هاوپۆل: Uncategorized

  • خۆفرۆشی و خاكفرۆشیتان، هەمان ناپاكی و خۆفرۆشیی سەدەكانی پێشووتری هاوخوێنە ناپاكەكانی، بیر خستمەوە

    خۆفرۆشی و خاكفرۆشیتان، هەمان ناپاكی و خۆفرۆشیی سەدەكانی پێشووتری هاوخوێنە ناپاكەكانی، بیر خستمەوە

    نامەیەك لە ڕیفراندۆمچییەكەوە بۆ خاكفرۆشان:

    ڕێبوار سیوەیلی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک دەنووسێت:

    (هەرکەس لەبارەی ئەم وتارەوە کۆمێنت بنووسێت پێوستی بە دە خولەک خوێندنەوەی هەیە..)

    1. پار، پێرار؛ ساڵانی بەری هەتا دنیا حەز دەکا، لەم دەمەدا ئێوە خەریكی خاكفرۆشییەكی گەورە بوون. نەتەوەش هێشتا مەستی ئەو دەنگدانە مێژووییە بوو بۆ ئازادیی لە پاشكۆیەتی و پەراوێزبوونی میژوو. هەردووكیان تۆمار دەكرێن: خیانەت بۆ ئێوە و نشوستی بۆ نەتەوە. بەڵام، سەرشۆڕی بۆ ئێوە و سەربەرزی بۆ نەتەوە. پیرۆزبایی لە هەردووكتان دەكەم، ئەمڕۆ لە دوو یادی جیاوازدا دەژین..

    2. لەوساوە تا ئێستا، ئێمە لەسەر خاكیی خۆمان، “سالم”ئاسا، برینی جەستە و ڕۆحی خۆمان دەلێسینەوە و ئێوەش پاساوی قۆشمەئاسا بۆ وڵاتفرۆشی دەهێننەوە. وەلێ ئەمە هیچ لە مەسەلەكە ناگۆڕێت: ئێوە وەك ناپاكانی مێژوو دەمێننەوە و ئێمەش وەك قوربانیی و لە نیشتیمان نامۆكراو. سوپاس كە واتان كرد، قوربانییەكان سووربن لەسەر هەڵبژاردنەكەیان و زیاتر پشتی یەكتر بگرن. سوپاس لە ڕۆحمەوە، كە واتان كرد بۆ هەمیشە بكەونە بەر نەفرەتی مرۆڤایەتی و كوردە وڵاتدۆستەكانی سەراپای جیهان.. ڕاستە ئێوە لە دنیای لۆكاڵییدا ناپاكیتان كرد، بەڵام جیهان بەو ناپاكییەی ئێوەی زانی، بۆیە وا بیرمەكەنەوە كە مرۆڤایەتی و كوردەكان لەبیرتان دەكەن، چونكە لەبیركردنتان نیشانەی سەركەوتنتانە لە هاندانی خەڵك بۆ ئاساییكردنەوەی ناپاكییەكەتان و سپییكردنەوەی ڕووخسارتان.. ڕووخسارێك كە زمان هەڵدێنێتەوە و چاو دەپیتێنێ و نیگا دەكات، دەمێك كە دێتە گۆ و قۆشمەجاڕی لێوە دەڕژێ، ئەو شەرمەزارییە ناخەكییە دەهێنێتە دەرەوە كە ئێوە تیایدا دەژین. خووڕ خووڕ و خەست خەست لە هەر نیگایەك و لێوەلەرزەیەكتان دێتە خوارەوە شەرمەزاریی بەبێ ئەوەی ووشكایی دایەت لە شوێن و كاتدا.. وەكئەوەی ئێوە لە ئەزەلەوە بۆ ئەبەد بۆ ناپاكیی خوڵقابن..

    3. هیچ پاساوێك بۆ خۆفرۆشیی و خاكفرۆشیی نییە، جگە لەو خۆكووژییەی كە میژوو بە “خیانەت” وەسفی دەكات. هەرچەندە وشەكە كوردیی نییە، بەڵام ناچارم بەكاری بهێنم، تا بەو زمانە خیانەت لەسەرتان تۆمار بكرێت، كە زمانی داگیركارییە. ئێوە خۆتان كوشت، لە كاتێكدا من دەمەویست بۆ پاساودانەوەی كارە بەدەكانی ڕابردووتان، بەشێك لەو شانازییەتان پێببڕیت، كە هەر كوردێك لە ناخی خۆیدا هەستی پێدەكات. ڕیفراندۆمچییەكان لەم قسەیە باش تێدەگەن و ئەوانەش كە چەواشەتانكردن، لە ماناكەی حاڵیی دەبن، بەڵام خۆیان لە قەرەی ناوەڕۆكەكەی نادەن.. ئەوانیش بە دەمامكیی فەیسبووكییانەوە بێدەنگەیان هەڵبژاردووە تا ڕۆژێك دێ، خۆیانمان لێبكەنە شۆڕشگێڕ و داوامان لێبكەن، ساڵانی بێدەنگییان بە خەباتی نهێنی بۆ ئەژمار بكەین و پلەی سەربازییان بدرێتێ لەپای ئەو هەدادانەیاندا!.

