هاوپۆل: عێراق

  • پێشەوا هەورامانی : داوا لە بەرێز سەید حەکیم دەکەین ڕوی لە بەغدا بێت و پاڵپشتی لە کۆتایی هێنان بەو نا دادپەروەریە بکات.

    پێشەوا هەورامانی : داوا لە بەرێز سەید حەکیم دەکەین ڕوی لە بەغدا بێت و پاڵپشتی لە کۆتایی هێنان بەو نا دادپەروەریە بکات.

    پەیامێک له وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە

    ئەمڕۆ بەڕێز سەرۆکی ڕەوتی حیکمەی ،
    نیشتیمانی پەیامێکی ئاراستەی حکومەتی هەرێمی کوردستان کردووەو داوا دەکات حکومەتی هەرێمی کوردستان موچەی مامۆستایان خەرجبکات.

    ئێمە بە تەواوی لەگەڵ ئەم پەیامەداین بەڵام
    جەنابیان ئاگادارە کە ئەوە حکومەتی هەرێم نییە موچەکان نادات بەڵکو حکومەتی فیدراڵییە کە موچەی مامۆستایان و هەموو موچەخۆرانی کوردستانی ڕاگرتووەو بە شێوەیەکی زۆر نادادپەروەرانە ئامادە نیە موچەو بەشە بودجەی هەرێم رەوانە بکات.

    داوا لە بەرێز سەید حەکیم دەکەین ڕوی لە بەغدا بێت و پاڵپشتی لە کۆتایی هێنان بەو نا دادپەروەریە بکات.

    حکومەتی هەرێمی کوردستان تەواوی ئەرکەکانی سەرشانی خۆی جێبەجێکردووەو پابەندی ڕێککەوتنەکان بووە، بەڵام ئەمەمان لە لایەنی بەرانبەر بەدینەکردووە.

    هەتا داهاتەکانیش لە دەست حکومەتی هەرێمی کوردستاندا بوون شایستەی سەرجەم فەرمانبەرانی خۆی خەرجکردووە، بەڵام دوای وشککردنی سەرچاوەکانی داهاتی هەرێم لەلایەن بەغداوە کێشە بو موچەخۆران دروستکراوە.

    بەڕێز حەکیم وەک چۆن لە ڕابردوودا ڕۆڵی
    چاکە خوازی گێڕاوە، هیوادارین لەم پرسەشدا داوا لەسەرجەم لایەنەکانی عێراق بکات چاوپۆشی نەکەن لەو زوڵمەی کە دەرحەق بە فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دەکرێت .

    پێشەوا هەورامانی
    وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان

  • ڕاگەیاندراوێک لە گوتەبێژى پارتى دیموکراتى کوردستانەوە

    ڕاگەیاندراوێک لە گوتەبێژى پارتى دیموکراتى کوردستانەوە

    ڕاگەیاندراوێک لە گوتەبێژى پارتى دیموکراتى کوردستانەوە

    بارودۆخى عێراق و ناوچەکە بەجۆرێک شێواوە کە پێشبینى هەژانێکى گەورە دەکرێت، لەم دۆخەدا بەرپرسیاریەتى سەرشانى سەرجەم هێز و لایەنە عێڕاقییەکان بەگشتى و، لایەنە پێکهێنەرەکانى ئیئتیلافى ئیدارەى دەوڵەتە بەتایبەتى، وردتر هەڵسەنگاندن بۆ ڕەوشەکە بکەن بەتایبەتى ڕوداوى دوا بڕیارى دادگاى فیدراڵى عێڕاق لەبارەى لادانى سەرۆکى دەسەڵاتى یاسادانان کە ئاڵۆزیەکان زیاتر و قوڵتر دەکاتەوە، ئەمە لەکاتێکدا چاوەڕوانییەکان ئەوەبوون ئەو ئاڵۆزى و کێشانەى کە هەن چارەسەر بکرێن نەک بابەتى زیاتریان لەسەر کەڵەکەبکرێت بەجۆرێک کە ئاشتى کۆمەڵایەتى و سەقامگیرى دەخاتە مەترسییەوە.

