هاوپۆل: وەرزش

  • دانیمارک دژایەتی پێشێلکارییەکانی قەتەڕ دەکات

    دانیمارک دژایەتی پێشێلکارییەکانی قەتەڕ دەکات

    هەڵبژاردەی دانیمارک رایگەیاند لە رێگەی درێسەکەیانەوە هەڵوێستییان دەبێت بەرامبەر ئەو پێشێلکارییانەی لە قەتەڕ دژی مافەکانی مرۆڤ ئەنجام دەدرێن .

    بەشێک لە وڵاتە پێشکەوتووەکانی ئەورووپا نیگەرانن لەو مامەڵەیەی قەتەڕ لەگەڵ ئەو کرێکارانە دەیکات کە لە جامی جیهانیدا کار دەکەن و تا ئێستا بە هەزارانیان گیانیان لەدەستداوە.

    دانیمارک رایگەیاند لە پاڵەوانێتییەکە ناکشێتەوە بەڵام لۆگۆی وڵاتەکەیان و کۆمپانیای سپۆنسەری درێسەکانیان زۆر کاڵ دەکرێتەوە چونکە نایانەوێت ببنە بەشێک لەو پێشێلکارییە.

    کۆمپانیای هومێڵ کە سپۆنسەری هەڵبژاردەی دانیمارکە لەلایەن خۆیەوە پەیامێکی بڵاوکردەوە و تییدا هاتووە “درێسەکە پەیامێک هەڵدەگرێت ئەویش ئەوەیە نامانەوێت دیار بین لە پاڵەوانێتییەک کە بووە گیان لەدەستدانی هەزاران کەس، ئێمە پشتیوانی هەڵبژاردەی دانیمارکین و ئەمە ئەوە ناگەیەنێت پشتیوانی جامی جیهانی قەتەڕین”

  • فیفا قەرەبووی یانەکان دەکاتەوە

    فیفا قەرەبووی یانەکان دەکاتەوە

    بەهۆی پێکانی یاریزانەکان لە یارییەکان نێودەوڵەتیەکانی فیفا ساڵانە نزیکەی ٨٠ ملیۆن یۆرۆ قەرەبووی یانەکان دەکاتەوە.

    ساڵانە یانەکانی جیهان بەهۆی یارییە نێودەوڵەتیەکان تووشی زیانێکی زۆر بەهۆی پێکانی یاریزانەکانیان دەبنەوە، بۆیە لە یاسای فیفادا هاتووە، هەر یاریزانێک تووشی پێکان بێت، ئەو بەپێ مووچەی بنەڕەتی قەرەبوو دەکرێتەوە، واتە بۆ هەر یاریزانێک بۆ هەر رۆژێک ٢٠،٤٥٨ یۆرۆ دەداتە یانەکان، بۆ هەر ساڵێک ئەو بڕە پارەیە دەگاتە نزیکەی ٧، ٥ ملیۆن یۆرۆ.

    بەشێوەیەک ئەگەر ساڵیک کە ٣٦٥ رۆژە یاریزانێک بە درێژایی ئەو ساڵە لە یاریگاکان داببڕێت، فیفا نزیکەی ٧،٥ ملیۆن یۆرۆ دەداتە یانەکەی و بەگشتی فیفا ساڵانە نزیکەی ٨٠ ملیۆن یۆرۆ وەکو قەرەبوو دەداتە یانەکان.

  • کاکا: باڵۆن دۆری ئەمساڵ گەرەنتی نیە بۆ بێنزێما

    کاکا: باڵۆن دۆری ئەمساڵ گەرەنتی نیە بۆ بێنزێما

    ریکاردۆ کاکا، یاریزانی پێشووی هەڵبژاردەی بەڕازیل و یانەی ریال مەدرید پێیوایە خەڵاتی باڵۆن دۆری ئەمساڵ تاوەکو ئێستا بۆ بێنزێما گەرەنتی نەکراوە.

    یاریزانەکەی پێشووی شاهانەکان لە دیمانەیەکدا باس لە خەڵاتی باڵۆن دۆری ئەمساڵ دەکات و دەڵێت “ باڵۆن دۆر خەڵاتێک قەردارە بە کەریم بێنزێما، بەڵام ناتوانین بڵێین 100% یاریزانە فەرەنسیەکە خەڵاتەکە بەدەست دێنین “.