    4. سوپاس بۆ ئێوە كە ئێستا باشتر لە هەر كاتێك دەتانناسم. ئیتر پێویستیم بەوە نییە بچمەوە ناو میژووی بابان و سۆران و ئەردەڵان، تا ڕووخساری ئێوە لەشێوەی خزمەتكار و جاسووس و دەستەندەخۆری سەفەویی و قاجاریی و عوسمانییدا، بناسمەوە. ئێوە هەمان ئەركتان بۆ دووژمنان لەم سەردەمەدا كێشا، كە هاوخوێنە ناپاكەكانتان لە سەدەكانی پێشوودا ئەنجامیانداوە.. من ئێستا باشتر دەتانناسم، چونكە ئامادەییتان لەناو مێژووی هاوچەرخ و خەونی بوون بە نەتەوەدا، هەمان ناپاكیی و خۆفرۆشیی سەدەكانی پێشووتری هاوخوێنە ناپاكەكانی، بیر خستمەوە.

    5. بۆیە یادی خیانەتكاریی و خاكفرۆشیی ئێوە، شاییەكە بۆ من و جەهەندەمێكە بۆ ئێوە. كاتێكیش لەم یادەدا بتانبینم هەڵدەپەڕن، باش تێدەگەم ئەوە هەڵپەڕینە لەسەر ئاگر، نەك لەسەر ئاوازی مۆسیقا. پێویستە ڕیفراندۆمچییەكان ئەو ڕۆژەتان بۆ هەمیشە لێبكەنە دۆزەخ تاكو واتان لێبێت، لە ئاوێنەشدا بوێریتان نەبێت تەماشای ڕووخساری خۆتان بكەن.. ڕیفراندۆم تا ئەو كاتەی شەرمەزاریی هەمیشەیی نەكاتە خۆراكیی ئەبەدیی ئێوە، بەردەوام دەبێت.

    6. من دەمزانیی سیاسەت لە دنیای ئێمەدا هەمیشە یەكسانە بە (ڕامكردن) و (فێڵ) و (درۆ)، بۆیەش لەبەرەی نەتەوەدا مامەوە، چونكە ئەوان دەنگیان بە (ئازادی)دا، نەك (فێڵ) و (درۆ).. ئەوان نە ڕامكراوبوون و نە گەوجینرابوون، بەڵكو گوزارشیان لە ناخێك كرد و تینوێتییان بۆ ئازادییەك شكاند، كە بەری چەوسانەوەیەكی مێژوویی بوو. ڕێك لەو كاتەدا، كە ئەوان سیاسەتیان كردە كردەی واقیع بۆ سەلماندنی بوونێكی ڕاستەقینە، ئێوە لە شێوەی كۆمەڵێك ئەوباش و دەرمانخۆر و قۆشمەجاڕی فەیسبووكی و تۆڕی كۆمەڵایەتیدا، ڕەهەندە فێڵاوی و قۆشمەجاڕی و ڕامكەرەكەی سیاسەتتان خستەوە گەڕ.. بەڵام نە قۆشمەجاڕی سیاسەتە و نە تۆڕی كۆمەڵایەتی جێگەی سیاسەتكردن و نە دەرمانخۆرانیش دەتوانن نەتەوە بەرەو كەشتی ڕزگاریی، ببەن. مێژووش داوەریی خۆی بەو جۆرە ناكات كە مشتێك هەرزەی سیاسی دەیانەوێت.

    7. سوپاستان دەكەم، كە مرۆڤبوون و كوردبوونتان لەلا شیرینتر كردم. ئەگەر ئێوە نەبوونایە هێشتا دارە دارەی تێگەیشتنم لە خۆم و كوردبوون و مرۆڤبوونم دەكرد، ئێوە فێرتان كردم، كە دەبێت لە ئاست كوردبوونی ڕاستەقینەدا (گومان) بكەمە سەرمەشق، تاكو بۆ هەمیشە لەسەرپێی نەتەوەیی خۆم بوەستم. چونكە هەموو كوردێك ناتوانێت كورد و مرۆڤ بێت، هەروەكچۆن ناشتوانێت ئازادیی بكاتە سەرمەشق.. ئێوە بیرتان خستینەوە، كە لە دەرەوەی ئازادیی، جگە لە كۆیلەیی و خاكفرۆشی و نوكتەبازیی و فوكاهەت و قۆشمەجاڕیی سیاسی و “جەمال لۆ مارێ”، هیچ شتێكیتر نییە. فێرتانكردین بۆ ئەوەی كورد و مرۆڤ و خاوەن كەرامەت بین، دەبێت ئێوە بناسین. ناسینی ئێوە پێشمەرجی كوردبوون ومرۆڤبوون و ئازادییخوازییە. ئێوە تەنیا شایانی ئەوەن ببنە وانەیەكی شەرمەزارانە لە سیستەمی خوێندنی ئێمەدا، لە قۆناغی زگی داییكەوە بۆ باخچەی ساوایان و بۆ ناو سیستەمی پەروەردەیی و ئەكادیمیی لەوێشەوە بۆ ناو یادوەریی هەمیشەیی مرۆڤبوون. سوپاس كە ئێوە وانەی (دەروونناسی ناپاكی) و (كۆمەڵناسیی ناپاكی) و (فەلسەفەی ناپاكی) و (مرۆڤناسیی ناپاكی) و (نیشانەناسیی ناپاكی) و (ئەدەبیانی ناپاكیی)تان بۆسەر كایە زانستییەكانی نێو سیستەمی پەروەردە و زانكۆكانی ئێمە زیاد كرد.. ئەو سیستەمەی ئێوە نەكاتە بابەتی خوێندن، ئێوە لە بیری خۆی و نەوەكانی داهاتوو دەباتەوە.. بەڵام بیرچوونەوەی ئێوە، خیانەتێكی گەورەیە لە ئازادی..

