هاوپۆل: هەواڵ

  • ٧ حاڵەتی جیابوونەوە لە کاتژمێرێکدا لە سعودیە تۆمار دەكرێت

    ٧ حاڵەتی جیابوونەوە لە کاتژمێرێکدا لە سعودیە تۆمار دەكرێت

    لە سعودیە لە هەر سەعاتێكدا ٧ حاڵەتی جیابوونەوەی هاوسەران تۆمار دەكرێت

    بە پێی راپۆرتێكی بەریتانی لە سعودیە لە هەر سەعاتێكدا ٧ حاڵەتی جیابوونەوەی هاوسەران تۆمار دەكرێت

    گۆڤاری ئیكۆنۆمیستی بەریتانی لە راپۆرتێكدا ئاماژەی بەوە كردووە، لەناو وڵاتانی عەرەبیدا رۆژ لە دوای رۆژ جیابوونەوەی هاوسەران لە زیادبووندایە و بەتایبەتیش داواكاری ژنان بۆ جیابوونەوە زۆر زیاترە لە داواكاری پیاوان بۆ جیابوونەوە، باسی لەوەشكردووە، لەكاتێكدا لە وڵاتانی عەرەبی حاڵەتەكانی جیابوونەوەی هاوسەران زۆر زیادیكردووە، لە وڵاتانی ئەوروپا پێچەوانەیە و جیابوونەوەی هاوسەران بە رێژەیەكی زۆر كەمیكردووە

    گۆڤاری ئیكۆنۆمیست باس لەوەش دەكات، بە پێی ئەو داتا و زانیارییانەی كۆیان كردوونەتەوە، زۆرترین حاڵەتەكانی جیابوونەوەی هاوسەران لە ناو وڵاتانی عەرەبی، لە سعودیە تۆمار دەكرێت بە شێوەیەك لە هەر سەعاتێكدا لەو وڵاتە، ٧ حاڵەتی جیابوونەوەی هاوسەران تۆمار دەكرێت

  • عادل ئیمام تووشی نەخۆشی ئالزەهایمەر بووە

    عادل ئیمام تووشی نەخۆشی ئالزەهایمەر بووە

    راگەیاندكارێكی میسڕی هەواڵی تووشبوونی عادل ئیمام، زەعیمی سینەمای میسڕی بە نەخۆشیی (ئالزهایمەر) رادەگەیەنێت.

    بەپێی هەواڵێكی ماڵپەڕی (العربیة)، محەمەد باز، راگەیاندكاری میسڕی لە میانی بەرنامەیەكی تەلەڤزیۆنیدا شەوی رابردوو رای گەیاندووە، زەعیم عادل ئیمام بەدەست نیشانەكانی نەخۆشیی (ئالزهایمەر) دەناڵێنێت و زۆر كەسیش لەوانەی لەم دواییانە سەردانیان كردووە، هەستیان پێ كردووە و ”تەندروستیی عادل ئیمام ڕێگەی پێ نادات لەبەردەم كامێرا بوەستێت“.

    هاوكات داوای لە خانەوادەی زەعیم كرد، كۆتایی بە مشتومڕەكان لەبارەی تەندروستیی عادل ئیمام بهێنن و ئاماژەی بەو دەنگۆیانە كرد كە لە لایەن كەسوكاری عادل ئیمامەوە بڵاو دەكرێنەوە لەبارەی ئەوەی لەم نزیكانەدا زەعیم لە فیلمێك دەردەكەوێت كە ئەو پێیوایە ئەم دەنگۆیانە راست نین.

    ئەو راگەیاندكارە میسڕییە جەختی كردۆتەوە، عادل ئیمام لە قۆناغێكی تەمەن و تەندروستیی تایبەت دایە و چیتر هیچ كارێكی هونەری پێشكەش ناكات، ”كاتێكیش دەگوترێ لە كاری هونەری دابڕاوە، هیچی لێ كەم نابێتەوە، بەڵام مافی هەوادارەكانیەتی كە لەسەر باری تەندروستیی زەعیم زانیارییان هەبێ“.