    کاکا لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا دەڵێت “ من ڕۆناڵدۆ و مێسی و ڤینیسیۆس و مباپێم خۆشدەوێت، بەڵام زیاتر لە هەمووان نێیمار لای من خۆشەویستە “.

  • تیباس بۆ خلێفی: ئێوە یانەی نەوت و غازن

    تیباس بۆ خلێفی: ئێوە یانەی نەوت و غازن

    خافیێر تیباس سەرۆکی تۆپی پێی ئیسپانیا وەڵامی ناسڕ خلێفی دەداتەوە لەسەر ئەو قسانەی بەرامبەر بارسێلۆنا کردبووی.

    خلێفی پێشتر رەخنەی لە بارسا گرتبوو، بەوەی سەرباری ئەوەی قەرزارە بەشێوەیەکی ناروون پارەیەکی زۆری هێناوەتە یانەکە و چەندین یاریزانی کڕیووە ئەمەش خراپی بەڕێوەبردن و بێ سەروبەرییە لە یانەکەدا.

    تیباس لە تویتەر وەڵامی سەرۆکە خلیجییەکەی دایەوە و وتی “شتەکە نا روون نیە، بارسێلۆنا بەشێک لە موڵکەکانی فرۆشتووە بۆ قەرەبووی زیانەکان بەڵام لە پاریس ئێوە چی دەکەن ؟ هەر کاتێک پارەتان بوێت دەچن غازەکە دەکەنەوە، لە تۆپی پێی تەندروست پێویستە پارەی ئەوە بدەیت کە قەرزاریت، ئەی وا نیە؟”.

    ئەمە یەکەمجار نیە خلێفی و تیباس قسە بە یەکتر دەڵێن و پێشتریش خلێفی لالیگای بە خولێکی مردوو ناو بردبوو، تیباس یش داوای کردبوو لێکۆڵینەوەی لێبکرێت کە چۆن یاساکانی یاری خاوێن ئەو ناگرنەوە و بێ باکانە پارە خەرج دەکەن

  • کۆندێ بەهۆی پێکان لەیاریگاکان دادەبڕێت

    کۆندێ بەهۆی پێکان لەیاریگاکان دادەبڕێت

    جولیس کوندێ، بەرگریکاری هەڵبژاردەی فەرەنسا و یانەی بارسێلۆنا بەهۆی پێکان ماوەیەکی زۆر لە یاریگاکان دادەبڕێت.

    رۆژنامەی سپۆرتی کەتەلۆنی بڵاویکردەوە، بەرگریکارەکەی بلاوگرانا بەهۆی ئەو پێکانەی لە یاری هەڵبژاردەکەی بەرامبەر نەمسا تووشی بووە، ماوەیەکی زۆر لە یاریگاکان دادەبڕێت و ئەستەمە بۆ یاری کلاسیکۆ بەرامبەر ریال مەدرید لە مانگی داهاتوو بگەڕێتەوە.

    سپۆرت بڵاویشی کردەوە پێکانەکەی کوندێ پێویستی بە پشوویەکی زۆر هەیە و لەوانەیە کۆتاییەکانی مانگی داهاتوو بگەڕێتەوە.

  • مارک نۆبل گەڕایەوە وێستهام

    مارک نۆبل گەڕایەوە وێستهام

    مارک نۆبڵ ئەستێرەی مێژوویی یانەی وێستهام وەک بەڕێوبەری وەرزشی یانەکە دەستنیشانکرا.

    مارک هەموو تەمەنی یاریزانی وێستهام بووە (تەنها بە خواستن یانەکەی جێهێشتووە)، لە ماوەی ١٨ ساڵدا ٥٥٠ یاری بۆ ئەو یانەیە ئەنجامداوە. هاوینی ئەمساڵ بەیەکجاری وازی لە یاریکردن هێنا و ئێستاش وابڕیارە لە پۆستێکی گەورەدا بگەڕێمەوە هامەرز.

    رۆڵی نۆبڵ لە یانەکە بریتی دەبێت لە “گەشەسەندنی ئەکادیمیا، هێنانی یاریزان، بەڕێوەبردنی یاریزانان و ستافی یانەکە.

    پێش مارک، ئەو رۆڵە لە وێستهام دا بوونی نەبوو، وە تا پێش دەستنیشانکردنی ناوبراو، وێستهام و چێڵسی تاکە دوو یانەی ئینگلتەرا بوون کە بەڕێوبەری وەرزشییان نەبێت.