    8. بۆی هەیە لەناو بەشێك لەنەوەی ئێستادا، كە سەرگەرمی دنیای دیجیتاڵی و تۆڕەكۆمەڵایەتییەكانە، پەسەندیی كارەكەتان بەدەستبهێنن و لەپای هەرزانكردنی هێڵی ئینتەرنێت و سەرگەرمكردنیان، ئەو ناپاكییەی كردتان لەبیریان بەرنەوە، بۆی هەیە ئەمەشتان وەك سەركەوتنێك بۆ ئەژمار بكرێت و ئەوەش پاساوێك بێت بۆ سپییكردنەوەی ناپاكییەكەتان، بەڵام مێژوو ئەوە نییە كە ئێوە بە دووبارەكردنەوەی وەك ڕاستیی مێژوویی، دەیخەنە ڕوو، چونكە نەوەی داهاتوو، كە ڕۆڵەی ئەو شەهیدانەن ئێوە بەسەر لاشەكانیاندا تێپەڕین و نەوەی ئەو پێشمەرگانەن كە ئێوە لەناو سەنگەردا نائومێدتان كردن، بە ئاسانی لەو مێژووە دروستكراوەی ئێوە خۆش نابن و تۆڵەی زامەكانی خۆیان لە نەوەكانی ئێوە دەكەنەوە.
    داهاتووتان باش ناپاكان، لەناو ڕیسواییەكی هەمیشەییدا..

    9. من لە شەوێکدا ئەم نامەیەتان بەبیر دەهێنمەوە، کە لە سەدا نەوەدی خەڵکی نیشتیمانەکەم دوای پارشێو خەوتوون..

    15/10/2018

  • پارتی قەزییەی کردووە بە کەرەستەی سیاسەتکردن، بەڵام یەکێتی کێشەی کردووە بە کەرەستەی سیاسەت کردن

    پارتی قەزییەی کردووە بە کەرەستەی سیاسەتکردن، بەڵام یەکێتی کێشەی کردووە بە کەرەستەی سیاسەت کردن

    بارزان عەلی حەمە: هیچ هەنگاوێکی دادگای فیدراڵی زەرەر نین بۆ کەرەستەکانی سیاسەتکردنی یەکێتی تەنانەت هەرێمی کوردستانیش هەڵبوەشێنێتەوە، نابێتە مەترسی بۆ وجودییەتی یەکێتی! ئیتر بۆ دژی بێت؟

    بارزان عەلی حەمە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک نووسیویەتی:

    دادگای فیدراڵی هیچ زەرەرێکی لە یەکێتی نەداوە، چونکە هیچ هەنگاوێکی دادگاکە زەرەر نین بۆ کەرەستەکانی سیاسەتکردنی ئەو حیزبە! تەنانەت هەرێمی کوردستانیش هەڵبوەشێنێتەوە، نابێتە مەترسی بۆ وجودییەتی یەکێتی! ئیتر بۆ دژی بێت؟ خۆ لە ڕاستیدا دادگای فیدراڵی دژی پارتییش نییە، بەڵکو هەنگاوەکانی دژ دەبێتەوە لەگەڵ ئەو کەرەستانەی کە پارتی مانەوەی خۆیی لەسەر بینا کردووە.

    پارتی دەستی بە قەزییەی قەومییەوە گرتووە و خۆیی لەسەر مانیفێست کردووە (ئەگەر درۆش بکات، هەر حیزبێکی قەومییە!) بەڵام یەکێتی ڕاستیش بکات (هەر حیزبێکی قەومی نییە!) کوردستان و دەوڵەت و مەسەلەی قەومی کەرەستەی مانەوەی پارتین بەڵام کەرەستەکانی مانەوەی یەکێتی نین!

    یەکێتی حیزبێکی چەپە، خۆ ئەگەر زەختی لێ نەکەیت و ئیحراجی نەکەیت، هەر حەقی نییە بەسەر مەسەلە قەومییەکانەوە. ئەمە بۆ حیزبی شوعیش ڕاستە، بەس بچوک و بێ کاریگەرە بۆیە ناکەوێتە بەر باسان. گریمانەی ئەوە بکە زۆر بەباشی فەلسەفەی حیزبی شوعی جێبەجێ کرا؟! ئێ کوبای پێ دروست دەکرێ، هی یەکێتیش وایە.

    بۆیە کە دادگای فیدراڵی هەنگاوێک دەنێ، پارتی پێی تووڕە ئەبێت، بەس یەکێتی و هیچ حیزبێکی تر نا. چونکە هەنگاوی دادگاکە دژ بەو کەرەستانە نین کە یەکێتی و هەموو حیزبەکانی تری لەسەر بینا بووە!

    خۆی مرۆڤ وەکو تاکیش، یان کێشەی هەیە یان قەزییە. تۆ کە کارەبا و معاشت نییە، ئەمانە کێشەن کە تۆ هەتن، بەڵام کە دەوڵەت و ئاڵا و شکۆ و ئازادی و هتدت نەبوو، کەواتە قەزییەت هەیە. جا ئەوەی کێشەی هەیە، ململانێی قوڵی نییە، بەڵکو گلەیی و گارەگاری زۆر ئەبێت! ئەوانەی قەزییەیان هەیە لە نێو چەقی ململانێ قوڵەکانن. هەر بۆیە بەغداد ئەتوانێت بە ئاسانی یەکێتی ڕازی بکات، بەڵام بەو ئاسانییە پارتیی بۆ ڕازیی ناکرێت.