    ئەمە لە كاتێكدایە كە پێشتر بەرهەمهێنی سینەمایی عیسام ئیمام كە هاوكات برای عادل ئیمامە، رای گەیاندبوو، زەعیم تەندروستی باشە و بە شێوەیەكی زۆر سرووشتی ژیانی خۆی بەسەر دەبات. ئەم قسانەشی وەك وەڵامێك بوو بۆ قسەكانی تاریق شناوی، رەخنەگری هونەری كە گوتبووی مەحاڵە جارێكی دیكە عادل ئیمام لە كارێكی تازەی هونەریدا ببینینەوە.

    پێشتر زەعیم لەگەڵ هونەرمەندی بەناوبانگ سەعید ساڵح كە هاوڕێی تەمەنیشیەتی، فیلمێكی لەبارەی نەخۆشیی (ئالزهایمەر) بەرهەم هێناوە و لە فیلمەكەدا چەند دیمەنێك نیشان دەدات كە عادل ئیمام تووشی ئالزهایمەر بووە، بەڵام لە بەشێكی دیكەی فیلمەكەدا دەردەكەوێت كە بۆ ئەوەی وانەیەك بە منداڵەكانی بدات و لە ڕێگەی هەڵە لایانبدات، خۆی وا نیشانداوە كە تووشی نەخۆشییەكە بووە.

    عادل ئیمام، تەمەنی ٨٢ ساڵە، خاوەن مێژووێكی گەورەیە لە سینەمای میسڕی و عەرەبیدا، بەهۆی كارە هونەرییەكانیەوە نازناوی (الزعیم)ی پێ دراوە، لە ئاستی دونیادا و لە نێو عەرەب و نەتەوەكانی دیكەش، جەماوەرێكی زۆری هەیە و لە هەرێمی كوردستانیشدا خەڵكێكی زۆر بە پەرۆشەوە چاوەڕێی بەرهەمی تازەی لێ دەكەن.

    عادل ئیمام پێشتر بە سەردان هاتۆتە هەولێری پایتەختی هەرێمی كوردستان، لە زنجیرە درامایەكیشدا بە ناوی (فرقة ناجی عطا الله) كە عادل ئیمام ڕۆڵی سەرەكی تێدا دەبینێت، دیمەنی چەند شارێك نیشان كە یەكێك لەو شارانە هەولێرە و دیمەنە جوانەكانی قەڵا و باخی شار و شەقامە سەرەكییەكانی هەولێر لەم زنجیرە درامایەدا نیشان دەدرێت.

  • لە ئیدارەی سۆران ڕۆژانە 300 تۆن زبڵ فڕێ دەدرێت

    لە ئیدارەی سۆران ڕۆژانە 300 تۆن زبڵ فڕێ دەدرێت

    لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران ڕۆژانە 300 تۆن زبڵ فڕێ دەدرێت

    بەرپرسێكی كۆمپانیای پاپا گرووپ رایگەیاند كه‌ ڕۆژانە زیاتر لە 300 تۆن لە زبڵ و خاشاكی هاووڵاتیانی هەر چوار قەزای ئیدارەی سەربەخۆی سۆران كۆدەكەنەوە و فڕێی دەدەن.

    نامیق ئیبراهیم، جێگری بەڕێوەبەری كۆمپانیای پاپا گرووپ لە سۆران دەڵێت : دوو ڕۆژ جارێك كۆمپانیای پاپا گرووپ هەڵدەستێ بە پاككردنەوەو فڕێ دانی زبڵ و خاشاك و پاشماوەی ماڵان و شوێنە گشتییەكانی هەر چوار قەزای ئیدارەی سەربەخۆی سۆران.

    نامیق ئیبراهیم گوتی : ڕۆژانە زیاتر لە 300 تۆن لە زبڵ و خاشاكی ئیدارەكە كۆدەكەنەوە، بە پێی ئەو ئامارە بێت واتا ئیدارەی سەربەخۆی سۆران مانگانە نۆ هەزار تۆن و ساڵانە 108 هەزار تۆن زبڵ فڕێ دەدات.