    پارتیمان، بە پەرۆشەوە لە ڕەوشەکە دەڕوانێت و نیگەرانى دواین پەرەسەندنە سیاسییەکانین، بۆیە بە پێویستى دەزانین دۆخى عێراق لە ڕووى سیاسى، ئەمنى، ئابوورى و، ئەگەرە چاوەڕوانکراوەکانى ناوچەکەوە لەبەرچاوبگیرێت و، بەرپرسیارانە هەنگاو بنرێت بۆ ڕێکخستنەوەى بارودۆخەکە لە ڕوانگەى دەستوورى هەمیشەیی و، جێبەجێکردنى ماددە و بڕگەکان و پڕنسیپەکانى ڕێککەوتنى ئیئتیلافى ئیدارەى دەوڵەت و کارنامەى حکومەتى فیدراڵى، بە تایبەتى بڕگەکانى پەیوەست بە ئەنجوومەنى فیدراڵى و دادگاى فیدراڵى. هەروەها بگەڕێینەوە بۆ بنەماکانى بونیاتنانى عێڕاقێکى نوێ (شەراکەت، تەوافق، تەوازن) و سەروەرى دەستوور بچەسپێنرێت کە تاکە زامنى پێکەوەژیان و سەقامگیرى و پێکەوەیى عێراقە.

    مەحمود محەمەد
    گوتەبێژى پارتى دیموکراتى کوردستان
    ١٦ى ١١ى ٢٠٢٣

  • تورکیا : بۆڕی نەوت ئامادەیە بۆ دووبارە هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان.

    تورکیا : بۆڕی نەوت ئامادەیە بۆ دووبارە هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان.

    ماڵپەری عێراق ئۆیل ڕێپۆرت:

    تورکیا بە فەرمی عێراقی ئاگادار کردۆتەوە کە بۆریی گواستنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان بۆ بەندەری جەیهان ئامادەیە بۆ کارپێکردن و لەتوانایدا هەیە ڕۆژانە 475 هەزار بەرمیل نەوت هەناردە بکات.

    ئەمڕۆ شەممە 14ـی 10ـی 2023 ماڵپەڕی عێراق ئۆیل ڕیپۆرت هەواڵێکی بڵاو کردۆتەوە و ڕایگەیاند: تورکیا بە فەرمی عێراقی ئاگادار کردۆتەوە کە بۆریی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان ئامادەیە بۆ کارپێکردن، توانای گواستنەوەی 475 هەزار بەرمیل نەوتی ڕۆژانە هەیە.

    ڕاشیگەیاند: لە ڕێکەوتی 02ـی 10ـی 2023 بۆتاس کۆمپانیای هێڵی بۆرییەکانی تورکیا نامەیەکی ئاراستەی کۆمپانیای سۆمۆی عێراقی کردووە.

    لە نامەکەدا نووسراوە “ئاگادارتان دەکەینەوە کە بەشی ITP (بۆریی نەوتی عێراق – تورکیا)،لە خاکی تورکیا لە ڕێکەوتی 04ـی 10ـی 2023ـەوە ئامادە دەبێت بۆ گواستنەوە و هەناردەکردنی نەوتی خاو کە لە عێراقەوە دێت.”

    لە 25ـی ئادارەوە هەناردەى نەوتى هەرێمى کوردستان لەلایەن تورکیاوە راگیراوە، بەهۆى بڕیارێکی دادگەی نێودەوڵەتیی پاریس. دادگەکە لەسەر سکاڵای عێراق دژی تورکیا بۆ هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان، بڕیاری لە بەرژەوەندیی عێراق دا و لەسەر بنەمای ئەو بڕیارەش هەناردەکردنی نەوتی کوردستان راگیرا.

    هەروەها لە ڕۆژی دووشەممە 02ـی 10ـی2023 ئاڵپئەرسڵان بایراکتار، وەزیری وزە و سەرچاوە سرووشتییەکانی تورکیا لە پێشانگەی نێودەوڵەتی نەوت لە ئەبوزەبی ئاماژەی بەوە دا کە “هێڵی بۆریی نەوتی هەرێمی کوردستان بۆ بەندەری جەیهان لە تورکیا ئامادەیە و لە ماوەی ئەم هەفتەیەدا دەست بە کار و چالاکی دەکاتەوە.”.

