هاوپۆل: جیهان

  • بەسەرپەرشتی راستەوخۆی سەرپەرشتیکاری گشتی ڕەوەندی کوردستانی لە لەندەنی کۆنفڕانسێکی زانستی بەڕێوەچوو

    بەسەرپەرشتی راستەوخۆی سەرپەرشتیکاری گشتی ڕەوەندی کوردستانی لە لەندەنی کۆنفڕانسێکی زانستی بەڕێوەچوو

    بەسەرپەرشتی راستەوخۆی سەرپەرشتیکاری گشتی ڕەوەندی کوردستانی لە لەندەنی کۆنفڕانسێکی زانستی بەڕێوەچوو

    لە ڕۆژانی ٣٠ی ١١ و ١ی ١٢ی ٢٠٢٣ لە زانکۆی میدلسیکس لەسەر پێشنیاری نووسینگەی دیاسپۆرا لە بارەگای بارزانی لە لەندەن کۆنفرانسێکی زانستی بەڕێوەچوو.
    کۆنفڕانسەکە لە لایەن چوار زانکۆ ( زانکۆی کوردستان لە هەولێر ، میدلسیکسی بەریتانی، ڤییەنا و ناکازاکی ژاپۆنی ) ڕێکخرا بوو، بۆ دانانی بناغەیەکی زانستی و دروست بۆ دامەزراندنی دیاسپۆرای کوردستانی.

    لە کۆنفڕانسەکەدا شارەزایان و پسپۆرانی بواری دیاسپۆرا و بەرپرس و سەرپەرشتیکارانی دیاسپۆرای وڵاتان و گەلانی بێ دەوڵەت و ئەندامێکی پەرلەمانی بەریتانیا بەشدار بوون، لەوانە (وەزیری دیاسپۆرای ئەرمەنی، نوێنەری دیاسپۆرای یۆنانی و هیندی، تامیلی و بەرپرسی دیاسپۆرای کەتەلۆنی، و سکۆتلەندی و باسکی و مامۆستایانی زانکۆکانی ئۆکسفۆرد و میدلسیکسی بەریتانی).

    کۆنفڕانسەکە لە ئاستێکی بەرزی زانستیدا بوو، سەرەڕای پێدانی پێشنیار و باسکردنی ئەزموونییان سەرجەمییان ئامادەیی خۆیان بۆ سەرخستنی بەرنامەی جەنابی سەرۆک بارزانی بۆ دامەزراندنی دیاسپۆرایێکی کوردستانی یەکگرتوو دەربڕی.
    شایانی باسە لە لایەن بەڕێز سەرپەرشتیکاری گشتی ڕەوەندی کوردستانی ڕوانگەی جەنابی سەرۆک بارزانی لەبارەی ڕێکخستنەوەی دیاسپۆرای کوردستانی خرایە ڕوو و لە لایەن بەشداربووان گفتوگۆی لەسەر کرا و تاوتوێ کرا.

    لە لێداوانێکدا بەرپرسی نووسینگەی سەرپەرشتیاری گشتی ڕەوەندی کوردستانی باسی لە گرنگی ئەم جۆرە کۆنفرانسانە کرد و گوتی: سازدانی کۆڕبەندی زانستی لەبارەی دیاسپۆرا گرنگە بۆ پەیداکردنی شارەزایی و سودوەرگرتن لە ئەزمونی گەلانی تر و دروستکردنی لۆبییەکی کوردستانیی بەهێز لەگەڵ گەلان و ناوەندە زانستییە جیهانییەکاندا.

    لە کۆنفرانسەکەدا هەریەکە لە بەڕێزان کاک هێمن هەورامی ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان و کاک سەفین دزەیی بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان و کاک کارۆخ خۆشناو لە سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان بەشدار بوون.

  • پێشەوا هەورامانی باسی لە گرنگیدانی مەسرور بارزانی بە بابەتی گۆڕانكارییەكانی بواری كەشواهەوا دەکات

    پێشەوا هەورامانی باسی لە گرنگیدانی مەسرور بارزانی بە بابەتی گۆڕانكارییەكانی بواری كەشواهەوا دەکات

    وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان باسی لە گرنگیدانی سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان بە بابەتی گۆڕانكارییەكانی بواری كەشواهەوا كرد و جەختی كردەوە كە مەسرور بارزانی وەك تاكە سەركردە لە ناوچەكەدا، هەنگاوی كرداری بۆ ئەم پرسە ناوە.