  • داواكاریەكانی میسی بۆ مانەوە لە بارسێلۆنا ئاشكرا كرا

    داواكاریەكانی میسی بۆ مانەوە لە بارسێلۆنا ئاشكرا كرا

    داواكاریەكانی میسی بۆ مانەوە لە بارسێلۆنا ئاشكرا كرا

    رۆژنامەی “مۆندۆ”ی ئیسپانی، وردەکاریی لەبارەی دانوستانەکانی لیۆنێل میسی ئاشکرا کرد سەبارەت بە نوێكردنەوەی گرێبەستەكەی لە گەڵ بارسێلۆنا لە هاوینی ساڵی ٢٠٢٠.

    میسی هاوینی رابردوو یانەی بارسێلۆنای بەجێهێشت دوای کۆتایی هاتنی گرێبەستەکەی پەیوەندی بە یانەی پاریس سانجێرمانەوە کرد.

    یانە کەتەلۆنییەکە لە هاوینی ٢٠٢١ ڕایگەیاند کە هۆکاری ڕۆیشتنی گۆڵكاری مێژووی یانەكەیان بۆ ئەوە دەگەڕێنێتەوە كە یانەكە لە بارودۆخێكی دارایی سەختدا بوون و نەیانتوانیوە گرێبەستەكەی نوێ بكەنەوە.

    بەڵام ڕۆژنامەی مۆندۆ ئاشکرای کردووە کە داواکارییەکانی ئەستێرە ئەرجەنتینییەکە زیادەڕەویی تێدا كراوە.

    ڕۆژنامەی مۆندۆ داواكاریەكانی میسی بۆ نوێكردنەوەی گرێبەستەكەی لەگەڵ بارسێلۆنا لە ساڵی ٢٠٢٠ ئاشكرا دەكات:

    – ١٠ ملیۆن یۆرۆ وەك پاداشتێك بەدەستبهێنێت بە مەبەستی نوێكردنەوەی گرێبەستەكەی.

    – وەرگرتنی قەرەبووی دارایی دوای لێبڕینی موچەكەی بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە بە ڕێژەیی سوودی ٪٣.

    – بڕی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەكەی تەنها ١٠ هەزار دۆلار بێت ، بۆ ئەوەی هەركاتێك وویستی یانەكە جێبهێڵێت.

    -بوونی بۆكسێكی تایبەت بۆ خۆی و سوارێز لە كامپ نۆو.

    پاداشتەكانی میسی لە سەرەتایی ساڵەكانیدا لەگەڵ بارسێلۆنا:

    ▪️٢٠٠٣/٤: ٤٥،٩٧٧ یۆرۆی جێگیر و ١، ٥٠٣ بۆ هەر یارییەک

    ▪️ ٢٠٠٤/٥: ٦٤،٣٦٨ یۆرۆی جێگیر و ١،٦٥٣ بۆ هەر یارییەک

    ▪️٢٠٠٥/٦: ٨٢،٧٥٩ یۆرۆی جێگیر و ١،٨٠٣ بۆ هەر یارییەک

    ٢٠٠٦/٧: ٩٦،٥٥٣ یۆرۆی جێگیر و ،٢،١٠٤ بۆ هەر یارییەک

    ▪️ ٢٠٠٧/٨: ٢٧٥،٨٦٥ یۆرۆی جێگیر و ٦،٠١٠ بۆ هەر یارییەک

    ▪️٢٠٠٨/٩: ٣٠٣،٤٥١ یۆرۆی جێگیر و ٦،٦١١ بۆ هەر یارییەک

    ▪️٢٠٠٩/١٠: ٣٥٤،٠٢٦ یۆرۆی جێگیر و ٧،٢١٢ بۆ هەر یارییەک

    ▪️٢٠١٠/١١: ٤٠٤،٦٠١ یۆرۆی جێگیر و ٧،٨١٣ بۆ هەر یارییەک

    ▪️٢٠١١/١٢: ٤٣٢،١٨٨ یۆرۆی جێگیرە و ٨،٤١٤ بۆ هەر یاریەك

  • ئەگەر هەیە یانەیەکی کوردی بەشداری خولی نایابی عێڕاق نەکات

    ئەگەر هەیە یانەیەکی کوردی بەشداری خولی نایابی عێڕاق نەکات

    دوای ئەوەی لێژنەی ( تەڕاخیس) لە یەکێتی تۆپی پێی ئاسیا و عێڕاق سەردانی چەندین یاریگایان کرد بە مەبەستی وەرگرتنی مۆڵەت و بەشداریکردن لە خولی نایابی عێڕاق، دوێنێ لە ئاماژەیەکی چاوەڕوان نەکراودا و بە سەیر کردنی مەرجەکانی دابین کردنی تەراخیس لەلایەن یانەکانەوە ٩ یانە ناتوانن مافی بەششداریکردنیان نابێت لە وەرزی نوێی خولەکە.

