازانم بۆ ئەوەندە پێیان ناخۆشە، ئایا لەبەر ئەوەیانە کە ئاغاکەیان بوویتە جاشی پارتی؟ یان لەبەر ئەوەیانە لە ٣١ـی ئاب پارتی خەونی ئەوان و ئیرانی لە گۆڕنا؟

  • دەزانن یەکێتی لە ١٧ی ئابی ١٩٩٦دا چیی کرد؟

    دەزانن یەکێتی لە ١٧ی ئابی ١٩٩٦دا چیی کرد؟

    بەرگی پێنجەمی كتێبی (بارزانی و بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی كورد،راپەڕین، دەرفەت و ئاستەنگەكان لە ٣١ی ئاب سەرۆك بارزانی دەنووسێت : ئەوانەی ڕەخنەیان له ٣١ی ئاب هەیه، بەرلەوەی ڕەخنه له پارتی بگرن، دەزانن یەکێتی له ٣١ی ئابی ١٩٩٦دا چیی کرد؟

    لەسەر ڕووداوی ٣١ی ئاب، زۆر قسەوباس خراوەتەڕوو و لێکدانەوەو هەڵوێستی جۆراوجۆر بینراوە، بەڵام پێویسته بەو کەس و لایەنە ناوخۆیی و دەرەکییانەی که ڕەخنەیان له ٣١ی ئاب هەیه بگوترێت، بەرلەوەی ڕەخنه له پارتی بگرن، دەزانن یەکێتی له ٣١ی ئابی ١٩٩٦دا چیی کرد؟

    هەر له سەرەتای دەستپێکردنی شەڕی ناوخۆ له ساڵی ١٩٩٤وە سەددام چەندینجار ئامادەییی خۆی نیشان دا بۆ هاوکاریکردن و یارمەتیدانی کردەییی پارتی و، ئێمه ڕەتمان کردەوە هاوکارییان لێ وەربگرین. بەڵام کاتێک یەکێتی و ئێران لەسەر لەناوبردنی پارتی ڕێک دەکەون و ئێران به هێزێکی زۆرەوە دێته کوردستان، ئەوە یەکێتی بووە به مەبەستی گۆڕینی هاوسەنگیی هێز و له ناوبردنی پارتی هێزی بێگانەی هێناوەته ناو شەڕەکەوە، هەرچەندە یەکێتی بۆ بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی لەگەڵ حزبی بەعس زۆر به پەرۆش بوو بۆ ئەم مەبەسته هەوڵی زۆریشی دا، تەنانەت لەو سەروبەندەدا کۆسرەت ڕەسول خزمێکی نزیکی عیزەت دووریشی بینی بوو بەڵام حزبی بەعس ئامادە نەبوو لەگەڵيان كۆبێتەوە.

    دوای ماوەیەک لەسەر تێپەڕینی رووداوەکان ئاغای محەمەدی پەیامێکی بۆ ناردم، له پەيامەكەیدا ئاماژه بەوە کرابوو که ئەوەی سوپای پاسداران کردوویەتی له هاوکاری و یارمەتیدانی مام جەلال، سیاسەتی کۆماری ئیسلامیی ئێران نییە!!

    سوپای پاسداران هەر لە خۆيانەوەو تاکلایەنانه کارەکەیان کردووەو سەركۆمار نیگەران و دڵگرانه به رووداوەکان و، داوا دەکەین، یان ئێران شاندێک دەنێرێت، یان ئێوە شاندێک بنێرنه ئێران به مەبەستی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان. هەروەها پەیامێکی ترمان به هەمان ناوەڕۆک له لايەن ئیتلاعاتیشەوە بۆ هات.

  • دۆزی ڕەوای گەلەکەمان، بەتەنها ماڵی بارزان خودانە

    دۆزی ڕەوای گەلەکەمان، بەتەنها ماڵی بارزان خودانە

    “دۆزی ڕەوای گەلەکەمان، بەتەنها ماڵی بارزان خودانە”
    ئەمە ڕاستیەکی مێژووییە و لە ئەمڕۆ و ئایندەش هەروا دەبێت.

    سۆران خاکی :