    پێشەوا هەورامانی، وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان، لە پێگەی خۆی نووسینێكی بڵاو كردەوە و تێیدا ئاماژەی بەوە كرد، بەشداریكردنی مەسرور بارزانی، سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان لە لووتكەی جیهانیی كەشوهەوا، ”بەشدارییەکی تەشریفاتی نییە و ئەم بابەتە لەناو دیدگای بەڕێزییان بە گرنگییەوە کاری بۆ دەکرێت.“

    ڕوونیشی كردەوە: ”سەرۆک وەزیران وەک تاکە سەرکردە لەم ناوچەیەدا، هەنگاوی کرداری بۆ ئەم پرسە ناوە و هەم لە نووسینگەکەی خۆی هەم لە کابینەکەیدا گۆڕانکارییەکانی کەشوهەوا جێی بایەخن و لە ماوەی ڕابردوو کاری زۆر باش کراون بە مەبەستی ژینگەپارێزی.“ كە یەك بە یەك ئاماژەی بەو هەنگاوانە داوە، ئەوانیش بریتین لە:

    1- لە مانگی ئابی ساڵی 2021، حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاری دا سووتاندنی غاز لە سەرجەم پالاوگەکانی نەوت لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان قەدەغە بکرێت، دەستبەجێ بڕیارەكە جێبەجێ بکرێت، رۆژانە زیاتر لە 150 ملیۆن پێ سێجا غاز دەسووتێندرا، بەهۆی نیگەرانییەکانی ژینگە و کەشوهەوا، حکومەت بە تەواوی ئەو کارەی قەدەغە کرد.

    2- لە مانگی ئایاری ساڵی 2023، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەردی بناغەی گەورەترین وێستگەی وزەی خۆری لە هەرێمی کوردستان دانا، پرۆژەکە بە بڕی 100 ملیۆن دۆلار بە توانای 25 مێگاوات ئەنجام دەدرێت، بڕیارە لە ساڵی 2024 تەواو بکرێت.

    3- کابینەی نۆیەم زیاتر لە 100 پۆندی لە سەرانسەری هەرێمی کوردستان دروستکردووە بۆ گلدانەوەی ئاوی باران، ئەم پۆندانە وەک رزگارکەری ئاو بۆ مانگەکانی هاوین کار دەکەن، كێڵگە کشتوکاڵییەکان و کەرتی ئاژەڵداری دەپارێزن جگە لەوەی رێگری لە لافاو و تێکدانی زەوییە کشتوکاڵییەکان دەکات.

    4- لە مانگی تشرینی یەکەمی ساڵی 2023 سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان کارگەیەکی پێشکەوتووی ریسایکلینی قیڕی لە هەولێر کردەوە، کارگەکە بە گوێرەی ستانداردی ژینگەیی هاوچەرخ دروست کراوە و یەکەم کارگەیە لە جۆری خۆی لە عێراق و هەرێمی کوردستان بکەوێتە کار

  • وەڵامێکی توندی میدیایەکی ئێرانی دەدرێتەوە

    وەڵامێکی توندی میدیایەکی ئێرانی دەدرێتەوە

    وەڵامێك بۆ میدیای ئێرانیی (دیپلماسی ایرانی)

    لەدرێژەی چەواشەكاری و پەلامارە ناڕەواكانی میدیاكانی ئێران لەدژی هەرێمی كوردستان، ماڵپەڕی (دیپلۆماسیی ئێرانی) ڕۆژی شەممە 25ی نۆڤەمبەری 2023 ڕاپۆتێكی بە سوودوەرگرتن لە هەواڵێكی میدیای پە٭كە٭كە لەدژی هەرێمی كوردستان بڵاو كردووەتەوە و تێیدا باسی بوونی گەندەڵی كردووە و هەرێمی كوردستانی بە زیندانی ڕۆژنامەنووسان و ئازادیی لە هەرێمی کوردستانی بە ئازادیی گاڵتەجاڕی وەسف كردووە.

    ئەم پەلامارانەی میدیاكانی ئێران بۆسەر هەرێمی كوردستان بەشێكن لە پلانێكی بەرفراوانی گوشاری جۆراوجۆری سیاسی و ئەمنی و چەواشەكاریی فەرهەنگی بۆ ناشرینكردنی ئەو ئەزموونەی هەرێمی كوردستان كە دەرئەنجامی شۆڕش و خەبات و ئازادیخوازیی گەلی كوردستانە. ئەم چەواشەکارییانە هەوڵێکن بۆ گومڕاكردنی ڕای گشتیی ناوخۆی ئێران و هاووڵاتیانی كورد و هەروەها پەردەپۆشكردنی گەندەڵیی بەرفراوان لەناو کاربەدەستانی ئێران و ئەو پێشێلكارییە ئاشكرایانەی كە ڕۆژانە بە شێوەیەكی بەرفراوان لەبەرانبەر هاووڵاتیان و پێكهاتە نەتەوەیی و ئایینی و چینوتوێژە جۆراوجۆرەكانی ئێران لەئارا دایە.

