هاوپۆل: وەرزش

  • چەند یاسایەكی تازە سەبارەت بە گۆڵپارێز لەكاتی جێبجێكردنی لێدانی سزا دەردەچێت

    چەند یاسایەكی تازە سەبارەت بە گۆڵپارێز لەكاتی جێبجێكردنی لێدانی سزا دەردەچێت

    لیژنەی تایبەتی فیدڕاسیۆنی تۆپی پێی نێو دەوڵەتی (فیفا) بەنیازە كۆمەڵێك یاسای دیكەی تایبەت بە گۆڵپارێزان لەكاتی جێبەجێكردنی لێدانی سزا دەربكات كە بەهۆیەوە گۆڵپارێزان لەهەندێك شت بێ بەش دەكات.

    بەگوێرەی میدیا ئینگلیزییەكان فیفا بەنیازە لەسەرەتای مانگی حوزەیرانی داهاتوو چەند یاسایەكی تازە سەبارەت بە جووڵەی گۆلپارێز پێش لێدانی سزا بەسەر گۆڵپارێزان دەسەپێت تا نەتوانن گاڵتە بەو یاریزانە بكەن كە لێدانی سزا جێبەجێ دەكات، كە ئەویش لە 3 خاڵ بەرجەستە دەبێت كە ئەوانەی خوارەوەن.

    1- گۆڵپارێز نابێت پێش جێبەجێكردنی لێدانەكە دەست بۆ ستوونی گۆڵ و هەردوو ستوونی لاو تۆڕی گۆڵەكەشی بدات.

    2- ڕێگا نادرێت گۆڵپارێز لە نێو گۆڵەكەی سەما بكات و ئەو بەر و ئەو سەر بكات بۆ تێكدانی تەركیزی ئەوەی لێدانی سزا لێدەدات یان ببێتە هۆی دەمار گرتنی بەهۆی جووڵەی سەیر

    3- نابێت گۆڵپارێز بەهیچ شێویەك ببێتە هۆكاری دوا كەوتنی جێبەجێكردنی لێدانی سزاكە

  • موسیالا نزیکە لە گەڕانەوە

    موسیالا نزیکە لە گەڕانەوە

    جەمال موسیالا، یاریزانی لاوی ئەڵمانی یانەی بایرن میونشنی ئەم وڵاتە بەهۆی پێکان چەند رۆژێکە لە یاریگاکان دابراوە و ئەمڕۆ جارێکی دیکە گەرایەوە.

    رۆژنامەی وەرزشی بیڵدی ئەڵمانی بڵاویکردەوە، دوای ئەوەی یاریزانە لاوەکەی باڤارییەکان لە یاریی گەڕی رابردووی بۆندزلیگا بەرامبەر بایەر لیڤەرکۆزن تووشی پێکان بوو، بەم هۆیەوە لەلایەن هانس فلیک راهێنەری هەڵبژاردەکەی بۆ دوو یاریی دۆستانە بانگهێشت نەکرا.

    سەرچاوەکە بڵاویشی کردەوە موسیالا ئەمڕۆ لەژێر سەرپەرشتی تیمی پزیشکی یانەکەی دەستی بە راهێنانەکانی کردەوە، توماس توخێل راهێنەری نوێی یانەکەی ئومێدەوارە ئەو یاریزانە بۆ یاریی بەرامبەر بورووسیا دۆرتمۆند بگەرێتەوە.

    بایرن میونشن هەفتەی داهاتوو لە یەکەم یاریی لەژێر سەرپەرشتی راهێنەری نوێ یانەکە، لە یاریی دێرکلاسیکەر رووبەڕووی بورووسیا دۆرتمۆند پێشەنگی بۆندزلیگا دەبێتەوە.

  • بارسێلۆنا هەوڵەکانی بۆ گواستنەوەی کاراسکۆ دەستپێدەکاتەوە

    بارسێلۆنا هەوڵەکانی بۆ گواستنەوەی کاراسکۆ دەستپێدەکاتەوە

    یانیک کاراسکۆ، یاریزانی بەلجیکی یانەی ئاتلێتیکۆ مەدریدی ئیسپانیا ئامانجی هاوینی داهاتووی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیایە.

