دوای ئەوەی لێژنەی ( تەڕاخیس) لە یەکێتی تۆپی پێی ئاسیا و عێڕاق سەردانی چەندین یاریگایان کرد بە مەبەستی وەرگرتنی مۆڵەت و بەشداریکردن لە خولی نایابی عێڕاق، دوێنێ لە ئاماژەیەکی چاوەڕوان نەکراودا و بە سەیر کردنی مەرجەکانی دابین کردنی تەراخیس لەلایەن یانەکانەوە ٩ یانە ناتوانن مافی بەششداریکردنیان نابێت لە وەرزی نوێی خولەکە.
لێژنە دوای کۆبوونەوەیەکی چەند کاتژمێری بڕیاریاندا ڕۆژی یەکشەممەی داهاتوو ٢٥/٩ دوامۆڵەت بەو یانانە بدەن کە مەرجە کانیان جێ بەجێ نەکردووە کارەکانیان تەواو بکەن، بە پێچەوانەوە ناتوانن بەشداری خولی نایابی عێڕاق بکەن، ئەو نۆ یانە ئەمانەن( تەڵەبە ، نەجەف ، زەوڕا ، حدود ، قوەی جەوی ، دهۆك ، کەربەلا ، نەفتی ناوەڕاست ، دیوانیە)
یانەی دهۆك یەکێکە لەو یانانەی هەڕەشەی بەشداری نەکردنی لە وەرزی نوێی خولی نایابی عێڕاق لە سەرە بە هۆی ئەوەی چەند ساڵێك پێش ئێستا شایستە داراییەکانی چەند یاریزانێکی پیشەگەری نەداوە و ئەوانیش سکاڵایان لە یانەکە تۆمار کردووە.
وە بەڕێژەیەکی زۆر یانەکانی ( مینا ، ئەمانەی بەغداد ، ناسڕیە) لە خولی یانە پلەیەکەکانی عێڕاق یاری دەکەن کە وەرزی ڕابردوو لە نایابەوە دابەزین، بەڵام یانەی مینا کە ئێستا لە شاری هەولێرە بۆ کەمپێکی مەشقی بە سەرپەرشتی ڕاهێنەر ( باسم قاسم ) خۆیان بۆ خولی نایابی عێڕاق ئامادە دەکەن نەك خولی پلەیەک، بۆیە هەرسێ یانەکە هەڕەشەی تۆمارکردنی سکاڵا دەکەن لە یەکێتی تۆپی پێی عێڕاق لە دادگای نێودەوڵەتی کاس.