    ئەوە لە حاڵێكدایە كە بەپێی ڕاپۆرتەكانی ناوەندە جیهانی و سەربەخۆكانی بواری مافەكانی مرۆڤ و ئازادیی ڕادەربڕین و شەفافیەت، ئێران زیندانێكی گەورەیە بۆ خەڵكی ئێران و لەڕیزبەندیی فاسدترین وڵاتانی جیهان دایە.

    بەپێی ڕاپۆرتی پەیامنێرانی بێسنوور لە مانگی مەی 2023 لە بابەتی ئازادیی ڕادەربڕینەوە لەنێو 180 وڵات ئێران پلەی 178 ی هەیە و لەڕیز كۆریای باكوور و ئەریترە لە خوارەوەی لیستەكەدایە. هەر بە پێی ئەم ڕاپۆرتەوە ئێران بە بەراورد لەگەڵ ساڵی ڕابردوو 4 پلە هاتۆتە خوار و ئازادی بە شێوەیەكی گشتی لە ئێراندا لە خەراپترین دۆخی خۆی دایە. هەر بەپێی ڕاپۆرتی پەیامنێرانی بێسنوور لە ساڵی 2022 ئێران لەسەر ئاستی جیهاندا سێیەم گەورەترین زیندانە بۆ ڕۆژنامەنووسان و چالاكوان و خەڵكی ناڕازیی سیاسی.
    هەروەها پەیوەندییە ئاساییەكانی هاووڵاتیان و تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان و ئینتێرنێت بە گشتی لەژێر چاودێریی چڕی دەزگا ئەمنییەكاندان و لەدوای شەهیدکردنی ژینا و سەرهەڵدانی ناڕەزایی خەڵك بە سەدان هاووڵاتی بە گولـلەی ڕاستەوخۆ گیانیان لەدەستداوە و دەیان هەزار كەسیش گیراون. لە دۆسیەی گەندەڵی و شەفافیەتیش كۆماری ئیسلامیی ئێران بەپێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوی نێودەوڵەتیی شەفافیەت لەنێوان 180 وڵات پلەی 150یەمی لەبابەتی گەندەڵی بەدەست هێناوە. هاوتەریب لەگەڵ ئەوانەش پێكهاتە ئایینی و نەتەوەییەكان كە لە ئێراندا بە كەمایەتی ناویان دەهێندرێت لە دۆخێكی خرابدان و لەژێر گوشاری بەردەوامی ئەمنی و سیاسی و یاسای نادادپەروەرانە و بێبەشبوون لە مافەكانی هاووڵاتیبوونن.

    هەموو ئەو ئاماژانە پێمان دەڵێن ئێران لەژێر سایەی حوكمێكی ناتەندروست بووەتە شوێنی تێكشكاندنی ئازادی و كەرامەتی مرۆڤ وترس و تۆقاندن و سەركوتكاری. هەر بۆیەش جێگەی سەرسوڕمانە میدیاكانی ئێران لەڕوویان هەڵدێت باسی ئازادی بكەن.

    جێی سەرسووڕمانە، كە دامودەزگاكانی میدیای ئێران لە ڕوویان بێ ناوی ئازادی بەرن و باسی ئازادی بكەن.
    كۆماری ئیسلامی جگە لەوەی كە سەرچاوەی ھەموو نەھامەتییەكە بۆ گەلانی وڵاتەكەی خۆی، بۆتە سەرچاوەی نەھامەتییش بۆ زۆربەی زۆری گەلانی ناوچەكانی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاستیش.
    زۆر بێچاووڕووانە بەرامبەر بە ھەرێمی كوردستانیش ڕەفتار دەكا و لە كاری چەواشەگێڕانەدا بەردەوامە و دەیهەوێ ھەمیشە خەڵكە ئاسوودەكەی نائاسوودە بكات.

  • سەرپەرشتیکاری گشتی ڕەوەندی کوردستانی سەردانی پەرلەمانی نەمسا و سەرۆکایەتی گەورە شارەوانی ڤییەنای کرد.

    سەرپەرشتیکاری گشتی ڕەوەندی کوردستانی سەردانی پەرلەمانی نەمسا و سەرۆکایەتی گەورە شارەوانی ڤییەنای کرد.

    سەرپەرشتیکاری گشتی ڕەوەندی کوردستانی سەردانی پەرلەمانی نەمسا و سەرۆکایەتی گەورە شارەوانی ڤییەنای کرد.

    ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی ١٣ی ١١ی ٢٠٢٣ بەڕێز شەفا بارزانی سەرپەرشتیکاری گشتی ڕەوەندی کوردستانی و وفدی هاوڕێی سەردانی پارلەمانی نەمسا و سەرۆکایەتی شارەوانی گەورەی ڤییەنایان کرد.