    لێژنە دوای کۆبوونەوەیەکی چەند کاتژمێری بڕیاریاندا ڕۆژی یەکشەممەی داهاتوو ٢٥/٩ دوامۆڵەت بەو یانانە بدەن کە مەرجە کانیان جێ بەجێ نەکردووە کارەکانیان تەواو بکەن، بە پێچەوانەوە ناتوانن بەشداری خولی نایابی عێڕاق بکەن، ئەو نۆ یانە ئەمانەن( تەڵەبە ، نەجەف ، زەوڕا ، حدود ، قوەی جەوی ، دهۆك ، کەربەلا ، نەفتی ناوەڕاست ، دیوانیە)

    یانەی دهۆك یەکێکە لەو یانانەی هەڕەشەی بەشداری نەکردنی لە وەرزی نوێی خولی نایابی عێڕاق لە سەرە بە هۆی ئەوەی چەند ساڵێك پێش ئێستا شایستە داراییەکانی چەند یاریزانێکی پیشەگەری نەداوە و ئەوانیش سکاڵایان لە یانەکە تۆمار کردووە.

    وە بەڕێژەیەکی زۆر یانەکانی ( مینا ، ئەمانەی بەغداد ، ناسڕیە) لە خولی یانە پلەیەکەکانی عێڕاق یاری دەکەن کە وەرزی ڕابردوو لە نایابەوە دابەزین، بەڵام یانەی مینا کە ئێستا لە شاری هەولێرە بۆ کەمپێکی مەشقی بە سەرپەرشتی ڕاهێنەر ( باسم قاسم ) خۆیان بۆ خولی نایابی عێڕاق ئامادە دەکەن نەك خولی پلەیەک، بۆیە هەرسێ یانەکە هەڕەشەی تۆمارکردنی سکاڵا دەکەن لە یەکێتی تۆپی پێی عێڕاق لە دادگای نێودەوڵەتی کاس.

  • تیروپشکی خولی نایابی کوردستان بەڕێوە چوو

    تیروپشکی خولی نایابی کوردستان بەڕێوە چوو

    دوێنێ ئێوارە ١٨/٩/٢٠٢٢ بە ئامادەبوونی سەرۆک و جێگر و سەرجەم ئەندامانی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان و نوێنەری سەرجەم یانە بەشدار بووەکانی خولی نایابی کوردستان تیروپشک بۆ وەرزی نوێی ٢٠٢٢- ٢٠٢٣ـی بە شێوازێکی سەردەمیانە ڕاکێشرا.

    چەند خولەکێك پێش دەسپێکی مەڕاسیمی تیروپشکەکە، یانەی نەورۆز بە فەرمی کشانەوەی خۆیان لە خولی نایابی کوردستان ڕاگەیاند، بە مەش بۆ وەرزی نوێی خولەکە تەنها ١٥ یانە بەشداری دەکەن و یارییەکانی شەش ڕۆژ جارێك بەڕێوەدەچێت و بڕیاریشە ١٣ـی مانگی داهاتوو دەسپێکی وەرزی نوێی خولی نایابی کوردستان بێت.

    یارییەکانی گەڕی یەکەم بەم شێوەیە و یانەی سیروانی نوێ پاڵەوانی وەرزی ڕبردوو چاوەڕوانە

    چەمچەماڵ × شەقڵاوە

    دهۆك × شێروانە

    ئارارات × چوارقوڕنە

    هەندرێن × سۆران

    پێشمەرگەی هەولێر × ئاکرێ

    دەربەندیخان × برایەتی

    سەیدسادق × زاخۆ

  • ئەو یاریزانانەی خاوەن زۆرترین مووچەن لە ٢٠٢٢

    ئەو یاریزانانەی خاوەن زۆرترین مووچەن لە ٢٠٢٢

    كیلیان ئیمباپێی فەڕەنسی و ئەستێرەی یانەی پاریس سان جێرمانی فەڕەنسی پێشەنگی ئەو یاریزانانەی گرتووە كە خاوەنی زۆرترین موچەن لە ساڵی ٢٠٢٢.