    ماڵپەری Relevo بڵاویکردەوە، کارگێری بلاوگرانا هاوینی رابردوو ویستی یاریزانە بەلجیکیەکەی رۆخێ بلانکۆس بەرامبەر ٩ ملیۆن یۆرۆ بۆ ریزەکانی بگوازێتەوە، بەڵام یانە مەدریدیەکە داوای ١٨ ملیۆن یۆرۆی کرد، هەربۆیە گواستنەوەکە سەری نەگرت و بەرپرسانی یانە کەتەلۆنیەکە جارێکی دیکە دەیانەوێت هەوڵی گواستنەوەی بۆ بدەن، بەڵام ئامادەنین زیاتر لە ١٠ ملیۆن یۆرۆ بۆ گواستنەوەی پێشکەش بکەن.

    سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەشکردووە ئەگەر ئەمجارەش هەردوو یانە لەسەر گواستنەوەی کاراسکۆ رێکنەکەوتن، بارسێلۆنا چاوەڕێ دەکات تاوەکو ساڵی ٢٠٢٤ گرێبەستەکەی کۆتایی بێت، بۆ ئەوەی بێ بەرامبەر ئەو یاریزانە بگوازێتەوە.

  • هۆکاری بەهێزی پەیوەندی سەڵاح و ڤینیسیۆس ئاشکرا بوو

    هۆکاری بەهێزی پەیوەندی سەڵاح و ڤینیسیۆس ئاشکرا بوو

    لە ماوەی رابردوودا، ڤیسیسیۆس جونیۆر دەنگۆی زۆری لەسەر جۆری پەیوەندییەکەی لەگەڵ محەمەد سەڵاح، ئەستێرەی لیڤەرپوول دروستکردووە.

    ڤینیسیۆس وێنەیەکی خۆی لەگەڵ سەڵاح لە هەژماری ئینستاگرام بڵاوکردەوە، ئەمەش دوای بردنەوەی یارییەکە و گەیشتنی ریال مەدرید بە قۆناخی هەشتی چامپیۆنزلیگ.

    ڤینیسیۆس لە ستۆری ئینستاگرامەکەی وێنەیەکی خۆی بڵاوکردوەوە، کە تەوقە لەگەڵ سەڵاح دەکات و ئیمۆجی ئەستێرەشی لەسەر وێنەکە داناوە.

    هۆکاری ئەم رێزە زۆرەی ڤینیسیۆس بۆ سەڵاح بۆ ئەوەیە، سەڵاح وەک تاکە کاپتنی هەڵبژاردە دەنگی یەکەمی لە زە بێست بە جونیۆر دا.

    بەشێک لە چاودێرانی وەرزشی دەڵێن، هۆکارێکی دیکەی بڵاوکردنەوەی وێنەکە، هەوڵەکانی ریال مەدرید لە رێگەی ئەستێرەکانی بۆ گواستنەوەی سەڵاح بۆ ریزەکانی یانە مەدریدییەکە.

  • پەیامێكی هەڕەشە ئامێز مێسی لە خەونێكی دووردەخاتەوە

    پەیامێكی هەڕەشە ئامێز مێسی لە خەونێكی دووردەخاتەوە

    لیۆنێل مێسی، ئەفسانەی هەڵبژاردەی ئەرجەنتین و باشترین یاریزانی جامی جیهانی ٢٠٢٢ی قەتەڕ بەهۆی پەیامێكی هەڕەشە ئامێزەوە لە لایەن چەند كەسێكی چەكدارەو دەستبەرداری خەونێكی دێرینی دەبێت.

    گرێبەستەكەی مێسی لەگەڵ پاریس سان جێرمان لە هاوینی ئەمساڵدا بەسەردەچێت و تا ئێستاش داهاتووی خۆی یەكلانەكردووەتەوە.

