هاوپۆل: وەرزش

  • یانەیەکی سێریا ئەی ئیبراهیمۆڤیچی دەوێت

    یانەیەکی سێریا ئەی ئیبراهیمۆڤیچی دەوێت

    یانەی مۆنزای ئیتاڵی دەیەوێت گرێبەست لەگەڵ زڵاتان ئیبراهیمۆڤیچ واژۆ بکات.

    پێگەی فووت مێرکاتۆ بڵاویکردووەتەوە، مۆنزا دەیەوێت لەم هاوینە هێرشبەری یانەی ئەیسی میلان زڵاتان ئیبراهیمۆڤیچ بگوازێتەوە ڕیزەکانی.

    بەپێی هەمان سەرچاوە هەردوو لایەن گەشبینن بتوانن بە سەرکەوتوویی گرێبەستەکە ئەنجام بدەن، خودی یاریزانەکەش لاری نییە لە وەرزی داهاتوو درێسی مۆنزا بپۆشێت.

    زڵاتان لە سەرەتای ساڵی ٢٠٢٠ بە گرێبەستێکی ئازاد لە لۆس ئەنجیلۆس گالاکسیەوە گەڕایەوە میلان، رۆڵێکی گەورەی گێڕا لە گەڕاندنەوەی یانەکەی بۆسەر سەکۆی نازناوەکان و شادکردنەوەی بە بەشداریکردن لە چامپیۆنزلیگیش.

    بەڵام لەم وەرزە بەهۆی پێکانە بەدوای یەکەکانی نەیتوانیووە لە بەشێکی زۆری یارییەکان یاوەری تیپەکەی بکات، کە بەدرێژایی وەرزەکە بەشداربووە لە تەنیا ٤ یاریدا و ١٤٤ خولەک یاریکردووە، گۆڵێکیشی کردووە.

    ئەمەش میلان ناچار دەکات گرێبەستەکەی بۆ نوێ نەکاتەوە، کە لەم هاوینە کۆتایی دێت بە تایبەت پاش نوێکردنەوەی گرێبەستی ئۆلیڤەر جیرۆ بۆ وەرزێکی دیکە دەرفەتێکی ئەوتۆ بۆ هێرشبەرە سویدییەکە نەمایەوە.

    زڵاتان بە درێسی میلان ١٦٣ کردووە، خاوەنی ٩٣ گۆڵ و ٣٥ ئەسیستە، ٣ جار نازناوی سێریا ئەی و جارێکیش نازناوی جامی سوپەری لەگەڵ رۆسۆنێری بەدەست هێناوە.

  • مۆرینهۆ باسی دۆخی خراپی یاریزانەکانی دەکات

    مۆرینهۆ باسی دۆخی خراپی یاریزانەکانی دەکات

    خۆزێ مۆرینهۆ نیگەرانە لە دۆخی جەستەیی و پێکانی یاریزانەکانی.

    راهێنەرە ناودارەکە، توانیوییەتی رۆما بگەڕێنێتەوە رکابەرییەکانی ناوخۆی ئیتاڵیا و ئەورووپا بەڵام ئێستا ترسی هەیە بەهۆی کێشەی جەستەیی نەتوانن لە کۆتا هەفتەکاندا ئەنجامی باش بەدەست بهێنن.