    پارتی قەزییەی کردووە بە کەرەستەی سیاسەتکردن، بەڵام یەکێتی کێشەی کردووە بە کەرەستەی سیاسەت کردن. ئەمە بۆ گۆڕانیش وابوو، بەردەوام تۆپەڵێک کێشەی بەناوی میللەتەوە ئەژمارد و وجودی خۆیی پێوە دەبەست، جا کە هەندێ لە کێشەکان کە نەمان یان گۆڕان بۆ کێشەی نوێ، فەلسەفەی مانەوەکەیان لە کار کەوت.

    ئەمە بۆ شاسوار و عەلی و هەموو موعارەزەکانی تریش ڕاستە. ئەڵێن معاش هەبێ و جادە چاک بکرێ و کارەبا هەبێ و هتد، خۆ گەر هەلومەرج بڕەخسێ کە ئەم چەند شتە چاک بکرێ، ئیتر بیانووی مانەوەی ئەوان نامێنێ و یەکسەر ئەبێت کۆمەڵێک کێشەی تر بژمێرن یان دروستی بکەن! بەڵام پارتی بەردەوام یەک قەزییەی بە دەمەوە گرتووە، قەزییەی کورد! نە کۆن ئەبێ و نە لە کار ئەکەوێ! ئەگەر معاشیش بە باشی لە بەغدادەوە بێت، هێشتا قەزییەکەی لەگەڵ بەغداد یەکلایی نابێتەوە!

    هەر بۆیە ئێستا بەو دیدگا یەکێتییانەوە لێی بڕوانیت، کورد لە ئێران هیچ کێشەیەکی نییە، چونکە معاش و کارەبا و جادە و غازی لولەکەشیشی هەیە. بەڵام بە دیدگا پارتییانەکە لێی بڕوانیت، کورد لە ئێران قەزییەی هەیە! جا قەزییەش شۆڕشی پێ دەکرێ و کێشەش تەنیا خۆپیشاندانی پێ دەکرێت!

    جا بۆیە بەردەوام ئەحزابی سلێمانی، هەرچی فکر و فەلسەفەیانە بەکاری دەهێنن، هاندانی مامۆستایانی ڕازی و ناڕازی، کەمئەندامان، بایکۆتی مرور، عەزێتدانی پیرەمێردی تەقاوت لە سەرەی تەقاوتی، کەچی پێیان ناکرێت بە شۆڕش، بەڵکو لەوپەڕیدا خۆپیشاندانێکی بچووک بە هەوڵ و هاندانێکی زۆرەوە، دەکەن بە خۆپیشاندانێکی گەورە. چونکە قەزییەیان نییە قەزییە!

  • پێشەوا هەورامانی : ئەوانەی لە کوردستان پشتگیری ئەم دادگایە دەکەن لە بەر ئەوەیە لە بەرژەوەندی ئەوان هەڵسوکەوت دەکات

    پێشەوا هەورامانی : ئەوانەی لە کوردستان پشتگیری ئەم دادگایە دەکەن لە بەر ئەوەیە لە بەرژەوەندی ئەوان هەڵسوکەوت دەکات

    پێشەوا هەورامانی : ئەوانەی لە کوردستان پشتگیری ئەم دادگایە دەکەن لە بەر ئەوەیە لە بەرژەوەندی ئەوان هەڵسوکەوت دەکات

    لەبارەی مەحکەمەی نادەستوری و نا فیدراڵی پێشەوا هەورامانی وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند : ئێمە هەمومان لەگەڵ سەروەری یاسا و دادگایەکی بێ لایەن و دەستورین. بەڵام تا ئێستا بە پێی دەستور، عێراق دادگایەکی دەستوری نیەو ئەو دادگایە بە نا دەستوری بەردەوامەو بڕیارەکانیشی نا یاسایی و نا دەستورین.

    پێشەوا هەورامانی ڕاشیگەیاندووە: ئەوانەی لە کوردستان پشتگیری ئەم دادگایە دەکەن لە بەر ئەوەیە لە بەرژەوەندی ئەوان هەڵسوکەوت دەکات و بڕیاری نا دەستوری دەدات. بەڵام پێویستە خەڵکی کوردستان بزانێت کە خۆفرۆشان لایان گرنگ نیە چەند مافی دەستوری کوردستان بە دەستەوە دەدەن.

    وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەڵێت: بەهۆی ئەوەی ئەم بەناو دادگایە لە بەرژەوەندی ئەوان و دژی حکومەت بریار دەدات مافی دەستوری هەرێم پێشێل بکرێت.کاتی ئەوە هاتووە خەڵکی بە شەرەفی کورستان بەرامبەر بە خاکفرۆش و ماف فرۆشان هەڵوێستی جدی وەرگرن و رووبەروویان ببنەوە.