    نامیق ئیبراهیم دەشڵێت : زبڵی هەر یەك لە قەسرێ و چۆمان لەوێ كۆ دەكرێتەوە، بەڵام هەر یەك لە قەزاكانی ڕواندز و ناوەندی سۆران و دیانا لە باپشتیان كۆ دەكرێتەوە.

    هەروەها ئاماژەی بەوەشدا کە هەفتانە زبڵی قەزای مێرگەسۆریش دەهێنرێتەوە سۆران، بۆ ئەوەی لەوێ كەڵەكە نەبێت.

  • پرۆژەی هێڵی شەمەندەفەر لە هەرێمی کوردستان دەست پێ دەکات

    پرۆژەی هێڵی شەمەندەفەر لە هەرێمی کوردستان دەست پێ دەکات

    پرۆژەی هێڵی شەمەندەفەر لە هەرێمی کوردستان دەست پێ دەکات

    “قۆناغی یه‌كه‌می پرۆژەی هێڵی شه‌مه‌ندەفه‌ر له‌ ئیدارەی سه‌ربه‌خۆی زاخۆ دەستپێدەكات تا دەگاته‌ شاری هه‌ولێر”

    ئاگرین عه‌بدوڵڵا، بریكاری وەزارەتی ئاوەدانكردنه‌وە و نیشته‌جێبوون، ڕایگه‌یاند:

    پرۆژەی هێڵی شه‌مه‌ندەفه‌ر له‌ قۆناغی خه‌مڵاندنی بودجه‌یه‌ و كاری باشی بۆ كراوە، له‌ ماوەی دوو هه‌فته‌ی داهاتوو، وردەكاری پرۆژەكه‌ ڕادەگه‌یه‌ندرێت و كات و بڕی پارەی پێوست بۆ دەستپێكردنی پرۆژەكه‌ ئاشكرا دەكرێت.

    بریكاری وەزارەتی ئاوەدانكردنه‌وە و نیشته‌جێبوون گوتیشی : قۆناغی یه‌كه‌می پرۆژەی هێڵی شه‌مه‌ندەفه‌ر له‌ ئیدارەی سه‌ربه‌خۆی زاخۆ دەستپێدەكات تا دەگاته‌ شاری هه‌ولێر، له‌ قۆناغی دووەمیشدا له‌ هه‌ولێرەوە بۆ كۆیه‌ و رانیه‌ و قه‌ڵادزێیه‌، پاشان قۆناغ دوای قۆناغ له‌ دهۆك و سه‌رسنگ و ئامێدی دەبێ و دواتر هه‌ولێر بۆ حاجی ئۆمه‌ران، درێژیی هێڵی شه‌مه‌ندەفه‌رەكه‌ 620 كیلۆمه‌ترە.

  • ئەفسانەیەک ماڵئاوایی کرد

    ئەفسانەیەک ماڵئاوایی کرد

    ئەمڕۆ ‘ڕۆجەر فێدرێر’ ـی سویسری ئەفسانەی یاری تێنسی سەر زەوی لە ڕێگەی پێگەکانی خۆی لە تۆڕە کومەڵایەتییەکان، وازهێنانی یەکجاری لە یاری کردن ڕاگەیاند و گەیشتە دوایین وێستگەی ژیانی پیشەگەریی وەک یاریزان

    فێدرێر مێژوویەکی ناوازە و پڕ دەستکەوتی لە یاری تێنسی سەر زەویدا تۆمار کرد و خاوەنی ٢٠ نازناوی پاڵەوانێتییەکانی گراند سلامە، کە گەورەترین نازناون لە یاری تێنسی سەر زەویدا، ئەو یاریەی کە ناسراوە بە یاری دەوڵەمەند و خانەدانەکان.

  • مەسرور بارزانی سەرەخۆشی لە بابە شێخ دەکات

    مەسرور بارزانی سەرەخۆشی لە بابە شێخ دەکات

    سەرۆکی حکومەت سەرەخۆشی لە بابە شێخ دەکات

    ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە 15ی ئەیلوول، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا ، سەرەخۆشی لە شێخ عەلی شێخ ئەلیاس بابەشێخی ئێزدییان کرد بۆ کۆچی دوایی (شێخ حجی)ی برای .
    سەرۆکی حکومەت ، پرسە و هاوخەمی خۆی پێگەیاند و هیوای خواست، خوای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بکات و سەبر و ئارامییش بە کەسوکار و بنەماڵەکەیان ببەخشێت.
    بابە شێخ سوپاس و پێزانینی خۆی و بنەماڵەکەی بۆ پەیوەندیی و هاوخەمی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەربڕی.