    شەوی رابردوو رۆما نزیک بوو لە سەرکەوتن بەرامبەر میلان بەڵام لە کۆتا چرکەکاندا گۆڵی بەرامبەرییان لێ تۆمارکرایەوە. خۆزێ دوای یارییەکە وتی “پێم وانیە لەم وەرزە کارسدرۆپ یاری دەکاتەوە، بەهەمان شێوە بۆ دیێگۆ لۆرێنتی، هەروەها کومبولا ١٠٠٪ چاک نابێتەوە، هیوادارین کریس سماڵینگ دوای ٢-٣ یاری دیکە بگەڕێتەوە و ڤیناڵدۆمیش پێکانی هەیە بەڵام نزیکە لە گەڕانەوە، نازانم دۆخی دیبالا چۆنە، لەلایەکی دیکە ماتیچ بەرامبەر مۆنزا راگیراوە. بێلۆتی هەناسەی پێنەدەدرا پاش ئەوەی لێیدرا، چوار ساڵ لە ئیتاڵیا کارم کردووە (دوو لە ئینتەر و دوو لە رۆما) ئەم دۆخەی ئێستا بە ئاسایی دەبینن ئەوان. من پێشتر راهێنەری یانە گەلێک “.بووم کە هەزاران بژاردەیان هەبووە بەڵام ئێستا تەنیا کۆمەڵێک کوڕی بەهێزم لەبەردەستە و شانازییان پێوەدەکەم

    رۆما لە پلەی پێنجەمی ریزبەندییە بەڵام هێشتا یەکلانەبووەتەوە یوڤێنتۆس ١٥ خاڵەکەی بەفەرمی وەردەگرێتەوە یاخود لە کۆتایی وەرز دووبارە لێی دەسەندرێتەوە بەڵام هێشتا گورگەکان چانسی گەیشتن بە خولی پاڵەوانەکانیان لەبەردەم دایە

  • چێڵسی و پۆچێتینۆ گەیشتنە رێككەوتن

    چێڵسی و پۆچێتینۆ گەیشتنە رێككەوتن

    راپۆرتە رۆژنامەوانیەكان ئاشكرایانكرد یانەی چێڵسی ئینگلیزی و ماوریسیۆ پۆچێتینۆی ئەرجەنتینی گەیشتوونەتە رێككەوتنی سەرەتایی بۆ وەرگرتنی پۆستی راهێنەرایەتیكردنی یانەكە لە سەرەتای وەرزی داهاتووەوە.

    چێڵسی دەیەوێت راهێنەرێكی نوێ بۆ یانەكەی بدۆزێتەوە كە لە سەرەتای وەرزەوە ئەركی راهێنەرایەتیكردنی یانەكە لە ئەستۆ بگرێت و لە ئێستادا فرانك لامپارد بە شێوەیەكی كاتی راهێنەری یانەكەیە لە دوای دوورخستنەوەی گراهام پۆتەر.

    جولیان ناگلیسمانی ئەڵمانی و راهێنەری پێشووی بایرن میونشن لە دانوستانەكانی لەگەڵ یانە لەندەنیەكە كشایەوە بۆ وەرگرتنی ئەركی ڕاهێنەرایەتیكردنی ئەو یانەیە.

    لە راپۆرتەكەدا ئاماژە بەوەكراوە، چێڵسی هیوادارە تا كۆتایی هەفتە پرۆسەی دەستنیشانكردنی راهێنەری نوێی یانەكە كۆتایی پێبهێنێت.

    هەروەها سەرچاوەكە ئەوەشی ئاشكرا كردووە، رۆژی دووشەممەی رابردوو پۆچێتینۆ گفتوگۆی لەگەڵ یانە لەندەنیەكە ئەنجامداوە و لەگەڵ سەركردەكانی بلووز لە ئیسپانیا كۆبوونەتەوە.

    لە وەرزی ٢٠٢١/٢٢ پۆچێتینۆ راهێنەری پاریس سان جێرمان بوو پاشان بەهۆی ئەنجامە خراپەكانیەوە لە پۆستی راهێنەرایەتیكردنی یانەكە دوورخرایەوە و كریستۆڤ گالتیێ جێگای گرتەوە.

    بە كۆكردنەوەی ٤٩ خاڵ لە دوای تێپەڕبوونی ٣١ هەفتە چێڵسی لە ریزبەندی یانزەیەمی پرێمەرلیگ دێت.