  • بڵند ئیسماعیل بۆ بازمیدیا:پارتی ناچێتە ژێرباری سیستەمێکی نەخشە بۆ کێشراوی پێشوەختەی هەڵبژاردن کە لەلایەن دادگایەکی ناشەرعی دیزاینی بۆ کراوە

    بڵند ئیسماعیل بۆ بازمیدیا:پارتی ناچێتە ژێرباری سیستەمێکی نەخشە بۆ کێشراوی پێشوەختەی هەڵبژاردن کە لەلایەن دادگایەکی ناشەرعی دیزاینی بۆ کراوە

    بڵند ئیسماعیل بۆ بازمیدیا:پارتی ناچێتە ژێرباری سیستەمێکی نەخشە بۆ کێشراوی پێشوەختەی هەڵبژاردن کە لەلایەن دادگایەکی ناشەرعی دیزاینی بۆ کراوە

    بڵند ئیسماعیل، بەرپرسی لقی ٢ی پارتی دیموکراتی کوردستان سەبارەت بە پرسی هەڵبژاردن و دادگای فیدڕالی لە لێدوانێکی بە بازمیدیای ڕاگەیاند:بابەتی هەڵوێستی پارتى تەتها هەڵبژاردن نيه بەڵکو هەڵوێست وەرگرتنە لەسەر چەوتی و بەلارێدابردنی سيستەمى سیاسی عيراقى فیدڕالە کە ئاراستەكه بەرەو مەرکەزیەت و پێشێلكردنى دەستور و گوێ نەدانه به سيستەمى فدرالى و كەم بايەخ ڕوانین له موئەسەساتی شەرعی هەرێم،هەروەها بێ بایەخکردنی موئەسەساتی حوکمڕانی عيراقيش و حەسرکردنی دەسەڵات لەدەستی دادگای فیدڕالی كه خۆی نادەستوریە و تەواو تەجاوزی دەسەڵاتەکانی خۆی کردوە

    بڵند ئیسماعیل ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد ، بريارى دادگاى فیدڕالی لەسەر سكالاى یەکێتی به نەهێشتنی کورسی کۆتاکان، لاى پارتى شێواندنی پێکەوەژیانی هەرێمی کوردستانە كه خالێکی دروەشاوەی هەرێمە،
    بۆیە هەڵوێستی پارتی روونە کە ناچێتە ژێرباری سیستەمێکی نەخشە بۆ کێشراوی پێشوەختەی هەڵبژاردنە کە لەلایەن دادگایەکی ناشەرعی دیزاینی بۆ کراوە

    ئه‌و ئه‌ندامه‌ی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی پارتی گوتیشی،”پارتی دووساڵە شەڕ دەکات لەسەر بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن لە وادەی خۆیدا ئێمە پێمان وایە دەبێت کۆی سیستەمی حکومڕانی عێراق ڕاست بکريتەوە،بگەڕێتەوە سەر جێبەجێکردنی دەستوور و بنەمای فیدڕالی و شەراکەت و تەوافق و تەوازن جگە لەوە هیچ ڕێگایەکی تر عێراق رزگار ناکات، لەو بەرەو هەڵدێرچوونەی دیکتاتۆریەتی تایفی و نەزعەی تایفی بازنەکە بچووکترە و نەزعەی دەستە و تاقم و میلیشیا زاڵە،لای پارتی ژمارەی کورسی گرنگ نیە ، بەڵکو شکۆ و هەیبەت و لەسەرپێمانی دەزگا شەرعیەکانی هەرێم گرنگە”.
    ناوبراو باسی له‌وه‌ش كرد “کە ڕێگە نادەین بە نادەستووری هیچ دەزگایەکی دیکە لەژێر هیچ پاساوێک شوێنگرەوەی بڕیاری دەسەڵاتی شەرعی هەرێم بێت،لەخۆمان دڵنیاین حزبی یەکەمین و هەمیشە کورسیەکانمان لە زیادبوونە،،ئەوەی پارتی دەیکات هەستانە بە دەوری مێژوویی و بەرسیاریەتی خۆی بەرامبەر هەرێمی کوردستان جەماوەرە خۆڕاگرەکەی”.

  • سەرۆك بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی ئەمەریكا لە عێراق دەكات

    سەرۆك بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی ئەمەریكا لە عێراق دەكات

    سەرۆك بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی ئەمەریكا لە عێراق دەكات

    ڕۆژی چوارشەممە 20ی ئاداری 2024 لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە خاتوو ئەلینا ڕومەنسکی باڵیۆزی ئەمەریكا لە عێراق كرد.

    لە دیدارەكەدا باڵیۆزی ئەمەریكا پیرۆزبایی نەورۆزی لە سەرۆك بارزانی و گەلی كوردستان كرد. هەروەها وێڕای ئاماژەدان بە بارودۆخی سیاسیی عێراق و هەرێمی كوردستان و دواپێشهاتەكان، نیگەرانیی خۆی و وڵاتەكەی لە دوا پێشهاتە سیاسیەكان دەربڕی و داواشی كرد كە پارتی دیموكراتی كوردستان ڕۆڵی خۆی ببینێت و لەگەڵ لایەنەكانی تر پێكەوە كێشە و نیگەرانی و تێبینیەكانی پەیوەست بە هەڵبژاردنەكانی هەرێم چارەسەر بكەن.

    لەو دیدارەدا سەرۆك بارزانی ئاماژەی بە هۆكارەكانی دەرچوونی بەیاننامەكەی پارتی دیموكراتی كوردستان دا و ئەوەی بۆ شاندی میوان ڕوونکردەوە كە هەر لە سەرەتای نەوەدەكانی سەددەی ڕابردوو پارتی دەستپێشخەری بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن بووە و خۆی لە ساڵی 1991 داوای كردووە كە پێویستە شەرعیەتی شۆڕشگێڕی جێگەی خۆی بداتە شەرعیەتی دەستووری و هەڵبژاردن بكرێ. پارتی هەمیشە لەگەڵ ئەنجامدانی هەڵبژاردن بووە ترسی لە هەڵبژاردن نیە بەڵكو تێبینی لەسەر شێوازی هەڵبژاردن و مەترسیی تێكدانی بنەماكانی پێكەوەژیان و نەهێشتنی بەشداریی پێكهاتەكان لە ژیانی سیاسیدا هەیە. سەرۆك بارزانی ئەوەشی خستەڕوو كە بە بیانووی جۆراوجۆر دووساڵ هەڵبژاردنیان دواخست، دەستی نامۆ و دەرەكی خرانە ناو ئەو بابەتە و لە بەها و پێگەی هەرێمیان كەم كردەوە. هەروەها بە شێوەیەکی نا دەستوری و نا یاسایی بڕیار و یاساکانی هەرێمی کوردستانیان گوڕی و ستەمێکی گەورەیان لە پێكهاتەكان و تێكڕای خەڵكی كوردستان كرد.