    مێژوو شاهێدی ئەو ڕاستیەیە کەوا سەرجەم حکومەتەکانی عێراق له ڕابردوو و لە ئێستاش دا تەنیا ماڵی بارزانی یان بە خاوەنی ڕاستەقینەی دۆزی ڕەوای گەلی کوردستان زانیووە و لەم چوارچێوەیەش دا باوەڕیان وابووە هەر ڕێکەوتنێک لەمەڕ قەزیەی کورد دەبێ لەگەل ماڵی بارزان بێت و ئەوان خاوەنی گوفتارو کرداری نەگۆڕن لەسەر ئەم دۆسیەیە، باوەڕیان بە گفتووگۆو دانووستان بەدەر لە ماڵی بارزان و پارتی بە هیچ هێزێکی دیکەی کوردی نەبووە و هەر هێز و لایەنێکی دیکە سەردانی بەغدای کردبێت تەنها بە موجامەلە و چەند قسەیەک بەڕێکراوە، ئەمە بۆ ئەمڕۆش هەر ڕاستەو چەندین حاڵەتی دانیشتن و گفتووگۆ و سەردانی هێزو لایەنی دیکەمان جگە لە پارتی بینیووە لەم چەند ساڵەی دواییدا لەگەڵ لایەنی عێراقی دا، دوای کۆمەڵێک موزایەدە و چەواشەکاری سەرەنجام کۆمەڵێک بەڵێنی بێ کرداری وەک بلقی سەرئاوی لێ بەرهەم هاتووە .

    سەرۆک بارزانی لە کتێبی”بارزانی و بزووتنەوەی ڕزگاری خوازی کورد” بەرگی پێنجەم “ڕاپەڕین، دەرفەت و ئاستەنگەکان” لە بەشی پێنجەم (دەستپێکردنی دانووستاندنەکان و کشانەوەی دام و دەزگای ڕژێم) دەڵێت :

    ڕۆژی ٣٠ی نیسانی ١٩٩١، سەرکردایەتی بەرەی کوردستانی جارێکی دیکە کۆبووەوە، دوای گفتووگۆیەکی ورد بڕیاردرا کە شاندی بەرەی کوردستانی سەردانی بەغدا بکاتەوە. لە کۆبوونەوەکەدا هەموویان داکۆکی و پێداگیریان کرد بۆ ئەوەی ئەمجارە من سەرۆکایەتی شاندی بەرە بکەم بۆ بەغدا. مام جەلالیش لەوێ ڕایگەیاند لە بەغدا تێگەیشتنێکی وا هەیە ئەگەر جەنابت نەچیت بۆ بەغدا جددیەت لە بابەتەکەدا نیە و قەناعەتیان نایەت و دڵنیا نابن .
    هەروەها دەڵێت” سەدام داوای کرد دوو قۆڵی کۆببینەوە، بۆیە ڕۆژی ١٠ئایار ١٩٩١ من و سەددام دوو قۆڵی کۆبووینەوە. ڕێزێکی زۆری گرتم و خۆشحاڵی خۆی بەسەردانەکەم نیشان داو گوتی”سەردانەکەت جێی ڕێزو تەقدیرێکی زۆرو لە ڕاددەبەدەرە بۆ من، من زۆرباش هەست بە باروودۆخەکەت دەکەم و نابێت ئەم دەرفەتە لەدەست بدەین” دواتر گوتی” هەردووکمان ئەزموونی زۆرمان بەسەردا هاتووە، بۆیە پێداگیریەکی زۆرم کرد کە جەنابت بێیت بۆ ئێرەو ڕێکەوتنێکی کۆنکرێتی ئیمزا بکەین.

    لەم کاتەدا سێ شاندی بەرەی کوردستانی سەردانی بەغدایان کردبوو بۆ گفتوو گۆو دانووستاندن، شاندی یەکەم هی بەرەی کوردستانی بوو و شاندی دووەم بە سەرۆکایەتی مام جەلال و شاندی سێیەمیش بە سەرۆکایەتی سەرۆک بارزانی سەردانی بەغدای کردبوو، ئەگەر سەرەنج بدەین هیچ کام لە شاندەکان بەم شێوە و لە ئاستی باڵادا پێشوازی نەکرابوون، تەنانەت لەم گەڕەی سەردانەکەدا سەدام حسین جارێک لەگەل شاندەکە کۆدەبێتەوە بەگشتی و دواتر بە جیا پێشوازی لە سەرۆک بارزانی دەکات و دوو قۆڵی کۆدەبنەوە .

  • لەبارەی کتێبەکەی سەرۆک بارزانییەوە

    لەبارەی کتێبەکەی سەرۆک بارزانییەوە

    لەبارەی كتێبەكەی سەرۆك بارزانی

    زكری مووسا :