    سەرپەرشتیاری گشتی ڕەوەندی کوردستانی و وەفدی هاوڕێی لە پەرلەمانی نەمسا لە لایەن پەرلەمانتار بەڕێز (پئترا بایەر) کە لە هەمانکاتدا وتەبئژی سیاسەتی دەرەوەی پارتی سوسیال دیموکراتی دەسەڵاتداری نەمساشە. پێشوازی لێکرا و لە دیدارێکی دۆستانەدا باس لە گرنگی دامەزراندنی کۆنفدراسیۆنێکی بەهێز بۆ کوردستانیانی دیاسپۆرا کرا.

    سەرپەرشتیکاری گشتی ڕەوەندی کوردستانی کورتەیەکی لە بەرنامە و ئامانجەکانی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی باس کرد، و گوتی: ئامانجمان یەکخستنی کوردانی دیاسپۆرا و گرنگیدانە بە زیندوو هێشتنەوەی زمان و کلتوری کوردستانی، و لە هەمان کاتیشدا هانی کوردستانیان دەدەین دووربن لە بیری توند ئاژۆیی ئاینی و گروپە تیرۆرستییەکان. پشتگیری لاوان و گەنجانمان دەکەین بۆ ئەوەی لە کایە ئەکادیمی و سیاسی و کۆمەڵایەتییەکانی وڵاتانی دیاسپۆرا بچنە پێشەوە و جێی خۆیان بکەنەوە.

    هەر هەمان ڕۆژ سەردانی بەڕێز سەرپەرشتیکاری گشتی ڕەوەندی کوردستانی و وەفدی هاوڕێی سەردانی سەرۆکایەتی گەورە شارەوانی ڤییەنایان کرد، لە دانیشتنێکدا لەگەڵ بەڕێز (نینا ئەبراهام) ئەندام پەرلەمانی ڤییەناو ئەندامی شارەوانی و بەڕێز (چەپەر حاجۆ) باس لە کاروچالاکییەکان ڕەوەندی کوردستانی و ئامانجەکانی کرا.
    ئەوەی شایانی باسە لە شارەوانی ئامادەگی خۆیان دەربڕی بۆ کردنەوەی دەرگاکانی باڵاخانەی شارەوانییەکەیان بۆ کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی بۆ ئەوەی چالاکییەکانی تێدا ئەنجام بدات.

  • کۆبوونەوەی بەرفراوانی ڕەوەندی کوردستانی لە ڤییەنا

    کۆبوونەوەی بەرفراوانی ڕەوەندی کوردستانی لە ڤییەنا

    کۆبوونەوەی بەرفراوانی ڕەوەندی کوردستانی لە ڤییەنا

    ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ١٢/١١/٢٠٢٣ ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی بە هەماهەنگی لەگەڵ نووسینگەی دیاسپۆرا لە بارەگای بارزانی، بە ئامادەبوونی سەرپەرشتیکاری گشتی ڕەوەندی کوردستانی کۆبوونەوەیەکی فراوانی بۆ ڕەوەندی کوردستانی لە شاری ڤییەنای وڵاتی نەمسا ئەنجامدا.

    لە کۆبوونەوەکەدا بەڕێز سەرپەرشتیکاری گشتی ڕەوەندی کوردستانی وتارێکی پێشکەشکرد. لە وتارەکەیدا باسی لە گرنگی پاراستنی زمان و کلتوری کوردستانی و بەهێزکردنی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی کرد، و داوای لە ئامادەبووان کرد کە یەکگرتووبن و بێنە ناو کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی بۆ پاراستنی زمان و شوناسی کوردستانیان و هێنانەدی ئامانجی نەتەوەییان.
    لە بەشێک لە وتارەکەیدا بەڕێز سەرپەرشتیکاری گشتی ڕەوەندی کوردستانی باسی لەوە کرد کە زمان کۆلەکەی مانەوەی گەلانە و گوتی: جەنابی سەرۆک بارزانی گرنگی بە بابەتی پاراستنی زمانی کوردی و فێرکردنی نەوەکانی داهاتوومان دەدات و دەخوازێت زمانی کوردی بگات بە سەرجەم کوردستانیانی دیاسپۆرا.
    هەروەها بەڕێزیان سوپاسێکی بێ پایانی بەڕێز سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانی کرد بۆ پاڵپشتی بەڕێزیان لە کارەکانی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی.

    کۆبوونەوەکە بە ئامادەبوونی دەیان کوردستانی هەرچوار پارچەی کوردستان و نووێنەری هێزە سیاسییە کوردستانییەکان و کۆمەڵە کوردستانییەکانی ڤییەنا بەسەرکەوتوویی کۆتایی هات و پێشبینی دەکرێت ژمارەیەکی زۆری کوردستانیان بێنە نێو کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی.