    سەرۆك بارزانی ئەوەشی دووپات كردەوە كە پارتی بایكۆتی هەڵبژاردنی نەكردووە بەڵكو لەگەڵ هەڵبژاردنێكی پاك و پێگەرد و شەفاف و جێگەی دڵنیایی و دوور لە دەستوەردانی دەرەكی و بەرنامەی پێشوەختەیە كە تێیدا دەنگدەران لە مافی دەنگدان بێبەش نەكرێن و پڕۆسەی دیموكراسی بێ بەها نەكرێت و یاساکانی هەرێم پێشێل نەکرێن. لە درێژەی وتەكانیدا سەرۆك بارزانی ئاماژەی بە پەیوەندییەكانی نێوان هەولێر و بەغدا دا وە ئەوەی خستەڕوو كە ڕێككەوتنێكی ڕوون و هەمەلایەنە لەگەڵ چوارچێوەی هەماهەنگی لەژێر ناوی ئیئتیلافی دەوڵەت هەیە كە بەداخەوە هیچ یەك لە خاڵە گرنگەكانی ئەو ڕێككەوتنامەیە جێبەجێ نەكراوە. ڕێككەوتنەكە لەپێناو ئەوە بوو كە سەقامگیری بێتە دی و خەڵك بگاتە خوشگوزەرانی و بنەماكانی شەراكەت و تەوازون و تەوافوق پیادە ببن، بەڵام هیچ یەك لەمانە نەكران. سەرۆك بارزانی جەختی كردەوە كە لە ڕاوێژ و هەماهەنگیی بەردەوامدا دەبن بۆ چارەسەركردنی كێشەكان و نەهێشتنی نیگەرانییەكان.

  • نیاز حاجی : پارتی لە یەکەم هەڵوێستیدا لەفڕێدانی ئەو باڵۆنە تاقیکردنەوەیە سەرکەوتنی بەدەستهێنا

    نیاز حاجی : پارتی لە یەکەم هەڵوێستیدا لەفڕێدانی ئەو باڵۆنە تاقیکردنەوەیە سەرکەوتنی بەدەستهێنا

    نیاز حاجی : پارتی لە یەکەم هەڵوێستیدا لەفڕێدانی ئەو باڵۆنە تاقیکردنەوەیە سەرکەوتنی بەدەستهێنا

    نیاز حاجی نووسەر و چاودێری سیاسی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک نووسیویەتی : دوای بڕیاری پارتی بە بەشداری نەکردن لەهەڵبژاردن، ئەگەر بەوردی لە هەڵوێستی ئەمەریکا و نەتەوە یەکگرتوەکان بڕوانین، سەرەرای نیگەرانیان، زۆر بەڕوونی هەمان ئەو خاڵانە دەبینن کەلەبەیانننامەی مەکتەبی سیاسی پارتی هاتووە و لەهەردوو بەیاننامەی ئەوانیشدا بوونی هەیە، ئەوانیش ناراستەوخۆ گومانیان لە بەپاکی ئەنجامدانی هەڵبژاردن هەیە لەژێر چاودێری ئەم کۆمسیۆنەی ئێستا و بڕیارە نادەستوریەکانی دادگای بەناو فیدڕاڵی، هەرچەند هەندێک میدیا و ماڵپەڕی کوردی سەر بەبەرەی مقاوەمە ویستیان خەڵک چەواشە بکەن بە هەردوو بەیاننامە کە گوایە ئەوان واتا ئەمەریکا و نەتەوەیەکگرتوەکان دژی ئەو هەڵوێستەی پارتین ، بەڵام دەرکەوت پێچەوانەکەی راستە!

    نیاز حاجی دەنووسێت: پارتی لەیەکەم هەڵوێستیدا لەفڕێدانی ئەو باڵۆنە تاقیکردنەوەیە سەرکەوتنی بەدەستهێنا، بەدڵنیاییەوە ئەگەر بەدەنگەوە هاتن لەلایەن عێراقەوە نەبێ بۆ ئەو هەڵوێستەی پارتی و لێی تێنەگەن، ئەوا هەڵوێستی تری توندتری لەلایەن پارتیەوە بەدوادادێت.

    ئەو نووسەرە دەڵێت: پاراستن و بەردەوامی قەوارەی هەرێمی کوردستان تەنها لەئەستۆی پارتی ماوەتەوە، ئەوانەی تر یان بێ هەڵوێستن یانیش لەسەنگەری بەرەی مقاوەمەتدان لەدژی قەوارەی هەرێم، ئەرک و رۆڵیان دیاریکراوەو بەکەس پەردەپۆش و چەواشە ناکرێت.

  • برای شه‌هیدێكی یه‌كێتی:بەم رەمەزانە یەكێتی دەیەوێ كەسوكاری شەهیدان و پێشمەرگە مووچەیان پێ نەدرێ.