    سەرۆك مەسعود بارزانی لە نوێترین كتێبیدا (بەرگی پێنجەمی بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی كورد، ڕاپەڕین دەرفەت و ئاستەنگەكان) باسی قۆناغێكی هەرە گرنگ و چارەنووسسازی گەلی كوردستان دەكات كە پڕ بووە لە دەرفەتی گرانبەها و لەهەمانكاتیشدا تەژی بووە لە ئاستەنگ و هەڵدێڕی مەترسیدار بۆ خەڵكی كوردستان. سەرۆك بارزانی لە پێشەكیی كتێبەكەیدا ئاماژە بەوە دەدات كە ئاستەنگەكانی ساڵانی دوای ڕاپەڕین بوونە هۆی ئەوەی ئەو دەرفەتەی بۆ ئازادی و وەرگرتنەوەی ماف و بەهێزتربوونی شوناسی نەتەوەیی و نیشتمانیی گەلی کوردستان ڕەخسابوو، تووشی تەنگوچەڵەمە و تونێلی تاریک ببێتەوە. ئەو بە ڕاشكاوی لە كتێبەكەیدا باسی ڕووداوە هەرە تاڵەكانی ساڵانی دوای ڕاپەڕین دەكات كە شەڕی ناوخۆ بوو. دەشڵێ: “لە شەڕی خۆکوژیدا ڕووداوی زۆر ناخۆش و ناخهەژێن هەبوون کە کاریگەریی زۆر خراپی له‌سەر ژیانی خەڵک دانا و، ڕێگر بوو لە بەردەم سەقامگیریی هەرێم و کارکردنی دامودەزگەی هەرێم”. هەروەها هێماش بەوە دەدات كە : “باسکردنی شەڕی خۆکوژی، هەر بۆ ئەوەیە کە ڕۆڵەکانی گەلەکەمان لە هۆکارەکانی بگەن و ببێتە دەرسێک بۆ نەوەکانی ئێستا و ئایندە کە شەڕ و دەستبردن بۆ چەک دژی یەکتر لەناو کورددا چەندە کارەساتبارە. زۆر بابەتی وردی دیکه‌ش لەو بارەیەوە هەیە کە نەمویستووە ئاماژەی پێ بدەم، بۆ ئەوەی ناحەزانی گەلی کوردستان سوودی لێ نەبینن”.

    نووسەر لە كۆتایی پێشەكیی كتێبی ڕاپەڕین، دەرفەت و ئاستەنگەكان بە بیر خەڵكی كوردستان و لایەنە سیاسییەكان دەهێنێتەوە كە” دەستکەوتی ڕاپەڕین و هەڵبژاردن و دامەزراندنی دامودەزگەی هەرێم لە سایەی یەکڕیزی و نیازپاکی و پەرۆشیی لایەنەکانه‌وه‌ بۆ دۆزی ڕەوای گەلی کوردستان به‌رهه‌م هاتووه‌. هەرکاتێک یەکڕیزی هه‌بووبیت و له‌ پیناوی به‌ها و ئامانجه‌ باڵاکاندا کار کرابێت، ئه‌وا دۆزی ڕەوای گەلەکەمان بەرەوپێشەوە هەنگاوی ناوە”.

    پەیامی سەرۆك بارزانی وەك یەكێك لە كاریگەرترین سەركردەكانی مێژووی سیاسیی كورد لەو كتێبەدا زۆر ڕوون و ئاشكرایە. ئەگەر یەكڕیزی و كاركردن بە بەها و ئامانجە باڵاكان لەناو لایەنە سیاسییەكان هەبێت ئەوە دۆزی گەلی كوردستان بەرەو پێشەوە هەنگاو دەنێت. نەوەكانی ئاییندە دەبێ وانە لە ڕووداوەكان و هەڵەی سەركردەكان وەربگرن و باش بزانن كە دەستبردنی كورد بۆ چەك لەدژی یەكتر كارەساتبارە و هەرچی دەرفەت و دەستكەوت هەیە بەرەو مایەپووچی و نەمان دەبات.

     

    سەرۆك بارزانی، سەركردەیەكی سیاسییە كە دەیان ساڵ بە بەردەوامی و بێ بچڕان، سات بە سات و چركە بە چركەی ژیانی خۆی بۆ خەباتی سیاسی و تێكۆشان بۆ گەییشتن بە ئازادیی گەلەكەی و ڕووبەڕووبوونەوەی داگیركاری و ستەمكاری تەرخان كردووە. هەڵگرتنی چەك و پێشمەرگایەتی و حیزبایەتی و ئاوارەیی و نووسین و سیاسەت و دانوساندن و خەباتی مەدەنی و دیموكراسی و هەوڵدان بۆ دامەزراندنی دامودەزگەی شەرعی و سەرۆكایەتیكردنی وڵات و دەیان وێستگەی گرنگی تر، ژیانی سیاسیی سەرۆك بارزانیان پێك هێناوە. سەرۆك بارزانی ڕاستەوخۆ لەگەڵ ڕووداوە گرنگەكانی پەنجا ساڵی ڕابردووی كوردستان بووە و بەشێكی سەرەكیی دروستبوونی بڕیارە چارەنووسسازەكان چ لەناو پارتی و چ لەناو بەرەی كوردستانی و چ لە سەركردایەتیكردنی هەرێمی كوردستان لەسەر شانی ئەو بووە.