    كۆمپانیای میدیایی “سپۆرتیكۆ” كه‌ تایبه‌ته‌ به‌ جیهانی وه‌رزش و بازرگانی، لیستی ئه‌و ١٠ یاریزانه‌ی ئاشكرا كردووه‌ كه‌ زۆرترین موچه‌یان له‌ جیهاندا هه‌یه‌ بۆ ساڵی ٢٠٢٢، هه‌روه‌ها بە ڕه‌چاوكردنی مووچه‌كانیان له‌گه‌ڵ یانه‌كانیان و گرێبه‌سته‌كانی ریكلام كردن‌.

    لیستی ئەو یاریزانانەی خاوەنی زۆرترین موچەن لە ساڵی ٢٠٢٢:

    ١- كیلیان ئیمباپێ: بە مووچەی ساڵانەی ١٢٥ ملیۆن یۆرۆ،  بڕی ١٠٥ ملیۆن یۆرۆ مووچەکەی لە پاریس سانجێرمان و ٢٠ ملیۆن یۆرۆ لە گرێبەستە ریکلامییەکان.

    ١- كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ: بە موچەی ساڵانەی ١١٣ ملیۆن یۆرۆ، بڕی ٥٣ ملیۆن یۆرۆ مووچەكەی لە مانچستەر یونایتد و ٦٠ ملیۆن یۆرۆش لە گرێبەستە ریکلامییەکان.

    ٣- لیۆنێل میسی: بە موچەی ساڵانەی ١١٠ ملیۆن یۆرۆ ، بڕی ٦٢ ملیۆن یۆرۆ مووچەی پاریس سانجێرمان و ٤٨ ملیۆن یۆرۆ لە گرێبەستە ریکلامییەکان.

    ٤- نەیمار دا سێلڤا: بە مووچەی ساڵانەی ٩١ ملیۆن یۆرۆ، بڕی  ٥٦ ملیۆن یۆرۆ مووچەكەی لە پاریس سانجێرمان و ٣٥ ملیۆن یۆرۆ لە گرێبەستە ریکلامییەکان.

    ٥- محەمەد سەڵاح: بە مووچەی ساڵانەی ٣٩،٥ ملیۆن یۆرۆ، بڕی٢٤،٥ ملیۆن یۆرۆ مووچەکەی لە لیڤەرپوول، هەروەها ١٥ ملیۆن یۆرۆ لە گرێبەستە ریکلامییەکان.

    ٦- ئیدین هازارد: بە مووچەی ساڵانەی ٣١.٥ ملیۆن یۆرۆ بڕی ٢٨.٦ ملیۆن یۆرۆ موچەكەی لەگەڵ ڕیاڵ مەدرید ، هەروەها لە گرێبەستە ریکلامییەکان ٢.٥ ملیۆن یۆرۆی دەستدەکەوێت.

    ٧- ئەندرێس ئینێستا: بە مووچەی ساڵانەی ٣٠ ملیۆن یۆرۆ، زیاتر لە ٣٣ ملیۆن یۆرۆ مووچەکەی لەگەڵ ڤیسێل كۆبی ، هەروەها ٧ ملیۆن یۆرۆ لە گرێبەستی ریکلام وەردەگرێت.

    ٨- ڕەحیم ستیرلینگ: بە مووچەی ساڵانەی ٢٩،٤ ملیۆن یۆرۆ، ٢١،٤ ملیۆن یۆرۆ مووچەكەی لەگەڵ چێڵسی، هەروەها ٨ ملیۆن یۆرۆ لە گرێبەستە ریکلامییەکان.

    ٩- كیڤن دی برۆین: بەمووچەی ساڵانەی ٢٩ ملیۆن یۆرۆ،  زیاتر لە ٢٥،٥ ملیۆن یۆرۆ مووچەکەی لە مانچستەر سیتی، هەروەها ٣،٥ ملیۆن یۆرۆ لە گرێبەستە ڕیكلامیەكان.

    ١٠- ئەنتوان گریزمان: بە مووچەی ساڵانەی ٢٧،٥ ملیۆن یۆرۆ، ٢٢ ملیۆن یۆرۆ مووچەكەی و هەروەها ٥،٥ ملیۆن یۆرۆ لە گرێبەستە