    برای شه‌هیدێكی یه‌كێتی:بەم رەمەزانە یەكێتی دەیەوێ كەسوكاری شەهیدان و پێشمەرگە مووچەیان پێ نەدرێ.

    برای شەهیدێکی یەکێتی لەبارەی موزایدەکانی یەکێتی بە مووچەی فەرمانبەران و بێدەنگی لەبارەی مووچەی خانەوادەی شەهیدان دێتە دەنگ و داوایەک لە یەکێتی دەکات ، سەربه‌ست نازم محه‌مه‌د، برای شه‌هید (بێستوون نازم) كە شەهیدێكی یه‌كێتییە لە چەمچەماڵ ، رایگەیاند: ”پێویستە یەكێتی دەست لە موزایەدەكردن بە بابەتی مووچە هەڵبگرێت، چونكە ئەوەتا یەكێتی دەڵێ داوا دەكەم مووچەی فەرمانبەران بدرێت، كەچی هیچ لەبارەی مووچه‌ی پێشمه‌رگه‌ و خانه‌واده‌ی شه‌هیدان ناڵێت! ئەمەش مانای وایە كە یەكێتی دەیەوێ مووچەی كەسوكاری شەهیدان و پێشمەرگە نەدرێ و هی ئەوانە بدرێ كە مووچەیان لە بەغداوە هاتووە! بەداخەوە ئه‌م سیاسه‌ته‌ی یه‌كێتی له ‌دژی خانه‌واده‌ی شه‌هیدان و پێشمه‌رگه‌یە و لە كۆتاییشدا باجەكەی دەدەن، ئاخر چۆن ده‌كرێت نیوه‌ی مووچه‌ بدرێت و نیوه‌ی دیكه‌ی مووچه‌خۆران سه‌یری خەڵك بكه‌ن؟“
    پرسیاری ئەوەشی كرد كە ئاخۆ بۆچی دەبێت لەم مانگی رەمەزانە، كەسوكاری شەهیدان لە كوردستان بێ پارە بن، ”ئەوەی دەكرێت، جۆرێكە لە فیتنە، چونكە دەیانەوێ بەشێكی خەڵك مووچە وەربگرن و بەشێكیشیان مووچەیان پێ نەدرێت.

    لەبارەی ئەو موزایدانەی یەکێتی سەربەست نازم دەشلێت:بەشێك لە هۆكارەكانی ئەو موزایەدەیەی یەكێتی بە مووچەی مووچەخۆرانی كوردستانیەوە دەكات، پەیوەندیی بەوەوە هەیە كە ئەو حزبە لە سنووری سلێمانی تووشی شڵەژان بووە، بەهۆی كێشە ناوخۆییەكانی لە لایەك و دروستبوونی لیستەكەی لاهوور جەنگی لە لایەكی دیكەوە، ”دەیەوێ بەم موزایەدانە، ئەم بابەتانە پەردەپۆش بكات!“
    گوتیشی: ”ئێمە وەك بنەماڵەی شەهیدانی یەكێتی هۆشداری بە یەكێتی دەدەن، دۆخی ناوخۆی یەكێتیش لەوە زیاتر بەرگە ناگرێت، بۆچی یەكێتی قسە لەسەر مووچەكانمان ناكات و تەنیا باسی دابەشكردنی مووچەی ئەوانە دەكات كە مووچەكانیان نێردراوە؟“

  • 6 کەس بە تۆمەتی فێڵکردن لە هاووڵاتییان لە ڕێگەی بازرگانیکردن بە سیمکارتی(زین)دەستگیرکران

    6 کەس بە تۆمەتی فێڵکردن لە هاووڵاتییان لە ڕێگەی بازرگانیکردن بە سیمکارتی(زین)دەستگیرکران

    6 کەس بە تۆمەتی فێڵکردن لە هاووڵاتییان لە ڕێگەی بازرگانیکردن بە سیمکارتی(زین)دەستگیرکران

    بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی خەلیفان رایگەیاند: رۆژی یەكشەمی رابردوو 6 کەس بە تۆمەتی فێڵکردن لە هاووڵاتییان دەستگیرکران، تۆمەتبارەکان لە ڕێگەی بەخشینی سیمکارتی (زین) و پێدانی بڕی 20 هەزار دینار بە هەر کەسێکی وەرگریی سیمکارتەکە هەڵساون بە وێنەگرتنی کارتی نیشتمانی و وێنەی کەسی هاووڵاتییان، لەو رێگەیەوە هەژماری بانکی نهێنییان دروستکردووە.

    راشیگەیاند: تۆمەتبارەكان لەو رێگەیەوە پارەیەکی زۆریان خستۆتە سەر ئەم هەژمارە بانکییانە و بەرەو دەرەوەی وڵاتیان بردووە بە مەبەستی کڕینی دۆڵار بە نرخێکی کەمتر لە عێراق و دواتر هێنانەوە بۆ هەرێمی کوردستان بە ئامانجی فرۆشتنی بە نرخێکی زیاتر.

    ئاسایشی خەلیفان هەروەها رایگەیاند: پەڕاوی لێکۆلینەوە بۆ تۆمەتبارەكان کراوەتەوە و ڕەوانەی دادگا کراون.