    لەلایەكی ترەوە سەرۆك بارزانی یەكێكە لەو سیاسییە دەگمەنانەی كە هەر لە تەمەنی منداڵییەوە هەتا ئێستا بەسەرهات و ڕووداوەكانی ژیانی خۆی ڕۆژانە نووسیوەتەوە. لە ڕاستید ئەم كارەیان جێگەی دەستخۆشییە. چونكە بەهۆی یادداشتەكانییەوە بەشێكی گرنگی مێژووی گەلی كوردستان تۆمار كراون. ئەمە لە مێژوودا كەم هەڵدەكەوێت كارەكتەرێكی سەرەكیی ڕووداوەكان، خۆی بە یادداشتكردنی ڕۆژانەی پێشهات و ڕووداوەكان هەڵسێت. بۆ مێژوونووسان و دۆستانی مێژوو، قسە و تێكست و كتێب و گێڕانەوەكانی سەركردەكان بە تایبەت سەرۆك بارزانی سەرچاوەیەكی دەستی یەك و باوەڕپێكراوی توێژینەوە مێژووییەكان و تێگەییشتنە لە مێژووی سیاسیی كوردستان و جووڵانەوە سیاسی و ڕزگاریخوازەكەی. بۆیە پسپۆڕانی مێژوو پتر لە هەر كەسێكی تر لە بایەخی ئەو جۆرە نووسین و كتێبانە دەگەن.

    گرنگییەكی تری كتێبەكانی سەرۆك بارزانی باسكردنی ڕووداوەكانە وەك خۆی. سەرۆك بارزانی باسی ئایدیۆلۆژیا ناكات و بەنیازیش نیە دەستگەیەكی فكری بەسەر خوێنەردا بسەپێنێت. ئەو تەنیا ڕاستییەكان باس دەكات. ڕاستە لە كتێبەكانیدا هەموو ڕووداوەكان باس نەكراون بەڵام ئەوەی نووسراوە و باس كراوە، ڕووداوگەلی بنەڕەتی و كاریگەرن كە ڕێڕەوی سیاسیی و واقعی كوردستانیان گۆڕیوە. ئەوەی لە كتێبەكانیدا هاتووە هەر هەمووی ڕاستین و كەس ناتوانێ نكۆڵیان لێ بكات. كتێبەكان پڕن لە مێژوو و كات و ڕێكەوت و وێنە و نەخشە و ناوی كەسایەتیی جۆراوجۆر. سەرۆك بارزانی لە هەموو لاپەڕەیەكدا لەبارەی شوێن و جیۆگرافیا دەدوێت كە ئەوە چێژ و تایبەتمەندیی بە نووسینەكانی داوە. ئەو كتێبانە بە بەڵگەنامەی مێژوویی و دەگمەن بەهێز و دەوڵەمەند كراون و، گێڕانەوەكانی لە مەڕ ڕووداوە سیاسییە گرنگەكان پشتڕاست دەكەنەوە.

    دیوێكی تری كتێب و نووسینەكانی سەرۆك پەردەلادانە لەسەر كۆمەڵێك نهێنی و حەقیقەتی پشت ڕووداوەكان. بەهۆی ئەو شەپۆڵە ئیرهابە فكرییەی لە ساڵانی ڕابردوو كوردستانی گرتووەتەوە، زۆر لە ڕووداو و مێژووە گرنگەكان هەتا ئەو پەڕی شێواندن و ئاوەژووكردنی ڕاستییەكان خوێندنەوەی بۆ كراوە. لێرەدا كتێب و نووسینەكانی سەرۆك بارزانی ڕەنگە ببێتە مایەی ناڕەزایەتیی هەندێ كەس و لایەن. چونكە بوار و مەودای بۆ شێواندنی مێژوو نەهێشتۆتەوە. بە خوێندنەوەی ئەو كتێبە گرنگانە چاوگی بەشێكی زۆری ئەو ئازار و ناڕاستی و تەنگوچەڵەمانەمان بۆ ڕوون دەبێتەوە كە ئێستا لە كۆمەڵگەی ئێمەدا هەن و گەنجەكانمان وەك واقعێكی تاڵ دەیبینن كە لە ڕاستیدا سەرچاوەیان بۆ كۆمەڵێك ڕووداو و هەڵە و قاڵبگرتنی نادورست دەگەڕێتەوە كە سەرۆك بارزانی بە وردی ئاماژەی پێ داون و، دەیەوێ بەرچاوڕوونی بە نەوەكانی ئێستا و داهاتووی كوردستان بدات.