  • شوان محەمەد: رادەستکردنی بارەگاکانی پارتی بەم بڕیارەی دادگای فیدراڵی دەبێت جێبەجێ بکرێت

    شوان محەمەد: رادەستکردنی بارەگاکانی پارتی بەم بڕیارەی دادگای فیدراڵی دەبێت جێبەجێ بکرێت

    شوان محەمەد: رادەستکردنی بارەگاکانی پارتی بەم بڕیارەی دادگای فیدراڵی دەبێت جێبەجێ بکرێت

    دادگای فیدراڵی رۆژی ١٢/١٠/٢٠٢٣ ئەو بڕیارەی بۆ راگرتنی رادەستکردنەوەی بارەگاکانی پارتی لە کەرکووک دابووی هەڵیوەشاندەوە، بڕیارەکە لە کاتی خۆپیشاندانەکانی کەرکووک بۆ کردنەوەی رێگای سەرەکی نێوان هەولێر-کەرکووک درا، بەوهۆیەشەوە چوار هاوڵاتی شەهیدکران.

    لەمبارەیەوە شوان محەمەد، ئەندامی پەرلەمانی عێراق بە (بازمیدیا)ـی راگەیاند: بەهۆی نالەباری و ئاڵۆزییەکانی نێو کەرکووک و رژانی خوێنی خەڵک لەسەر داوای پەرلەمانتارێکی عەرەبی سونە لە کەرکووک دادگای فیدراڵی بڕیارێکی کاتی بۆ رادەستنەکردنەوەی بارەگاکانی پارتی لە کەرکووک دەرکرد، هەرچەندە ئەمە ئیشی دادگای فیدراڵی نییە کە تەداخولی ئەم بابەتە بکات، ئەگەر واش بێت دوورە لە لۆژیک.

    پەرلەمانتارەکەی عێراق دەڵێت: دادگای فیدراڵی لە کۆتاییدا ئەو بڕیارە کاتییەی خۆی هەڵوەشاندەوە، ئێستا بەپێی ئەو رێککەوتنەی کراوە و کارنامەی حکومەتی عێراقیش دەبێت سەرجەم بارەگاکانی پارتی لە کەرکووک رادەستی پارتی بکرێتەوە، حکومەتی عێراق بڕیارەکەی خۆی جێبەجێ بکات.

    ئەوەشی باسکرد کە دادگای فیدراڵی دادگایەکی سیاسییە، ئەبێت هەموو ئەوانەی لە هەلومەرجە جیاوزەکان پەنا بۆ ئەو دادگایە ئەبەن ئێستا پابەندی بریارەکەی بن و هیچ سەریەشە دروست نەکەن، ئەگەر شۆڤێنیەکانیش بیانەوێ وەک پێشتر مامەڵە بکەن ئەوا هیچیان پێ ناکرێ.

  • هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان بۆ تورکیا دەستپێدەکاتەوە

    هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان بۆ تورکیا دەستپێدەکاتەوە

    سەرچاوەیەک لە كۆمپانیای سۆمۆ : بەم زووانە وەك تاقیکاری، نەوتی هەرێمی كوردستان هەناردەی توركیا دەكرێتەوە

     

    سەرچاوەیەک لە کۆمپانیای سۆمۆی بە بازاڕکردنی نەوتی عێراق رایگەیاند، شاندێکی کۆمپانیای سۆمۆ، وەزارەتی نەوتی عێراق و هەرێمی کوردستان سەردانی تورکیایان کردووە و لەگەڵ لایەنی تورکی لە نزیکەوە بۆریی نەوتیان بەسەرکردووە بۆ دووبارە هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کورستان.

    سەبارەت بە کاتی دووبارە دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان بۆ تورکیا ئەو سەرچاوەیە ئاماژە بەوە دەکات،بەم نزیکانە یەکەم جار وەک تاقیکاری نەوت بە رێگای بۆری هەناردە دەکرێتەوە.

    کۆمپانیای سۆمۆی عێراق و کۆمپانیای بۆتاسی تورکیا و حکومەتی هەرێمی کوردستان چەندین کۆبوونەوەیان ئەنجامداوە، محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراقیش لە گوتاری خۆی لە نیویۆرک ئاماژەی بە پێشکەوتنی دانوستاندنەکانی تیمەکانی تەکنیکی کردووە سەبارەت بە هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان.