    داواشی لە هاووڵاتییان كرد هۆشیار بن بەرامبەر ئەم جۆرە فێلانە، چونکە لەوانەیە پێدانی کارتی نیشتمانی و وێنەی خۆیان بۆ چەندین کاری مەترسیدارتر بە کاربهێنرێت و ئەگەری هەیە لە داهاتوودا زیانێکی زۆر لەو خاوەن هەژمارە بانکییانە بدات و باج و رسووماتی بانکی بکەوێتە سەریان.

  • سەرۆك بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی ئیتاڵیا لە عێراق دەكات

    سەرۆك بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی ئیتاڵیا لە عێراق دەكات

    سەرۆك بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی ئیتاڵیا لە عێراق دەكات

    ڕۆژی سیشەممە 19ی ئاداری 2024 لە سەڵاحەدین، سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە بەڕێز ماوریتزیۆ گرێگانتی باڵیۆزی ئیتاڵیا لە عێراق و شاندێكی یاوەری كرد.

    دوای بەخێرهاتن، باڵیۆزی ئیتاڵیا لە عێراق خۆشحاڵی خۆی بە دووبارە دیداری لەگەڵ سەرۆك بارزانی دەربڕی و پیرۆزبایی جەژنی نەورۆزی لە بەڕێزیان و تەواوی گەلی كوردستان كرد.

    سەرۆك بارزانی سوپاسی باڵیۆزی ئیتاڵیای كرد بۆ پێشكەشكردنی پیرۆزباییەكەی بەبۆنەی جەژنی نەورۆز، و رایگەیاند كە نەورۆز بۆ كورد هێمای سەركەوتنە بەسەر تاریكیدا بە داگیرساندنی بلێسەی ئازادی و ئاشتی.

    لە كۆبوونەوەكەدا دوایین پێشهاتەكانی پڕۆسەی سیاسی و هەڵبژاردنەكانی پەرلەمانی كوردستان تاوتوێ كران، سەبارەت بە راگەیەنراوی مەكتەبی سیاسیی پارتیش بۆ بەشدارینەكردن لە هەڵبژاردن، سەرۆك بارزانی رایگەیاند كە پارتی دیموكراتی كوردستان هەمیشە بەدوای دۆزینەوەی رێگەچارە بووە بۆ فەراهمكردنی سەقامگیری وڵات و چەسپاندنی دیموكراسی بەگوێرەی بڕگەكانی دەستووری ساڵی 2005ی عێراق.

    سەرۆك بارزانی دووپاتی لە پاراستنی قەوارەی دەستووری هەرێمی كوردستان و سەرجەم مافە ڕەواكانی گەلی كوردستان كردەوە، چونكە قەوارەكە لە دەستووردا چەسپێنراوە و لە ئەنجامی خەباتی دوورودرێژ و بەردەوام هاتۆتەدی.

    باڵیۆزی ئیتاڵیا لە عێراق تێگەیشتنی تەواوی خۆی بۆ دۆخەكە دەربڕی، دواتریش هەردوولا جەختیان لە دۆزینەوەی چارەسەرێك لەسەر بنەمای دیموكراسی و سیستەمی فیدڕالیدا كردەوە.

  • 14 تۆمەتبار دەستگیرکران و هاوکات بڕی 23 کیلۆگرام ماددەی هۆشبەریش دەستی بەسەرداگـیرا.

    14 تۆمەتبار دەستگیرکران و هاوکات بڕی 23 کیلۆگرام ماددەی هۆشبەریش دەستی بەسەرداگـیرا.

    14 تۆمەتبار دەستگیرکران و هاوکات بڕی 23 کیلۆگرام ماددەی هۆشبەریش دەستی بەسەرداگـیرا.

    ئه‌مڕۆ سێشه‌م 19ی3ی2024، له‌ ڕاگه‌یاندراوێكدا بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان بڵاویكرده‌وه‌، دوای بەدواداچوون و کۆکردنەوەی زانیاری ورد و دواتر وەرگرتنی فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاساییش، لەسەر زانیاری بەرێوەبەرایەتیمان، لە ڕێکەوتی 28ی2ی2024، تێمێکی بەڕێوەبەرایەتیەکەمان دوای هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکانی حکومەتی عێراقی فیدڕاڵ و بە بەشداری بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی مادەهۆشبەرەکانی کەرکوك، لە زنجیرەیەك چالاکی یەك بە دوای یەکدا کە زیاتر لە دوانزە رۆژی خایاند، توانرا تۆڕێکی گەورەی بازرگانی کردن بە ماددە هۆشبەرەکان دەستگیربکرێن پێکهاتبوون لە (14) تۆمەتبار .

    به‌رێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه‌، لەم زنجیرە چالاکیەشدا بڕی (23) کیلۆگرام ماددەی هۆشبەر لە جۆری کریستاڵ لەناو شاری کەرکوك دەستی بەسەرداگیرا.

    بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان راشیگه‌یاندووه‌، ئەم تۆڕەی کە دەستگیرکراون بە یەکێك لە مەترسیدارترین تۆڕەکانی بازرگانیکردن بە ماددە هۆشبەرەکان بۆسەر شاری هەولێر و دهۆك و زاخۆ دادەنرا کە هەفتانە بڕێکی زۆری ئەم ماددە هۆشبەرانەیان بۆ هەرێم ڕەوانە دەکرد و گەنج و لاوی کوردییان بەهۆیەوە لەخشتە دەبرد.

    له‌ كۆتاییدا راگه‌یاندراوه‌، بڕیارە لە چەند رۆژی داهاتوودا ئەم چالاکیە لەلایەن وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی عێراقی فیدڕاڵەوە لەکۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا ڕابگەیەنرێ .