  • بکوژی عەقید سابیر ئاکرەیی دەستگیرکرا

    بکوژی عەقید سابیر ئاکرەیی دەستگیرکرا

    تایبەت بە بازمیدیا

    ئێوارەی ئەمڕۆ لە قەزای ئاکرێ تەقە لە پلەدارێکی سەربازی کرا و کوژرا، کوژراو ناوی سابیر ئاکرەییە و عەقیدە لە وەزارەتی پێشمەرگە، هەر لەم ڕووداوەدا کچێکیشی کوژراوە سێ کەسی تریش لە ئەندامانی خێزانەکەیان بریندارن.

    سەرچاوەیەکی تایبەت بۆ بازمیدیا ئەوەی ئاشکراکرد کە بکوژ ناوی (وریا)ـە و ئەفسەری پۆلیسە، کێشەی نێوانیان کێشەیەکی کۆمەڵایەتی بووە.

    شایەنی باسە هەمان سەرچاوە ئەوەشی پشتڕاستکردەوە کە بکوژ لەلایەن هێزە ئەمنییەکان دەستگیرکراوە و لێکۆڵینەوە لەم ڕووداوە بەردەوامە.

  • فەرمانگەی میدیا و زانیاری: لە کابینەی نۆیەم ٪٨٩ پرسیارەکانی پەرلەمانتاران وەڵام دراونەتەوە

    فەرمانگەی میدیا و زانیاری: لە کابینەی نۆیەم ٪٨٩ پرسیارەکانی پەرلەمانتاران وەڵام دراونەتەوە


    لە پێناو پێدانی داتا و زانیاری و بڕوابوون بە شەفافیەت، کابینەی نۆیەم لە سێ ساڵی رابردوودا هەماهەنگی تەواوی لەگەڵ پەرلەمانی کوردستان کردووە

    فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند : لە کابینەی نۆیەم ٪٨٩ پرسیارەکانی پەرلەمانتاران وەڵام دراونەتەوە ، واتە ، لە کۆی ٤،٣١٣ پرسیاری پەرلەمانتاران لە بەرپرسانی حکومەت، ٣،٨٦٢ پرسیار وەڵام دراوەتەوە.

    هەروەها فەرمانگەی میدیا و زانیاری ڕاشیگەیاندووە کەوا لە ماوەی سێ ساڵدا وەزیرەکانی کابینەی نۆیەم ٢٨٠ جار سەردانی پەرلەمانیان کردووە بۆ وەڵامدانەوەی پەرلەمانتاران.

    فەرمانگەی میدیا و زانیاری ئەوەشی خستەڕوو کە کابینەی نۆیەم لە ماوەی سێ ساڵدا ٢٥ پڕۆژە یاسای پێشکەش بە پەرلەمان کردووە و ٢٢ـیان پەسندکراون ، واتە٪٨٨ ـی پڕۆژە یاساکانی حکومەت لە پەرلەمان پەسەندکراون

  • مەسرور بارزانی بەردی بناغەی دووسایدی سپیلک-خەلیفانی دانا

    مەسرور بارزانی بەردی بناغەی دووسایدی سپیلک-خەلیفانی دانا

    ئەمڕۆ پێنجشەممە 15ی ئەیلوولی 2022, مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەشداریی لە ڕێوڕەسمی دانانی بەردی بناغەی دروستکردنی دووسایدی سپیلک-خەلیفان کرد و گوتارێکی پێشکەش کرد.