    ئاڵپ ئەرسەلان بایرەکدار، وەزیری وزەی تورکیاش هەفتەی رابردوو لە مێزگردێکدا لە تورکیا رایگەیاند؛ لەرووی تەکنیکییەوە بۆرییەکان ئامادەن و خەریکی ئامادەکارین بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنەوەی نەوت.

    له‌ 25ی ئاداری رابردووه‌وه‌ تا ئێستا هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان له‌ رێگه‌ی به‌نده‌ری جه‌یهانی توركیا وه‌ستاوه‌، به‌ گوێره‌ی رێككه‌وتنی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا، پێویسته‌ هه‌رێمی كوردستان رۆژانه‌ 400 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت راده‌ستی سۆمۆ بكات، له‌به‌رامبه‌ردا شایسته‌ داراییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له‌لایه‌ن به‌غداوه‌ دابینبكرێت.

  • ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق راگه‌یه‌ندراوێكی له‌باره‌ی ناردنی 700 ملیار دیناره‌كه‌ بڵاوكرده‌وه‌

    ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق راگه‌یه‌ندراوێكی له‌باره‌ی ناردنی 700 ملیار دیناره‌كه‌ بڵاوكرده‌وه‌

    ئەمڕۆ ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق به‌سه‌رۆكایه‌تی محه‌مه‌د شیاع سوودانی كۆبووه‌وه‌، له‌ چوارچێوه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بڕیاردرا له‌ مانگی ئه‌یلوولی ئه‌مساڵه‌وه‌‌ بڕی 700 ملیار دینار به‌ سێ قۆناغ بۆ هه‌رێمی كوردستان ره‌وانه‌ بكرێت.

    نووسینگه‌ی محه‌مه‌د شیاع سوودانی راگه‌یه‌ندراوێكی له‌مباره‌یه‌وه‌ بڵاو كرده‌وه‌، تێیدا هاتووه‌: ‌”له‌پێناو ده‌سته‌به‌ركردنی پاره‌ی پێویست بۆ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و دابینكردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران، له‌ دانیشتنی ئه‌مڕۆ 17ـی ئه‌یلوولی 2023، بڕیاردرا قه‌رزێك به‌ بڕی دوو تریلیۆن و 100 ملیار دینار بۆ مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان به‌ سێ قۆناغ، هه‌ر قۆناغێك 700 ملیار دینار دابین بكرێت.”

    ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو، بڕیاره‌كه‌ له‌سه‌ر بنه‌مای لێكتێگه‌یشتنی ئه‌رێنی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا بووه و رێككه‌وتن كراوه‌ بۆ جێبه‌جێكردنی پابه‌ندییه‌ ده‌ستوورییه‌كان و ناوه‌ڕۆكی یاسای بودجه.‌

    دوپاتیش كرایه‌وه‌، كه‌ دیوانی چاودێری دارایی فیدراڵی و دیوانی چاودێری دارایی هه‌رێمی كوردستان هه‌ماهه‌نگی ده‌كه‌ن.

  • سەرۆکی حکومەت لەگەڵ سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا کۆبووەوە

    سەرۆکی حکومەت لەگەڵ سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا کۆبووەوە

    سەرۆکی حکومەت لەگەڵ سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا کۆبووەوە

    مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی کۆبوونەوەی لەگەڵ نووری مالیکی سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا ڕایگەیاند؛
    کۆبوونەوەیەکی باشمان لەگەڵ بەڕێز نووری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا کرد. باسمان لە دۆخی خراپی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان کرد بەهۆی نەناردنی مووچەی مانگانەیان .

    سەرۆکی حکومەت ئاماژەی بەوە داوە، لەکاتێکدا مووچەی هەموو مانگەکانی مووچەخۆرانی ناوچەکانی دیکەی عێراق خەرج کراوە، بەڵام سێ مانگە مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان نەنێردراوە، بۆیە داوای پاڵپشتی و هاوکاریی بەڕێزیانم کرد.

    ئەوەش هاتووە ، سەرۆکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا، ئامادەیی نیشاندا هاوکاربێت بۆئەوەی شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان بنێردرێت.