  • سێ كۆنگرێسمان داوا لە بایدن دەكەن كۆتایی بە مامەڵەی خراپی عێراق لەگەڵ هەرێمی كوردستان بهێنێت

    سێ كۆنگرێسمان داوا لە بایدن دەكەن كۆتایی بە مامەڵەی خراپی عێراق لەگەڵ هەرێمی كوردستان بهێنێت

    سێ كۆنگرێسمان داوا لە بایدن دەكەن كۆتایی بە ”مامەڵەی خراپی عێراق لەگەڵ هەرێمی كوردستان“ بهێنێت

    (حكومەتی هەرێمی كوردستان یەكێكە لەو باوەڕپێكراوترین حكوومەتەكان لای ئەمریكا)

    سێ ئەندامی كۆنگرێسی ئەمریكا نامەیەك ئاراستەی سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا دەكەن و داوای لێ دەكەن كە لە كۆبوونەوەكەیدا لەگەڵ محەمەد شیاع سوودانی، كار بكات بۆ كۆتاییهێنان بە ”مامەڵەی قەبووڵنەكراوی عێراق لەگەڵ هەرێمی كوردستان.“

    لەو نامەیەدا كە هەریەك لە (مایکڵ وۆڵتز، جۆو وێڵسن و مایکڵ مەککۆڵ) كە سێ ئەندامی كۆنگرێسی ئەمریكان و ئاراستەی جۆ بایدن، سەرۆكی وڵاتەكەیان كردووە، ئاماژە بەوە دراوە: ”ئێمە داواتان لێ دەکەین کە هەموو هەوڵێک بدەن بۆ کۆتاییهێنان بەو مامەڵە قەبووڵنەکراوەی کە لەگەڵ کوردەکانی عێراق و حکومەتی هەرێمی کوردستانی عێراق دەکرێت لە لایەن ئەو لایەنانەی کە هاوپەیمانی ئێرانن لە عێراقدا.“

    ئەوەشیان ڕوون كردۆتەوە: ”ئێوە باش ئاگادارن کە ئەمریکا ڕۆڵی گێڕاوە لە پشتیوانیکردنی گەلی عێراق ئەو کاتەی کە ئەوان لە ساڵی 2005دا دەستوورێکیان داڕشت کە هەرێمی نیمچە سەربەخۆی کوردستانی دامەزراند.

    حکومەتی هەرێمی کوردستانی عێراق وەک یەکێک لە باوەڕپێکراوترین هاوبەشەکانی ئەمەریکا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست خزمەتی کردووە، بەڵام لە ڕووی ئابوورییەوە خنکێنراوە، لە ڕووی سیاسی و یاساییەوە فشاری لەسەر دەکرێت، لەوانە لەلایەن فایەق زێیدان، سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری لە عێراق، هەروەها لەلایەن ئێران و ئەو ئەندامانەی کە لەلایەن ئێرانەوە پشتیوانی دەکرێن، لە بەغدا هەڕەشەی سەربازییان لێکراوە.

    لە بەشێكی دیكەی نامەكەدا هاتووە: جێی خۆشحاڵییە کە ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق محەمەد شیاع سودانی ڕازی بووە بە پێدانی 2.1 ترلیۆن دیناری عێراقی وەک قەرز بە حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ یارمەتیدانیان لە دابینکردنی مووچەی فەرمانبەران و خەرجییەکانی دیکە تا مانگی تشرینی دووەم. لەگەڵ ئەوەشدا، و زۆر گرنگتر، داخستنی هێڵی بۆڕییەکانی عێراق-توکیا زۆرینەی داهاتی حکومەتی هەرێمی کوردستانی بڕیوە.

    ئەمە لە کاتێکدایە کە وێڕای ئەوەی نرخی نەوت بەرز دەبێتەوە، سەرەڕای سزاکانی ئەمریكا، هێشتا ئێران دەتوانێت نەوت هەناردە بکات.

    ئەو سێ ئەندامەی كۆنگرێسی ئەمریكا لە نامەكەیاندا باسیان لە نامەیەكی پێشووتری ئەنتۆنی بلینكن، وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا كردووە كە لە مانگی ئابی رابردوودا بڵاو بۆتەوە و تێیدا باسی لە گرنگیی هێڵی بۆڕییەکانی عێراق-توکیا کردووە و گوتوویەتی: وەزارەتی دەرەوە لەم بابەتەدا لەسەر هێڵ بووە لە بەغدا و ئەنقەرە و هەولێر. هاوبەشیی ئێمە لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان بەردی بناغەی پەیوەندییە فراوانەکەمانە لەگەڵ عێراق.” بەڵام ئەوەیان نەشاردۆتەوە كە ئەو پەیوەندییانەی وەزیری دەرەوە بلینکن ئاماژەی پێ کردووە، ”ڕۆڵێکی کارای نەبووە لە چارەسەرێکی سەرکەوتوو بۆ کێشەکانی عێراق و کردنەوەی هێڵی بۆڕییەکانی عێراق-تورکیا.“ كە مەبەستیان لێی بۆڕیی گواستنەوەی نەوتی هەرێمی كوردستانە.