  • بەرگی پێنجەمی پەرتووکی بارزانی و بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی کورد، و چەند سەرنجێک

    بەرگی پێنجەمی پەرتووکی بارزانی و بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی کورد، و چەند سەرنجێک

    بەرگی پێنجەمی پەرتووکی بارزانی و بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی کورد، و چەند سەرنجێک

    قەهرەمان عوسمان ، ماستەر لە یاسای گشتی:

    بەرگی پێنجەمی پەرتووکی بارزانی و بزووتنەوەی ڕزگاری خوازی کورد لە نووسینی ڕێزدار جەنابی سەرۆک بارزانی، دیکۆمێنتێکی مێژوویی گرنگە، کە وەڵامی هەموو ئەو پرسیارەنەی تێدایە کە لامان گەڵالە بوونە، لەسەر ئەو مێژووەی کە بەشێکی تەمەنمان پێک دێنێت و شاهیدی ڕووداو بینراوەکانی بووین.
    ئەم پەرتووکە؛ پەردە لەسەر دیوە شاراوەکانی ڕووداوەکانی کوردستان، لە نێوان ساڵانی 1991 و 2003، و یاری دەزگا هەوڵگەرییە ئیقلیمی و دەوڵییەکان و ڕۆڵیان لە خوڵقاندنی هەندێ پێشهاتی ناخۆش و چاندنی تۆی دووبەرەکی لە نێوخۆی کوردستان، ڕادەماڵێت.
    ئەوەندە بە شەفافی باس لە ڕووداوەکان و هۆکارەکان کراوە، کە هیچ ناڕوونییەکی بەجێ نەهێشتووە، و تیایدا ئەو لایەنەی کە بووەتە دەستکەڵای دەزگا هەوڵگەرییە ئیقلیمییەکان ئاشکرا کراوە، و ئەوەشی تێدا ڕوونکراوەتەوە کە چۆن تەسلیمی ئیرادەی دەرەوە بووە، و چۆن بە فیتی دەوڵەتێکی ئیقلیمی دەستی لە شەڕی خۆکوژی نە پاراستووە و تەنانەت بۆ رازی کردنی دەوڵەتێکی تری ئیقلیمی دەستی لەو پارتە کوردیەش نە پاراستووە، کە پێشتر لە چەند جەولەیەکی شەڕی ناوخۆ شان بە شانی ئەو دژی پارتی شەڕی کردووە.
    ئەوەی ئێستاش دەبینرێت لە ڕشانەوەی هەندێ لایەن و کەسی بەکرێگیراوە بەم پەرتووکە، هۆکارەکەی: هەر ئەم لایەنەی پەرتووکەکەیە، كه ڕووی ڕاستەقینەی جاش و خۆفرۆشە نێوخۆییەکان و ئاغاکانیان پیشان دەدات.

    ئەو ڕاستییانەی لەم پەرتووکەدا دەستمان دەکەوەن ئەوانەن:

    1. راپەرینی گەلی کوردستان لە بەهاری 1991 هەوێنی یەکریزی و هاوکاری نێو لایەنە کوردستانییەکان بوو، تیایدا پێشمەرگە و هاووڵاتییان و هەندێ فەوجی خەفیفەی جاشیش ڕۆڵیان تێدا بینی و بووە بناغەیەک، بۆ ئەم هەرێمەی کە ئێستا لە سایەیدا بە ئازادی دەژین و خاوەن پەرلەمان و حکومەت و کیانی خۆمانین.
    2. شەڕی داسەپاوی ناوخۆ پیلانێکی ئیقلیمی سێ قۆڵی و نێودەوڵەتی بووە، بۆ تێکدانی نێوماڵی کوردی، و لایەنێکیش کەوێ سووری بەر لەشکر بووە بۆ جێبەجێکردنی ئەم پیلانە، کە بە داخەوە بە هەزاران ڕۆڵەی ئەم وڵاتە تیایدا بوونە قوربانی. ئەوەی کە زۆر سەیرە! ئەوەیە کە؛ ئەو کەوا سوورە ڤیتۆی لەسەر هیچ دەوڵەتێکی ئیقلیمی نەبووە بۆ ڕێکەوتن لەگەڵی و لێدان لە پارتێکی کوردی و ئاستەنگ دروست کردن بۆ دۆزی ڕەوای گەلەکەمان.
    3. شەڕی ناخۆ؛ ماڵوێرانییە و هەگیز چارەسەر نییە بۆ ناکۆکییە نێوخۆییەکان، مێزی گفتوگۆ تاکە ڕێگەی لێکتێگەیشتن و پاراستنی یەکریزی کوردە، کە فاکتەرەی سەرەکی بەهێزی کورد و پاراستنیەتی.
    4. ئەو دەوڵەتانەی کە کوردستانیان بەسەر دابەشکراوە ئەگەر لە هیچ هاوڕا نەبن، لەسەر لێدان لە کورد لەگەڵ یەکدا کۆکن، و هیچ جیاوازییەکیش لە نێوان حیزبە کوردستانییەکان ناکەن، ئەوەی بۆ ئەوان گرنگە لێدانە لە کورد.
    5. پەکەکە حیزبێکە کە بە تەواوەتی تەسلیمی ئیرادەی دەوڵەتێکی ئیقلیمی بووە، و وەک داشی دامە بەکار دەهێندرێت بۆ لێدان لە دۆزی کورد، و ڕێگری کردن لە بە دەستهێنانی مافەکانی کورد لە هەرچوار پارچەی کوردستان.
    6. لێخۆشبوون لە جاش و ئامر مەفرەزە و موستەشارەکان، بۆ پاراستنی یەکریزی و هەڵدانەوەی لاپەڕەیەکی نوێ بووە لە کوردستان، کاتێک زۆربەییان هاوشان لەگەڵ خەڵکی کوردستان و پێشمەرگە بەشدار بوونە لە ڕاپەرینی ساڵی 1991.
    7. پارتی دیموکراتی کوردستان، هەرگیز لەگەڵ شەڕی کورد کوژی نەبووە، و زۆر هەوڵیشی داون کە نەچێە شەڕەوە، بەڵام بە ناچاری بۆ بەرگری لە مانەوەی خۆی دەستی داوەتە چەک و بەرگری لە خۆی کردووە، و هیچ کاتێکیش نەبووەتە دەستکەڵای هیچ دەوڵەتێکی ئیقلیمی و دەوڵی، کە ئەمە خاڵە بەهێزەکەی پارتییە، کە تاکە پارتی ڕەسەنی کوردییە و بۆ کورد و لە پێناو کورستان تێدەکۆشێت. هەر کاتێکیش دەوڵەتێکی ڕاکێشابێتە نێو ململانێ نێوخۆییەکان تنها پەرچە کردار بووە و بۆ ڕووبەرووبوونەوەی دەوڵەتێکی تری ئیقلیمی ئەو کارەی کردووە.
    8. کورد بە یەکریزی دەتوانێت دەستکەوتەکانی ئێستا بپارێزێت و هەنگاو بۆ هەرمان و دەستەبەرکردنی مافی چارەی خۆ نووسی کورد بهاوێژێت، ئەمە وانەیەکی گرنگی ئەم پەرتووکەیە کە دەبێت هەموومان بیکەینە ئەلقە و لە گوێمانی بکەین.

