ئاردا گولەر دوو مەرجی گرنگی هەبوو بۆ ئەوەی پەیوەندی بە یانەی ریال مەدریدەوە بکات، کە بەڕێوەبەرانی یانە مەدریدیەکە هەردووکیان قبوڵکرد.
رۆژی پێنجشەممە یانەی ریال مەدرید گرێبەستی ٦ ساڵەی لەگەڵ ئاردا گولەری یاریزانی یانەی فەنەرباچێی تورکی راگەیاند. گرێبەستەکەی گولەر بە پاداشتەکانیشەوە ٣٠ ملیۆن یۆرۆیە.
وەرزی رابردوو ٣٥ یاری لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان بۆ یانەی فەبەرباچێ ئەنجامداوە و ٦ گۆڵی تۆمارکردووە و ٧ ئەسیستیشی کردووە ٤ گۆڵ و٤ ئەسیست لە ٢٠ یاری خولی سوپەری تورکیادا).
گولەر کە لە ساڵی ٢٠٢١ لە فەنەرباچی لە تۆپی پێی پیشەگەرانە دەستی پێکرد، یانەکانی تری وەک بایرن میونشن و میلان و بارسێلۆنا خواستیان لەسەر هێنانی ئەو یاریزانە هەبوو.
دوێنێ ئاهەنگی ناساندنی بەڕێوەچوو، گولەر ژمارەی ٢٤ی ریال مەدرید لە وەرزی نوێ دا دەپۆشێت.
بەگوێرەی رۆژنامەی مارکا، گولەر دوو مەرجی دانابوو بۆ ئەوەی پەیوەندی بە یانەی ریالەوە بکات. یەکەمیان ئەوەیە کە یانەکە لە وەرزی داهاتوودا لە هیچ بارودۆخێکدا بە خواستن بە تیپێکی تری نەدات.
دووەمیان ئەوەیە کە دەبێت لە تیپی یەکەمی ریاڵ مەدرید یاری بکات. پێشووتر ڤینیسیۆس و رۆدریگۆدامان بینی، هەردووکیان سەرەتا بۆ تیپی دووەمی ریال یاریان کرد و دواتر گەیشتنە تیپی یەکەم، بەڵام گولەر نەیویست بۆ تیپی دووەمی ئەو یانەیە یاری بکات. یانەکە هەردوو مەرجەکەی قبووڵ کرد و گولەر گرێبەستەکەی واژۆکرد.