  • مەسرور بارزانی و نووری مالکی کوبوونەوە

    مەسرور بارزانی و نووری مالکی کوبوونەوە

    مەسرور بارزانی و نووری مالکی کوبوونەوە

    کۆبوونەوەی شاندی باڵای حکومەتی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی لەگەڵ نووری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا دەستیپێکرد.

    کەمێک پێش ئێستا کۆبوونەوەی شاندی باڵای حکومەتی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، لەگەڵ نووری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا دەستیپێکرد، تێیدا گفتوگۆ دەکەن لەسەر ناردنی شایستە داراییەکان و جێگیرکردنی مافە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستان.

    کۆبوونەوەی شاندی باڵای حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ مالیکی کۆبوونەوەیەکی یەکجار گرنگ دەبێت بەو پێیەی نووری مالیکی تا ئێستا پێگەیەکی کاریگەری لە عێراق هەیە و لە پەرلەمانی عێراقیش خاوەن کورسییەکی زۆرە و هاپەیمانیەتییەکی گەورەیان پێکهێناوە، کە هاوپەیمانی ئیدارەی دەوڵەتە کە پارتی و یەکێتیش تێیدا بەشدارن.

  • وتەبێژی حكومەتی هەرێمی کوردستان وەڵامی وتەبێژی حكومەتی عێراق دەداتەوە

    وتەبێژی حكومەتی هەرێمی کوردستان وەڵامی وتەبێژی حكومەتی عێراق دەداتەوە

    وتەبێژی حكومەتی هەرێمی کوردستان وەڵامی وتەبێژی حكومەتی عێراق دەداتەوە

    دەقی ڕوونکردنەوەکە⬇

    ‌‎ڕوونکردنەوەی وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ وتەکانی وتەبێژی حکومەتی فیدراڵ لەبارەی
    ‌‌‌‎پابەندی و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان و دەرخستنی ڕاستییەکان.

    ‌‌‌‎هەرێمی کوردستان بەپێی خشتەکانی یاسای بودجەی فیدراڵی بۆ ساڵی ٢٠٢٣، شایستەی (١٦) ترلیۆن و (٤۹۸) ملیار دینارە کە مانگانە دەکاتە (۱)ترلیۆن و (۳۷٥)ملیار دینار، لەم بڕە مانگانە (۹٠٦) ملیار دیناری تەرخانکراوی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستانە. بەڵام لە ٢٠٢٣/١/١ تا ئێستا وەزارەتی دارایی فیدراڵ تەنها بڕی (٢) ترلیۆن و (٥٩٨) ملیار دیناری بۆ هەرێمی کوردستان خەرج کردووە، کە (٤٠٠ ) ملیاری ئەم پارەیە دەگەڕێتەوە بۆ مانگی یانزە و دوانزەی ساڵی ٢٠٢٢، لە کاتێکدا بە پێی خشتەکانی یاسای بودجە تا مانگی هەشتی ساڵی ٢٠٢٣ بڕی (١١) ترلیۆن تەرخانکراوی هەرێمی کوردستانە.

    ‌‌‌‎* لە ٢٠٢٣/١/١ مووچەی مووچەخۆرانی ناوچەکانی دیکەی عێراق بە پێی ژمارەکانی هاتوو لە خشتەکانی یاسای بودجە، لە کاتی خۆیدا دابەش کراوە، کەچی تەنها بۆ مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان پێوەری ئینفاقی فیعلی پەیڕەو کراوە کە لەمەشدا کار لەسەر ڕێکارێکی جیاواز کراوە ئەویش میکانیزمی قەرزە، کە لە هیچ شوێنێکی دیکەی عێراق ئەمە ڕووی نەداوە بە قەرز
    ‌‌‌‎ماف و مووچە بدرێتە فەرمانبەر، بەڵكوو مووچەی مووچەخۆران بە پێی شایستەیی خۆیان دابەش کراوە.

    ‌‎* دوایین بڕە پارە کە بڕیاری لێدراوە، (٥٠٠ )ملیار دینارە بە شێوازی قەرز. ئەوان دەڵێن داهاتی ئێمە بریتییە لە (٣٢٠) ملیار دینار،ئەگەر ئەم دوو بڕە پارەیەش کۆ بکەینەوە هێشتا ناکاتە کۆی گشتی شایستەی مانگانەی هەرێم کە دەکاتە (۱) ترلیۆن و (۳۷٥)ملیار دینار کە لە یاسای بودجەدا هاتووە.