  • سكرتێری یه‌كێتیی نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتی كوردستان: له‌ ماوه‌ی سێ ساڵی رابردوودا، حكومه‌ت ڕووبه‌ڕووی ئالنگاریی زۆر گه‌وره‌ بووه‌وه‌

    سكرتێری یه‌كێتیی نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتی كوردستان: له‌ ماوه‌ی سێ ساڵی رابردوودا، حكومه‌ت ڕووبه‌ڕووی ئالنگاریی زۆر گه‌وره‌ بووه‌وه‌

    سكرتێری یه‌كێتیی نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتی كوردستان، باس له‌ قۆناغه‌كانی به‌رده‌م كابینه‌ی 9ی حكومه‌ت ده‌كات و ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات کە مه‌سرور بارزانی بۆ چاره‌سه‌ری قه‌یرانه‌كان، هه‌نگاوی گرنگی ناوه‌

    غه‌فوور مه‌خمووری، سكرتێری یه‌كێتیی نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتی كوردستان: له‌ ماوه‌ی سێ ساڵی رابردوودا، حكومه‌ت ڕووبه‌ڕووی ئالنگاریی زۆر گه‌وره‌ بووه‌وه‌ و له‌هه‌مان كاتدا، گه‌وره‌ترین ئالنگاری، كه‌ له‌به‌رده‌م كاره‌كانی حكومه‌ت قورس بوو، په‌تای كۆرۆنا بوو، كه‌ تا ڕاده‌یه‌كی زۆر كاریگه‌ریی كرده‌ سه‌ر ئابووریی هه‌موو دونیا و جووڵه‌ی بازرگانی گۆڕانكاری به‌سه‌ردا هات، ئه‌مه‌ش فشارێكی زۆری خسته‌ سه‌ر كاره‌كانی حكومه‌ت و سه‌رچاوه‌كانی داهات كه‌م بوونه‌وه‌ و حكومه‌ت رووبه‌ڕووی قه‌یران بووه‌وه‌، به‌ڵام له‌گه‌ل ئه‌وه‌شدا، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌ سه‌رۆكایه‌تی كاك مه‌سرور بارزانی، توانی ڕووبه‌ڕووی ببێته‌وه‌ و خۆی له‌سه‌ر پێی ڕابگرێت و هه‌وڵ بدات ئه‌و قۆناغه‌ سه‌خته‌ ده‌رباز بكات، ئه‌وه‌ گه‌وه‌ترین بوێریی حكومه‌ت بوو له‌وباره‌وه‌، كه‌ به ‌لێهاتوویی خۆی و به‌ سیاسه‌تی ورد و حه‌كیمانه‌ی خۆی، كاك مه‌سرور بارزانی توانی كوردستان له‌و قۆناغه‌ ده‌رباز بكات.