    سێرجیۆ ئەگوێرۆ، هێرشبەری پێشووی هەڵبژاردەی ئەرجەنتین و هاوڕێی نزیكی لیۆنێل مێسی رایگەیاندبوو كە لیۆ بە جدی بیر لە گەڕانەوەی بۆ یانەی نیوڵز ئۆڵد بۆیز ـی ئەرجەنتینی دەكاتەوە.

    گروپێكی چەكداری لە ئەرجەنتین هێرشیانكردە سەر دوكانێك كە لەلایەن بنەماڵەی ئانتۆنێلا روكوزۆ هاوژینی لیۆنێل مێسی خاوەندارێتی دەكرێت و پەیامێكیان جێهێشتبوو كە نووسیبوویان ” مێسی، چاوەڕوانی تۆین ”.

    بەپێی زانیارییەكانی تۆڕی زە ئەتلەتیك ـی بەڕیتانی: ئەو پەیامە هەڕەشە ئامێزەی كە ئاڕاستەی مێسی كرا لەلایەن چەكدارەكانەوە لە ئەرجەنتین وایكردووە كە مێسی لە خەونی گەڕانەوەی بۆ ئۆڵد بۆیز پەشیمان ببێتەوە لەم هاوینەدا و رەنگە بە شێوەیەكی هەمیشەیش دەستبەرداری ئەو خەونەی ببێت.

    چەكدارەكان لە رۆزاریۆ هەڵیانكوتایە سەر بیناكە و چەندین تەقەیان بەسەر دەرگا و پەنجەرەی دوكانەكەدا كردووە

  • دیشامپ باسی هۆكاری دوورخستنەوەی بێنزیما دەكات لە یارییەكانی جامی جیهانی

    دیشامپ باسی هۆكاری دوورخستنەوەی بێنزیما دەكات لە یارییەكانی جامی جیهانی

    دیدیە دیشامپ، راهێنەری فەڕەنسی هەڵبژاردەی فەڕەنسا بێ دەنگی خۆی شكاند دەربارەی دوورخستنەوەی كەریم بێنزێما لە پێش دەستپێكردنی یارییەكانی جامی جیهانی 2022ی قەتەڕ.

    لە چاوپێكەوتنێكی رۆژنامەوانیدا لەگەڵ رۆژنامەی ” Le Parisien ” دیشامپ گوتی: كەریم لە 14ـی مانگی 11 پەیوەندی بە ئێمەوە كرد لە دوای ماوەیەك لە بێ چالاكی و یاری نەكردنی لەگەڵ یانەكەی.

    هەروەها گوتیشی: ئەو بەرنامەی تاكە كەسی پەیڕەو دەكرد و ڕاهێنانی ئەنجام دەدا، گەڕانەوەی بۆ راهێنانە بە كۆمەڵەكان دواخرا، ئامانجیشم ئەوە بوو ئامادەی بكەم بۆ ئەوەی لە یاری بەرامبەر ئوسترالیا بەشێوەیەكی سەرەكی بەشداری بكات.

    راهێنەرەكەی فەڕەنسا بەردەوام بوو: كاتێك تووشی پێكان بوویەوە، لەگەڵ پزیشكەكەماندا چووینە كلینیك بۆ پشكنینی ” MRI” كەریمیش پزیشكەكانی مەدریدی لە دۆخەكەی ئاگادار كردبوویەوە ، كاتێكیش گەڕایەوە بۆ هۆتێلەكە راپۆرتی پشكنینەكەی پێدام، دەستنیشانكردنی پزیشكەكەمان لەگەڵ دەستنیشانكردنی پزیشكەكانی مەدرید هاوتای یەك بوون و لە باشترین بارودۆخدا نەدەكرا لە پێش 10ی مانگی 12 بگەڕێتەوە بۆ راهێنانەكان.

