كیلیان ئێمباپێ ، ئەستێرەی هەڵبژاردەی فەڕەنسا و یانەی پاریس سان جێرمان باس لە كرانە دەرەوەی یانەكەیان دەكات لە خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا.
شەوی رابردوو بایرن میونشن لە یاریگای خۆیدا میوانداری پاریس سان جێرمانی كرد و یارییەكەشی بەئەنجامی دوو گۆڵی بێ وەڵام لێ بردەوە ، لە میانی یاری گەڕانەوەی قۆناغی ١٦ی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا.
بەوەش بە ئەنجامی هەردوو یاری هاتن و چوون و بە سێ گۆڵی بێ وەڵام یانە ئەڵمانیەكە توانی خۆی بگەیەنێتە قۆناخی چارەكی كۆتایی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا.
لە دوای یارییەكە كیلیان ئێمباپێ گوتی: بێهیوا بووین، بارودۆخەكە بەو شێوەیەیە پێوویستە بەسەریدا زاڵ بین.
هەروەها گوتیشی: كرانە دەرەوەمان كاریگەری لەسەر داهاتووم نیە و تەواوی هەوڵی خۆمان دا و ئەوە زۆرترین كار بوو كە بتوانین بیكەین.