    ئەو سێ ئەندامەی كۆنگرێسی ئەمریكا پێیانوایە، وڵاتەكەیان بۆ دۆخی عێراق پێویستی بە ستراتیژێكی نوێ هەیە، بۆیە داوایان لە جۆ بایدنی سەرۆكی ئەمریكا كردووە، لە میانی كۆبوونەوەكەی چەند ڕۆژی داهاتووی لەگەڵ محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراقدا كە ل پەراوێزی كۆبوونەوەكانی ئەنجومەنی نەتەوە یەكگرتووەكان بەڕێوە دەچن، بابەتەكانی پەیوەندیدار بە هەرێمی كوردستان باس بكات و كۆتایی بەو ”مامەڵە قەبووڵنەكراوە بهێنێت. هەروەك هۆشدارییان داوە و دەڵێن: ”ئێمە داوا دەکەین کە ئاگادار بن لەو هەنگاوە نوێیانەی کە ئێوە و وەزیر بلینکن دەیانەوێت بیگرنەبەر بۆ چارەسەرکردنی ئەم قەیرانە.

  • کۆبوونەوەی ڕەوەندی کوردستانی لە هۆڵەندا بەڕێوەچوو

    کۆبوونەوەی ڕەوەندی کوردستانی لە هۆڵەندا بەڕێوەچوو

    کۆبوونەوەی ڕەوەندی کوردستانی لە هۆڵەندا بەڕێوەچوو

    بە ئامادەبوونی سەرپەرشتیاری گشتی ڕەوەندی کوردستانی لە بارەگای بارزانی لە شاری پورمێرێنتی هۆڵەندا بە بەشداری ژمارەیەکی زۆری ڕەوەندی کوردستانی هەرچوارپارچەی کوردستان، کۆبوونەوەیەکی جەماوەری بەڕێوەچوو.

    لە کۆبوونەوەکەدا بەڕێز شفا بارزانی تیشکی خستە سەر بەرنامە و ئامانجی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی و گوتی: کۆنفدراسیۆن زادەی بیری ڕێزدار جەنابی سەرۆک بارزانییە، پڕۆژەیەکی کوردستانییە، ماڵی هەر کوردستانییەکە کە بڕاوی بە ئاڵای کوردستان و یەکێتی خاک و گەلی کوردستان هەیە. سوپاسی حیزبە کوردستانییەکان دەکەین پشتگیری سەرخستنی پڕۆژەکەبن بەڵام نابێت ئەجندای حیزبی بێننە نێو کۆنفدراسیۆن.

    هەروەها تیشکی خستە سەر ئامانجەکانی کۆنفدراسیۆن و گوتی: کۆنفدراسیۆن کار دەکات بۆ یەکخستنی کوردستانیان و پشتگیری لاوان و ئافرەتان و خوێندەڤانانی کوردستانی دەکەین لەدەرەوە، و هانی گەنجان دەدەین ئەوانەی تموحی سیاسییان هەیە بچنە نێو کایە و دامەزراوە ڕۆژئاواییەکان و بۆ ئەمەش پشتگیرییان دەکەین.

    سرودی نیشتیمانی و تابلۆی هەڵپەڕکێی کوردستانی و یادکردنەوەی شەهیدان جۆش و خرۆشی بە گردبوونەوەکە بەخشی و ئامادەبووان پشتگیری و پاڵپشتی خۆیان بۆ پڕۆژەکە دەربڕی و سوپاسی پشتگیری سەرۆک بارزانییان دەکرد.

    باز میدیا – هۆڵەندا

  • مەسرور بارزانی پێشوازی لە شاندێکی دامەزراوەی دارایی نێودەوڵەتی دەکات

    مەسرور بارزانی پێشوازی لە شاندێکی دامەزراوەی دارایی نێودەوڵەتی دەکات

    مەسرور بارزانی پێشوازی لە شاندێکی دامەزراوەی دارایی نێودەوڵەتی دەکات

    ئەمڕۆ چوارشەممە 13ـی ئەیلوولی 2023 ، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە شاندێکی دامەزراوەی دارایی نێودەوڵەتیی بەسەرۆکایەتی بەڕێز خەواجە ئافتاب ئەحمەد بەڕێوەبەری هەرێمیی دامەزراوەکە کرد .