    دیشامپ ئەوەشی روونكردەوە: داوام لە بێنزێما كرد پەلە نەكات لە بڕیاردان و بۆ ماوەی 20 خولەك لەگەڵیدا ماینەوە و گفتوگۆمان كرد و پێم گووت كە بڕیارەكەی خۆی لەگەڵ مندا هاوبەش پێبكات، بەڵام كاتێك لەخەو هەستام زانیم كە بڕیاری رۆشتنی داوە ، ئەوە بڕیاری ئەو بوو من لە هەڵوێستەكەی تێگەشتم و رێزم لێگرت.

    سەبارەت بە ئامادەبوونی بۆ یاری پێش كۆتایی بەرامبەر مەغریب راهێنەرە فەڕەنسیەكە گووتی: ئایا ئەوە گونجاوە كە دوای ئەو ماوە زۆرە دابڕانەی لە یاریگا لە یاری پێش كۆتایی جامی جیهانیدا بگەڕێتەوە و بەشداری بكات؟ كەریم خۆی پێی ووتم كە ئامادە نیە.

    هەروەها راهێنەری كەڵەشێرەكان دڵخۆشی هەر کەسێکی لە ناو کەمپەکەی بە ڕۆیشتنی بێنزێما رەتکردەوە و جەختی لەوە کردەوە کە نازانم کێ دەنگۆی لەو جۆرە بڵاودەكاتەوە.

    لە کۆتایی قسەکانیدا، دیشامپ ئاشكرایكرد كە پەیوەندی بەردەوامیان هەیە لەگەڵ بێنزێما لە دوای مۆندیال و گووتی: گفتوگۆیەکی دوورودرێژمان کرد، ئەویش پابەند بوو بە بڕیاری وازهێنان لە تۆپی پێی نێودەوڵەتی بەبێ ئەوەی هۆکارەکانی بخاتەڕوو.

  • ئێمباپێ: ئەم دۆڕانە كاریگەری لەسەر داهاتووم نیە

    ئێمباپێ: ئەم دۆڕانە كاریگەری لەسەر داهاتووم نیە

    كیلیان ئێمباپێ ، ئەستێرەی هەڵبژاردەی فەڕەنسا و یانەی پاریس سان جێرمان باس لە كرانە دەرەوەی یانەكەیان دەكات لە خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا.

    شەوی رابردوو بایرن میونشن لە یاریگای خۆیدا میوانداری پاریس سان جێرمانی كرد و یارییەكەشی بەئەنجامی دوو گۆڵی بێ وەڵام لێ بردەوە ، لە میانی یاری گەڕانەوەی قۆناغی ١٦ی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا.

    بەوەش بە ئەنجامی هەردوو یاری هاتن و چوون و بە سێ گۆڵی بێ وەڵام یانە ئەڵمانیەكە توانی خۆی بگەیەنێتە قۆناخی چارەكی كۆتایی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا.

    لە دوای یارییەكە كیلیان ئێمباپێ گوتی: بێهیوا بووین، بارودۆخەكە بەو شێوەیەیە پێوویستە بەسەریدا زاڵ بین.

    هەروەها گوتیشی: كرانە دەرەوەمان كاریگەری لەسەر داهاتووم نیە و تەواوی هەوڵی خۆمان دا و ئەوە زۆرترین كار بوو كە بتوانین بیكەین.

  • رابیۆ مەرجی نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی ئاشکرا دەکات

    رابیۆ مەرجی نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی ئاشکرا دەکات

    ئادریان رابیۆ، ناوەڕاستکاری فەرەنسی یانەی یوڤێنتوسی ئیتاڵیا چارەنوسی خۆی پەیوەست دەکات بە چارەنوسی یانەکەی لەسەر بەشداری کردن لە چامپیۆنزلیگی وەرزی داهاتوو.