  • پاریس هەوڵی بەدەستهێنانی تواناكانی كۆلۆ موانی دەدات

    پاریس هەوڵی بەدەستهێنانی تواناكانی كۆلۆ موانی دەدات

    راپۆرتە رۆژنامەوانیەكان ئاشكرایانكرد یانەی پاریس سان جێرمانی فەڕەنسی هەوڵی بەدەستهێنانی تواناكانی كۆلۆ موانی هێرشبەری ئینتراخت فرانكفۆرتی ئەڵمانی دەدات.

    كۆلۆ موانی ٢٤ ساڵان گرێبەستەكەی لەگەڵ ئینتراخت فرانكفۆرت لە ساڵی ٢٠٢٧ بەسەردەچێت.

    بەپێی زانیاریەكانی رادیۆی مۆنتی كارلۆ ئیدارەی وەرزشی پاریس سان جێرمان دەیەوێت هێڵی ناوەندی هێرشبەەی بەهێز بكات و بۆ ئەو ەش هەریەك لە كۆلۆ موانی و ڤیكتۆر ئۆسیمین لە پێشینەی كارەكانی لویس كامبۆس بەڕێوەبەری وەرزشی یانەكەیە.

    لە راپۆرتەكەدا ئاماژە بەوە كراوە، بەرپرسانی پاریس پەیوەندی سەرەتاییان لەگەڵ یاریزانەكەدا ئەنجامداوە بەڵام نەگەیشتوونەتە هیچ رێككەوتنێك.

    هەروەها سەرچاوەكە ئەوەشی ئاشكرا كردووە، چەندین یانەی زلهێزی دیكە هەوڵی بەدەستهێنانی تواناكانی كۆلۆ موانی دەدەن لە نێویاندا مانچێستەر سیتی ئینگلیزی و بایرن میونشنی ئەڵمانی.

    لەم وەرزەی خولی ئەڵمانیدا كۆلۆ موانی ١٣ گۆڵی كردووە و ١٠ گۆڵیشی درووست كردووە.

  • بۆچی رۆناڵدۆ بۆیەی رەش لە نینۆکی قاچەکانی دەدات؟

    بۆچی رۆناڵدۆ بۆیەی رەش لە نینۆکی قاچەکانی دەدات؟

    کریستیانۆ رۆناڵدۆ، ئەستێرەی پۆرتوگالی بەردەوام نینۆکی قاچەکانی بە بۆیە رەش دەکات.

    رۆژنامەی دەیلی مەیڵ هۆکاری رەشکردنی نینۆکی قاچی رۆناڵدۆ بە رەنگی رەش ئاشکرا دەکات و دەڵێت، رۆناڵدۆ بۆ خۆپاراستن لە بەکتریا و کەڕوو، نیکۆکەکانی بۆیە دەکات.

    رۆناڵدۆ یەکێکە لەو کەسایەتییانەی بەردەوام لە سۆشیال میدیا وێنەکانی خۆی لەگەڵ فۆڵۆوەرەکانی هاوبەشی پێدەکات، بەڵام لەگەڵ بڵاوکردنەوەی چەند وێنەیەک، فۆڵۆوەرەکانی رۆناڵدۆ تێبینی بۆیە رەشەکەیان کرد و بووە ترێندی پلاتفۆرمەکان.

    رۆژنامەکە بڵاویکردووەتەوە، یاریزانان هەوڵدەدەن نیۆکەکانیان رووپۆش بکەن، بۆ ئەوەی لە نەخۆشییەکانی کەڕووی پێ و بەکتریا بیانپارێزێت.

  • لویس ئێنریکێ نیگەرانە لە چێڵسی

    لویس ئێنریکێ نیگەرانە لە چێڵسی

    لویس ئێنریکێ نیگەرانە لەوەی راستەوخۆ وەکو راهێنەری چێڵسی لەندەنی هەڵنەبژێردرا و فرانک لامپارد خراوەتە شوێنەکەی.