    غەفوور مەخمووری گوتیشی: له‌و قۆناغه‌دا زۆر له‌ حكومه‌ته‌كانی جیهان ڕووبه‌ڕووی قه‌یرانی زۆر گه‌وره‌ بوونه‌وه‌، ئه‌وه‌تا لوبنان له‌ دۆخێكی وادا مایەپووچبوونی خۆی ڕاگه‌یه‌ند، كه‌چی حكومه‌تی كوردستان نه‌ڕووخا و له‌سه‌ر پێی خۆی ڕاوه‌ستا. ئه‌مه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی هه‌ڕه‌شه‌ی گرووپه‌ میلیشیكان و نارائارامی ناوچه‌كه‌ش ئالنگاریی گه‌وره‌ بوو. به‌ڵام حكومه‌ت خۆڕاگرانە راوەستا و کارەکانی گەشەی کرد، دواتر له‌ سه‌رده‌می كاك مه‌سرور بارزانی قۆناغی چاكسازی ڕاگه‌یه‌نرا، ئه‌م چاكسازییه‌ توانی قۆناغی باش له‌ حوكمداری بباته‌ پێشه‌وه‌ و زۆر داهات بۆ حكومه‌ت بگه‌ڕێنێته‌وه‌، هه‌رچه‌نده‌ له‌م چاكسازیەدا‌ ڕه‌نگه‌ خەڵکانێک زه‌ره‌مه‌ند بووبن، به‌ڵام ده‌ره‌نجام حكومه‌ت بۆ ئه‌وه‌ی كاره‌كانی به‌ سیسته‌ماتیك بكات، پێویست بوو ئه‌و ناحه‌قیانه‌ی پێشووتر به‌رامبه‌ر به‌ خه‌ڵكانێك كرابوو‌ نه‌مێنێت.

    ئه‌وه‌شی خستەڕوو: حكومه‌ت له‌م سێ ساڵەدا توانی كاری زۆر باش بكات، به‌تایبه‌ت له‌ ڕووی ئابوورییه‌وه‌، توانی به‌ هه‌ر شێوه‌یه‌ك هه‌یه‌ به‌ خۆگونجاندن، یان مووچه‌ی ته‌واو، مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران بدات، بۆ ئه‌وه‌ی جووڵه‌ی بازاڕ نه‌وه‌ستێت و ژیانی خه‌ڵك باش بێت، وێڕای ئه‌وه‌ی ئه‌و هه‌موو مووشه‌كبارانه‌ی سه‌ر هه‌ولێر هه‌بوو، كه‌چی توانی ئارامی شاره‌كان بپارێزێت و ڕووبه‌ڕووی ئه‌و گرووپانه‌ش ببێته‌وه‌. هەروەها به‌ سیاسه‌تی ته‌ندروست له‌گه‌ڵ واقعه‌كه‌ و له‌ ڕووی دیپلۆماسییه‌وه،‌ به‌ سیاسه‌تێكی نه‌رم توانی له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تانی جیهان و ده‌رووبه‌ریش په‌یوه‌ندیی خۆی رابگرێت و به‌ره‌وپێشی ببات، بۆیه‌ ئێمه‌ وه‌ك یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتی كوردستان وا پێشبینی ده‌كه‌ین، ئه‌گه‌ر ئه‌و ئالنگارییانه‌ی ڕابردوو نه‌بوونایه،‌ ئێستا حكومه‌ت ده‌یتوانی زۆر كاری گه‌وره‌ و مه‌زن بكات و له‌ ئاستی ناوخۆش به‌داخه‌وه‌ ئه‌و حزبانه‌ی له‌ حكومه‌ت به‌شدار بوون، وه‌ك پێویست هاوكاری حكومه‌ت نه‌بوون و كه‌وتوونه‌ته‌ سه‌نگه‌رێكه‌وه‌، كه‌ له‌ به‌رژه‌وه‌ندیی حكومه‌تدا نه‌بووه‌.

    غەفوور مەخمووری ڕاشیگه‌یاند: ده‌بێت زه‌حمه‌تییه‌كان ببینین، ئه‌و هه‌نگاوانه‌ ببینن حكومه‌ت بۆ باشتكردنی دۆخه‌كه‌ و باشتكردنی ژیانی خه‌ڵك ناویەتی، حكومه‌ت له‌م سێ ساڵه‌دا هه‌نگاوی باشی ناوه‌ و توانی ڕه‌وشی كوردستان له‌وه‌ی پێشووتر باشتر بكات.

  • چاڵاكییە ئابورریەكانی ٣ ساڵ حوكمرانی جەنابی مەسرور بارزانی

    چاڵاكییە ئابورریەكانی ٣ ساڵ حوكمرانی جەنابی مەسرور بارزانی

    جگە لەوەی خەرجییەكانی بەگەرخستنی لە ٢٠٠ ملیۆنەوە كەمكردەوە بۆ ٧٠ ملیۆن دۆلار مانگانە، سافی پشكی حكومەتی هەرێمی لە داهاتی نەوتی بۆ ٤١% زیادكرد، ئەمە جگە لەوەی كە داهاتی نانەوتی هەرێمی نزیكەی ١٠٠% زیاد كرد.