    پوختەیەک لە گوتەکانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان:

    • خۆم بە خۆشحاڵ و بەختەوەر دەزانم کە ئامادەین بە دانانی بەردی بنا‌غەی دروستکردنی شەقامێکی سەرەکی و ستراتیژیی دووسایدی خەلیفان-سپیلک، کە بەشێکە لەو بەرنامانەی حکومەتی هەرێمی بۆ دروستکردنی ڕێگاوبان لە هەموو کوردستاندا.
    • پیرۆزبایی لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران دەكەم بۆ ساڵیادی دامەزراندنی و ئەو بڕیارەی دامان بۆ ئیدارەی سەربەخۆی سۆران.
    • ئێمە دەمانەوێ ئەم پرۆژەیە بە كوالێتییەكی باش و گونجاو كە لەگەڵ ستانداردە جیهانییەكان بگونجێت، جێبەجێ بكرێت.
    • من لێرە داوا لە خەڵكی هەرێمی كوردستان و بەتایبەتی خەڵكی ئەم دەڤەرە و دانیشتووانی ئەم سنوورە دەكەم، داواتان لێ دەكەم ڕەچاوی ئەوە بكەن كە ئەو شوێنە قەدەغەكراوانەی كەناری جادەكان هەن، تەجاوزی ئەو شوێنانە نەكرێ، بۆ سەلامەتیی خۆتان باشترە و بۆ جوانیی شارەكە و سروشتی وڵاتەكەشمان جوانترە.
    • داوا لە شۆفێران دەکەم ڕێنماییەکانی هاتوچۆ لەبەرچاو بگرن.

    • لە کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان گرنگییەکی زۆرمان بە ڕێگاوبان وەکوو ژێرخانی ئابووریی هەرێمی کوردستان داوە، لە هەموو ناوچەکانی کوردستانیشدا ئەم جۆرە پڕۆژانەمان جێبەجێ کردووە.
    • بەرنامەمان هەیە بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژەی زیاتری ڕێگاوبان، بۆ دەڤەری سیدەکان برادۆست ناوچەی بارزان و قەزای مێرگەسوور، هەروەها بەجووتسایدکردنی رێگای هامڵتۆن.
    • ئەم ناوچەیە ناوچەیەكی زۆر تایبەتە، لەوەی چ لە كاتی خۆڕاگری و بەرگریكردن لە ماف و دەستكەوتەكانی هەرێمی كوردستاندا قوربانییەكی یەكجار زۆری داوە، چ لە ڕووی جوانیی سرووشتی خۆی كە ناوچەیەكی زۆر دڵگیر و سەرنجڕاكێشەیە.
    • بەرنامەی زۆرمان هەیە كە لە ڕووی گەشتوگوزارییەوە گرنگییەكی زیاتر بەم ناوچەیە بدەین.

  • ڤۆلۆدیمێر زیلینسکی تووشی رووداوێک بوو.

    ڤۆلۆدیمێر زیلینسکی تووشی رووداوێک بوو.

    ڤۆلۆدیمێر زیلینسکی تووشی رووداوێک بوو.

    ڤۆلۆدیمێر زیلینسکی سەرۆکی ئۆکراینا لە شەقامێکی کیێڤی پایتەخت تووشی ڕووداوێکی هاتوچۆ بوو.

    سێرگی نیکیفۆرۆڤ، وتەبێژی کۆشکی سەرۆکایەتی ئۆکراینا، ئەمڕۆ پێنجشەممە، ڕایگەیاندووە، کە سەرۆک کۆمار هیچ ئازارێکی سەختی پێنەگەیشتووە و دۆخی تەندروستی ئاساییە ، لەلایەن پزیشکی تایبەتی سەرۆک کۆمارەوە پشکنین بۆ شۆفێری بەرامبەریش کراوە

    هەر زوو دوای ڕووداوەکە، ڤۆلۆدیمێر زیلینسکی لە پەیامی ڤیدیۆیی ڕۆژانەی خۆیدا ڕایگەیاند لە ناوچەی خارکێڤ گەڕاوەتەوە، کە نزیکەی بە تەواوی لەدەست هێزەکانى ڕووسیا ڕزگارکراوە، لەو کاتەوەی هێزەکانیان هێرشی پێچەوانەیان دەستپێکردووە بۆ دەرکردنی هێزەکانی ڕووسیا.