    دوای دوورخستنەوەی گراهام پۆتەر، لەسەر بانگهێشتی چێڵسی، ئێنریکێ گەیشتە لەندەن و لەگەڵ تێد بۆیلی سەرۆکدا کۆبوونەتەوە. ناوبراو نزیک بوو لەوەی بکرێتە راهێنەری بلوز بەڵام دواتر بڕیاردرا بەشێوەیەکی کاتی لامپارد بکرێتە راهێنەر و لە هاوین دا بەدوای راهێنەرێکی جێگیردا بگەڕێن.

    بەگوێرەی فوتبۆڵ لەندەن، ئێنریکی بەنیاز بووە ئەو راهێنەری چێڵسی بێت لە قۆناغی ١٦ی چامپیۆنزلیگ و ریاڵ مەدرید بکاتە دەرەوە بەڵام جگە لەوەی لامپارد بەشێوەیەکی کاتی هێندراوە، هاوکات یانەکە نزیکە لەوەی جولیان نەیگلسمانی ئەڵمانی دەست نیشان بکات.

    سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەش کردووە هێشتا ئێنریکێ یەکێکە لە پاڵێوراوەکان بەڵام تەنها ئەگەر نەیگلسمان ئەو پۆستە وەرنەگرێت.

    چێڵسی لە دۆخێکی زۆر خراپدایە و لەوکاتەوەی لامپارد بووەتە راهێنەر، ئەنجامەکانی بەرەو خراپتر رۆیشتوون.

  • دێلی ئالی گەڕایەوە ئێڤەرتۆن

    دێلی ئالی گەڕایەوە ئێڤەرتۆن

    دێلی ئالی ئەستێرەی پێشووی تۆتنهام بێشکتاشی تورکی جێهێشت و پێناچێت تا کۆتایی وەرز بگەڕێتەوە یاریکردن.

    ناوەڕاستکارە ئینگلیزییەکە لە بێشکتاش دوورخراوەتەوە و سەرباری ئەوەش تووشی پێکان هاتووە. یانەکەی رازی بووە بەوەی لە ئێستاوەب گەڕێتەوە ئیڤەرتۆن و لە ماڵەوە دابنیشێت تا هاوین.

    ئالی بە خواستن لە بێشکتاش بوو تا کۆتایی وەرز بەڵام هەرزوو لەو یانەیەش پشتگوێ خرا بەهۆی خراپی ئاست و پابەندبوونی بە مەشقەکان. ئەو ناتوانێت یاری بۆ ئێڤەرتۆن بکاتەوە، هەربۆیە چاوەڕواندەکرێت تا کۆتایی وەرز لە ماڵەوە بمێنیتەوە و پاشان بگەڕێتەوە ئێڤەرتۆن.

  • ئەستێرەیەکی ریال مەدرید هەوڵی خیانەتی داوە

    ئەستێرەیەکی ریال مەدرید هەوڵی خیانەتی داوە

    دانی سیبایۆسی ئیسپانی و ناوەڕاستکاری یانەی ریال مەدرید هەوڵیداوە خیانەت لە یانەکەی بکات.

    گرێبەستەکەی سیبایۆس لەم هاوینە لەگەل یانەکەی کۆتایی دێت، تا ئێستاش ریال هەوڵی نوێکردنەوەی نەداوە، ئەمەش وایکرد هەواڵی چوونی یاریزانەکە بۆ ئاتلێتیکۆ مەدرید بڵاو ببێتەوە.

    رۆژنامەی مارکا بڵاویکردووتەوە، دەڵێت هەواڵەکان بە پێچەوانەن، ئاتلێتیکۆ هەوڵی نەداوە گرێبەست لەگەڵ دانی واژۆ بکات، بەڵکو یاریزانەکە خۆی پێشکەش بەو یانەیە کردووە، بەڵام بەرپرسانی رۆخی بلانکۆس داواکەیان رەتکردووەتەوە و گوتویانە لە پلانی ئێمەدا نیت.

    هەر بەپێی هەواڵەکەی مارکا گفتوگۆی نێوان ئەو یاریزانە و ئاتلێتی زۆری نەخایاندووە و گواستنەوەکە هەرزوو شکستی هێناوە، بەپێی هەمان سەرچاوەش سیبایۆس لە ئێستادا خۆی پێشکەش بە چەند یانەیەکی پرێمەرلیگ کردووە، بەڵام تا ئێستا چارەنووسی یەکلای نەبووەتەوە.