    لە لایەكیتر جەنابیان چاكسازی لە میلاكی حكومەت كرد، چەندین پلەی وەزیر و ڕاوێژكار و بەڕێوەبەرگشتی و چەند موچەی هەڵوەشاندەوە.

    لە سێ ساڵی ڕابردوودا، خەرجییەكان بۆ نمزترین ئاست و داهاتەكانی بۆ بەرزترین ئاست بەرزكردەوە، سەرەڕای قەیرانی قوڵ، زۆرترین موچەی دابەشكرد و زۆرترین پڕۆژەی جێبەجێ كرد، واتە داهاتەكان یان بۆ موچە و وەگەرخستن بوو یانیش بۆ وەبەرهێنان كە هەدەردانی داهاتی گشتی بۆ نزمترین ئاست دابەزاند.

    خاڵێكیتری گرنگی حكومڕانی كاك مەسرور بارزانی ئەوەیە كە گرنگی بە گەشەی هاوسەنگ داوە هەم ئاسۆیی و هەمیش ستونی.
    واتە پڕۆژەكانی گواستەوە بۆ شارۆچكە و گوند و ناحییەكان و لەهەمانكاتیشدا گرنگی بە سەرجەم كەرتەكان دراوە و هیچ كەرتێك بایەخێكی زیاتری لەسەر كەرتیتر پێنەدراوە.

    هەموو ئەمانە لالەیەك و لەلایەكتر جەنابیان هەوڵی تێكدانی ئەو ژینگەیەیداوە كە تیایدا كچە مۆدێل و فەرماندە و قارەمانەكانی تیكتۆك وسناپ تێیدا خەریكی گەشەكردن و ملیۆنەری بوون ڕۆژانە بە تیكتۆكێك جەرگی هاوڵاتیانی ڕەشدەكرد، ئەم كارە كاریگەرییەكی زۆر ئەرێنی هەبوو لەلایەن هاوڵاتییانەوە.

    هەموو ئەمانە پێمان دەڵێن سەرەڕای قەیرانی قوڵی دارایی جەنابیان درێژەی بە كارە باشەكانی كابینەكانی پێشوودا و بەشێوەیەكی موعجیزەئاسا گواستنەوەی بۆ قۆناغێكی باشتر و كورستان پێویستی بە كابینەی ١٠یەمی كاك مەسرور بارزانی هەیە تا بتوانێت تەواوی پلانە تۆكمەكانی جێبەجێ بكات بۆ دروستكردنی ئابوورییەكی بەهێز و وڵاتێكی ئاوەدان و سیستەماتیك بنیات بنێت.

    سیپان شێروانی
    ئەندامی لێژنەی ئابووری و پیشەسازی وبازرگانی پەرلەمانی عێراق

  • سێ چوار ساڵی تر زۆر شت ڕوون دەبنەوە بۆ هـەموو ئەوانەی کە پشوویان کــورت بوو لەبەرامبەر کابینەی نۆیەمدا

    ئەو سەرکردەیەی لە تەنگانەدا جورئەتی ئەوەی هەبێت بڵێت(من بە تەنهاش بێت بەرپرسیاریەتی هەڵدەگرم). بتوانێت قەیران و بەربەستی دەستکرد هەڵبتەکێنێت، ئەکید لە ساراشدا دەتوانێت: واجیهەی حوکمڕانی وڵات و گەشەی بازاڕ و کار و خزمەتگوزارییەکان بباتە باڵا.

    مەسرور بارزانی بە سێ ساڵ حوکمڕانی بازاڕ و دوکانی هەرچی خوێندەوارە ئەرستۆکراتەکان و، هەرچی سیاسی ئاڕاستەکراو و دەمەوەر و بێعورزەکانە تێکوتاراندا. سێ چوار ساڵی تر زۆر شت ڕوون دەبنەوە بۆ هەموو ئەوانەی کە پشوویان کورتبوو، هەروەها ژینگەیەکی سیاسی جیاوازیش بۆ کاری سیاسەت و ململانێی هەڵبژاردن دێتەگۆڕێ، ژینگەیەک چیدی تەنها ئەوانە دەتوانن بێنە مەیدانی هەڵبژاردنی پەڕلەمانی و مومارەسەی حیزبییەوە کە: هەڵگری فەلسەفەی سیاسی و پەیامی ڕوونی خۆیان بن، نەک وەک ئێستا هەر قسەی جوان بزانن و کەناڵ و پەیجیان هەبن ئیتر: حیزب و پەرلەمانتار و دەروازەو کۆمپانیاشیان هەبن.