    لە کۆبوونەوەکەد گفتوگۆ لەبارەی پەرەپێدانی هەماهەنگیی و ئەنجامدانی کار و پڕۆژەی هاوبەش لە نێوان دامەزراوەی دارایی نێودەوڵەتیی کە ئەندامی بانکی نێودەوڵەتییە و لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان کرا.

    پاشان بە چاودێری سەرۆکی حکومەت ،ڕێککەوتننامەیەکی هاوکاری لە نێوان دامەزراوەی دارایی نێودەوڵەتی و دەستەی وەبەرهێنانی حکومەتی هەرێمی کوردستان واژۆ کرا.

    ئەم ڕێککەوتنە بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژەیەکە کە بۆ ماوەی چوار ساڵە و دەرفەتی ئەوە دەرەخسێنێت وەبەرهێنانی کەرتی تایبەت لە هەرێمی کوردستان زیاد بکات بە دیاریکراوییش لە کەرتەکانی کشتوکاڵ و پیشەسازی و ناوچە ئابوورییە تایبەتەکان و وزەی نوێبووەوە .

  • سەرپەرشتیاری گشتی ڕەوەندی کوردستانی لەگەڵ بەشێک لە کەسایەتی و ڕۆشەنبیرانی ئیزیدی لە دیاسپۆرا کۆبووەوە

    سەرپەرشتیاری گشتی ڕەوەندی کوردستانی لەگەڵ بەشێک لە کەسایەتی و ڕۆشەنبیرانی ئیزیدی لە دیاسپۆرا کۆبووەوە

    کۆبوونەوەی سەرپەرشتیاری گشتی ڕەوەندی کوردستانی لەگەڵ بەشێک لە کەسایەتی و ڕۆشەنبیرانی ئیزیدی لە دیاسپۆرا

    ئەمڕۆ سەرپەرشتیاری گشتی ڕەوەندی کوردستانی لە بارەگای بارزانی لەگەڵ بەشێک لە کەسایەتی و ڕۆشنبیرانی ئیزیدی لە شاری ئێسنی ئەلمانییا کۆبووەوە.

    کۆبوونەوەکە دوای کۆبوونەوەی بەرفراوانی هێرنەی ئەلمانییا دێت، کە تیایدا داوایان کرد بوو کۆبوونەوەیەکی تایبەت بۆ کەسایەتی و ڕۆشنبیرانی ئیزیدی ساز بکرێت بۆ باسکردنی داواکاری و کێشەکانیان.

    لە دیدارەکەدا بەشداربووان باسی ئەو نەهامەتیانەیان کرد کە بەسەر کوردانی ئیزیدی دا هاتوون، و کێشە و گیروگرفتەکانیان خستنە ڕوو و داوایان کرد کە بە ئەمانەتەوە بگەیندرێنە جەنابی سەرۆک بارزانی.
    شفا بارزانی سوپاسی کردن و بەڵێنی پێدان کە بە ئەمانەتەوە داواکارییەکانیان بگەینێتە جەنابی سەرۆک بارزانی و داوای لێکردن کە هاوکار و هەماهەنگ بن لەگەڵ یەکتر و پارێزگاری لە ئایین و زمان و ڕەسەنایەتی خۆیان بکەن لە دیاسپۆرا، و پێی ڕاگەیاندن کە جەنابی سەرۆک بارزانی پاڵپشتیان دەبێت و لەم بارەوە هەرچیمان پێ بکرێت بۆتانی ئەنجام دەدەین.

    ئامادەبووان سوپاسی جەنابی سەرۆک بارزانیان کرد کە تاکە خەمخۆری کوردانی ئیزیدییە و بەڵێنی وەفا و دڵسۆزیان بۆ جەنابیان دوپاتکردەوە.

  • حکومەتی ئەڵمانیا هۆشداری دەداتە بازرگان و کاسبکارانی کورد لە وڵاتەکەی

    حکومەتی ئەڵمانیا هۆشداری دەداتە بازرگان و کاسبکارانی کورد لە وڵاتەکەی

    حکومەتی ئەڵمانیا هۆشداری دەداتە بازرگان و کاسبکارانی کورد لە وڵاتەکەی.

    پۆلیسی ئەڵمانیا لە راگەیێندراوێک دا هۆشداری دەداتە بازرگان و کاسبکارانی کورد لە وڵاتەکەیان کە بەهیچ شێوەیەک هاوکاری ماددی بۆ (پە*کە*کە) نەنێرن و هاوکاریان نەکەن، بەپێچەوانەوە هەر کەس و گروپێکی کوردی بزانرێت کە هاوکاری پەکەکەیان کردووە، هاوشێوەی (پە*کە*کە) مامەڵەیان لەگەڵ دەکرێت.