    رۆژنامە مەدریدییەکە هەوڵەکەی سیبایۆس بە خیانەت ناو دەبات، بەهۆی ئەوەی ریال مەدرید و ئاتلێتیکۆ مەدرید دوو یانەی رکابەری سەرسەختی یەکترن.

    یاریزانە تەمەن ٢٦ ساڵانییەکە لەم وەرزە تا ئێستا ئاستێکی سەرنجڕاکێشی پێشکەش کردووە، هاندەرانی یانەکەش هیواخوازن لە مەدرید بمێنێتەوە، بەڵام بێدەنگی یانەکە لە بابەتی نوێکردنەوەی ئەو گرێبەستە نیگەرانی لە دڵیاندا درووستکردووە.

  • بێرلێسکۆنی تووشی شێرپەنجە بووە

    بێرلێسکۆنی تووشی شێرپەنجە بووە

    سیلڤیۆ بێرلێسکۆنی، سەرۆکی پێشووی یانەی ئەیسی میلانی ئیتاڵیا بەهۆی تووشبون بە شێرپەنجەی خوێن لە نەخۆشخانە خەوێندراوە.

    رۆژنامەی کۆرێرۆ دلا سپۆرتی ئیتاڵی بڵاویکردەوە، سەرۆکەکەی پێشووی یانەی ئەیسی میلان و خاوەنی ئێستای یانەی مۆنزا، بەهۆی تووشبوون بە شێرپەنجەی خوێن لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی وڵاتەکەیان لەژێر چاودێریدایە.

    بێرلێسکۆنی سەرۆک وەزیرانی پێشووی ئیتاڵیا ساڵانێک سەرۆکایەتی یانەی ئەیسی میلانی کردووە و لەو ساڵانە رۆسێنەری چەندان ناسناوی نێوخۆیی و ئەوروپی بەدەستهێناوە.

    ناوبراو دوای وازهێنانی لە یانەی ئەیسی میلان، بڕیاریدا یانەی مۆنزا بکڕێتەوە و ئێستا خاوەنداریەتی ئەو یانەیە دەکات

  • مێندی جارێکی دیکە تووشی پێکان بوو

    مێندی جارێکی دیکە تووشی پێکان بوو

    فیرلاند مێندی، بەرگریکاری فەرەنسی بالی چەپی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا بەهۆی پێکان نزیکەی دوو مانگ لە یاریگاکان دادەبڕێت.

    رۆژنامەی وەرزشی مارکای ئیسپانیا بڵاویکردەوە، بەرگریکارە فەرەنسیەکەی شاهانەکان لە راهێنانەکانی دوێنێ یانەکەی لە قاچی چەپی هەستی بە ئازار کرد، ئەمڕۆ پاش ئەنجامدانی پزیشکی دەرکەوت پێکانەکەی قورسە و بەم هۆیەوە نزیکەی دوو مانگ لە یاریگاکان دادەبڕێت.

    بەم شێوەیە مێندی بەشداری یاریی کلاسیکۆی گەڕانەوەی قۆناغی پێشکۆتایی جامی شای ئیسپانیا بەرامبەر بارسێلۆنا ناکات، هەروەها بەشداری هەردوو یاریی چوون و گەڕانەوەی قۆناغی شازدەی چامپیۆنزلیگ بەرامبەر یانەی چێڵسی ئینگلیزیش ناکات.

    مێندی ئەم وەرزە جارێکی دیکەش بەهۆی پێکان نزیکەی دوو مانگ لە یاریگاکان دوورکەوتەوە، ئەو یاریزانە فەرەنسیەکە ئەم وەرزە لەسەرجەم خوڵ و پاڵەوانتیەکان تەنها بەشداری 25 یاریکردووە.