    ناوەڕاستکارە فەرەنسیەکەی خانمە پیرەکە ئەم وەرزە توانیویەتی ئاستێکی باش لەگەڵ یانەکەی پێشکەش بکات، ئەو یاریزانە لە دیمانەیەکدا لەگەڵ رۆژنامەی تۆتۆ مێرکاتۆ وێب لەبارەی نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی دەڵێت “ بابەتی نوێکردنەوەی گرێبەستەکەم پەیوەستە بە بەشداری کردنمان لە وەرزی داهاتووی چامپیۆنزلیگ، بۆ ئەم بابەتە دەرفەتێکی زۆرم لە پێشە و تاوەکو ئێستا هیچ شتێکی نوێ نیە “.

    رابیۆ ئەم وەرزە لەگەڵ یانەکەی بەشداری ١٣ گۆڵی کردووە، واتە خاوەنی ٧ گۆڵ و ٦ ئەسیستە و هاوینی داهاتووش گرێبەستەکەی لەگەڵ یوڤێنتوس کۆتایی دێت.

  • پێدری: مێسی لە کریستیانۆ رۆناڵدۆ باشترە

    پێدری: مێسی لە کریستیانۆ رۆناڵدۆ باشترە

    پێدری ناوەڕاستکاری بارسێلۆنا جارێکی دیکە دووپاتیدەکاتەوە لیۆنێل مێسی ئەستێرەی هەڵبژاردەی ئارجێنتینا و یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسا باشترین یاریزانی جیهانە.

    لە دیمانەیەکدا لەگەڵ TCL لە وەڵامی پرسیاری ئەوەی ئایا دوای مۆندیال مێسی باشترە یان رۆناڵدۆ گووتی “ من کاتێک منداڵ بووم زۆر بە ئاستی لیۆ سەرسام بووم، پێشتریش گوتوومە و ئێستاش دەیڵێمەوە مێسی باشترین یاریزانی مێژووە، ئەو کاتەی لە بارسێلۆنا چانسی یاریکردنم لەگەڵی هەبوو، ئەوەی سەلماند کە باشترینە “.

    پێدری لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا دەڵێت لیۆ هەر کاتێک هەوڵ بۆ شتێک دەدات بەدەستی دێنێت، بینیمان ساڵانێکی زۆر هەوڵی بۆ بەدەستهێنانی مۆندیالیدا.

  • داواكاری گشتی فەڕەنسا ئەشرەف حەكیمی تاوانبار دەكات

    داواكاری گشتی فەڕەنسا ئەشرەف حەكیمی تاوانبار دەكات

    داواكاری گشتی فەڕەنسا رایگەیاند كە بەشێوەیەكی فەرمی ئەشرەف حەكیمی بەرگریكاری هەڵبژاردەی مەغریب و یانەی پاریس سان جێرمانی فەڕەنسی تۆمەتبار كراوە بە دەستدرێژی سێكسی.

    بەپێی راپۆرتە رۆژنامەوانیەكانی فەڕەنسا ژنێكی تەمەن ٢٤ ساڵان لێدوانێكی بۆ پۆلیس داوە و رایگەیاند كە لەلایەن ئەشرەف حەكیمی یاریزانی پاریس سان جێرمانەوە دەستدرێژی كراوەتە سەر.

    بەپێی سەرچاوە رۆژنامەوانییەکانی فەرەنسا و ئیسپانیا، یاریزانە مەغریبییەكە ئەو تۆمەتانەی رەتکردووەتەوە، لەکاتێکدا هاوسەری یاریزانەكە دەستیکردووە بە رێکارەکانی جیابونەوە.

    بە گوێرەی ئاژانسی فەڕەنسا داواكاری گشتی فەڕەنسا حەكیمی بە تۆمەتی دەستدرێژی سێكسی تۆمەتبار كردووە.

    داواکاری گشتی لە شاری نانتەر رایگەیاندووە، ژنێکی تەمەن ٢٤ ساڵ ئەو یاریزانەی تۆمەتبارکردووە بە دەستدرێژیکردنە سەری، لە رۆژی شەممەی رابردوو، لە ماڵەکەی خۆی لە گەڕەکی بۆلۆن-بیلانکۆر، لە گەڕەکی ڕۆژئاوای پاریس.