    پۆلیسی ئەڵمانیا ڕاشیگەیاند: (پە*کە*کە) لەساڵی ١٩٩٣ـەوە لە ئەلمانیا قەدەخە کراوە و وەک رێکخراوێکی تیرۆرستی پۆلێن کراوە. ئەڵمانیا دەیەوێت پاشەکشە بە سەرچاوە داراییەکانی (پە٭کە٭کە) بکات لە وڵاتەکەی و ئامۆژگاری کوردانی ئەو وڵاتە دەکات کە نەکەونە ژێر کاریگەری ئەو رێخراوە تیرۆرستییە و نەترسن لێیان و لە هەر رێگە و بە هەر شێوەیەک داوای باج و سەرانەیان لێ کرا پۆلیس ئاگادار بکەنەوە.

    پۆلیسی ئەڵمانیا ئەوەش بە کوردانی وڵاتەکەی دەڵێت کە ئەو هاوکارییەی تۆ دەیدەیت بە (پە٭کە٭کە) دەبێتە هۆکاری توندوتیژی و خوێن رشتن و ژیان ئاوایی زۆر کەسی بێ تاوان. بۆیە چیتر ڕێگە نادەین ئەو شێوە هاوکاریی کردنەی (پە٭کە٭کە) لە ئەڵمانیا بەردەوام بێت.

    شایەنی باسە رێکخراوی تیرۆرستی (پە٭کە٭کە) لە زۆربەی وڵاتانی جیهان لە رێگەی گرووپ و تۆڕی مافیاگەری دەیان ساڵە بە زۆر و ترس و هەڕەشە پارە و باج و سەرانە لە کوردانی کاسبکار و بازرگان دەسێنن.

    دەقی راگەیێندراوەکەی پۆلیسی ئەڵمانیا:

    کۆکردنەوەی پارە بۆ پارتی کرێکاران (پە*کە*کە) قەدەغەکراو

    بەڕێزان…
    کاسبکارانی خۆشەویست،

    (پە*کە*کە) لە ساڵی ١٩٩٣ـەوە لە ئەڵمانیا قەدەغەکراوە و وەک ڕێکخراوێکی تیرۆریستی پۆلێن کراوە. ئەڵمانیا کاردەکات بۆ پاشەکشە پێکردنی دارایی رێکخراوی تیرۆرستی (پە*کە*کە). لەو چوارچێوەیەدا، بە گشتی بەدوای ئەو کەسانەدا دەگەڕێن کە باکگراوندێکی هاوولاتی کوردیان هەیە، کە بڕە پارەیەک بۆ پشتیوانی لە پەکەکە دەدەن. زۆرجار پارەکان وەک بەخشین یان باج دەدەن.

    لە ڕاستیدا ئەو پارەیەی کۆدەکرێتەوە، لەنێو شتەکانی تردا بۆ شەڕی گەریلا بەکاردەهێنرێت کە تێیدا خەڵکێکی زۆر بریندار دەبن یان تەنانەت ژیانیش لەدەست دەدەن.

    دەکرێ سەردانی تۆش بکرێت و داوای پارەدانت لێ بکرێت. ئەگەر ئەمە نەکەیت، لەوانەیە ببێتە هۆی هەڕەشە و هەوڵی ترساندنت. لە ئەنجامدا دەکرێت تاوانباران بە چەندین شێوە دادگایی بکرێن، بۆ نموونە پاڵپشتیکردنی ڕێکخراوێکی تیرۆریستی لە دەرەوەی وڵات، هەڕەشەکردن، ناچارکردن یان پێشێلکردنی یاسای کۆمەڵەکان.

    تکایە پەیوەندی بە پۆلیسەوە بکەن! بەم شێوەیە دەتوانیت خۆت و کەسانی دیکە بپارێزیت.

    لە کۆتاییدا پێویستە ئاماژە بەوە بکەین کە بە پێدانی پارەیەک بە (پە*کە*کە) خۆتان مەخەنە بەر لێپێچینەوە.

    ئەگەر ئێوەش کاریگەری ئەم داواکاریانەی پارەدانتان لەسەرە، بەپەلە داواتان لێدەکەین پابەند نەبن بە داواکاری پارەدان لەلایەن (پە*کە*کە)وە.

    هەروەها داوای پاڵپشتیتان دەکەین لە بەکارهێنانی ڕێگەی یاسایی بۆ ئەوەی تاوانباران نەتوانن کارەکانیان ئەنجام بدەن. بێگومان ئێمە زانیاری پەیوەندیداریش وەرئەگرین ئەگەر ڕاستەوخۆ کاریگەریت لەسەر نەبێت.

    تکایە تێبینی ئەوەبکەن !