    ‌‌‌‎* لەبارەی داهاتی نەوت، لە مانگی سێی ئەمساڵەوە نەوتی هەرێمی کوردستان هەناردە ناکرێت، بەڵام وەزارەتی نەوتی عێراق خۆیان لە ٢٥\٦\٢٠٢٣ تا ئێستا ڕۆژانە تێکڕا بڕی ٨٥ هەزار بەرمیل نەوتیان وەرگرتووە بۆ بەکارهێنانی ناوخۆیی و حکومەتی هەرێم ئامادەش بووە هەر بڕێک کە ئەوان بیانەوێت پێیان بدات، بەو ڕێژەیەی کە وەزارەتی نەوت داوای کردووە و لە توانای پاڵاوگە ناوخۆییەکاندایە، لە بەرانبەردا حکومەتی عێراقی فیدراڵ پابەندی سەرشانی بۆ خەرجکردنی تێچوونی ئەم نەوتە لە ئەستۆ نەگرتووەو یەک دیناری نەناردووە بۆ خەرجی دەرهێنان و بەرهەمهێنان
    ‌‌‌‎و گواستنەوەی نەوتەکە.
    ‌‌‌‎
    ‌‎* لەبارەی داهاتی نانەوتی هەرێمی کوردستانیش هەر لە سەرەتاوە شەفافانە هەموو داتا و ژمارەکان خراونەتە بەردەست وەزارەتی دارایی عێراقی فیدراڵ و وردبینییان بۆ کراوە، ئامادەییشمان نیشان داوە لە چوارچێوەی دەستوور و یاسا بەرکارەکان لەنێوانیاندا یاسای ئیدارەی دارایی فیدراڵ کە داهاتە نانەوتییەکانی فیدراڵی تەسلیم بکرێت، کەچی وەزارەتی دارایی فیدراڵ تەفسیرێکی مەرکەزییان هەیە بۆ داهاتە نانەوتییەکان و هەمیشە زیاتر لەوەیان بڕیوە کە هەرێم هەیەتی لەناو
    ‌‌‌‎شایستە داراییەکاندا، ئەمەش پێچەوانەی دەستوور و یاسا بەرکارەکانە.

    ‌‌‌‎* لەکۆتاییدا ڕایدەگەینین هیچ هۆکار و بیانویێک نابینین بۆ نەناردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان و پێویستە دوور لە ئینفاقی فیعلی بەبێ هیچ تێکەڵکردنێک هاوشێوەی ناوچەکانی دیکەی عێراق مووچە بنێردرێت و بەپێچەوانەی قسەکانی وتەبێژ، مووچەخۆرانی هەرێم نەک سێ هێندەی مافی خۆیان بۆ نەنێردراوە بەڵکوو لەژێر ناوی قەرزدا ئەوەی کە بۆشیان نێردراوە نیوەی مافیشیان نییە و مووچەی چەند مانگێک پەڕێندراوە و باسی ناردنیشی نەکراوە. حکومەتی هەرێم، هەموو پابەندییەکانی سەرشانی خۆی جێبەجێ کردووە، بەڵام هەمیشە بەبیانوویێک مافی هەرێم پێشێل دەکرێت و بەرێز وتەبێژ لەکۆتایی قسەکانی دەڵێت”باشترین ڕێگا چارە بۆ چارەسەر جێبەجێکردنی دەستوورو ڕێککەوتنەکانە”،ئێمەش لەمەدا هاوڕاین لەگەلتان بەڵام دەشپرسین،کێ دەستوورو یاساکانی پێشێلکردووە؟کێ رێکەوتنەکان دەگۆڕێت و پابەندییان نابێت؟

    ‌‎پێشەوا هەورامانی‌‏
    ‌‎وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان

  • ڕێکەوتنێکی نهینی یەکێتی و حەشد بە سەرپەرشتی ئێران ئاشکرابوو ،ئەمەریکا هاتە سەر خەت

    ڕێکەوتنێکی نهینی یەکێتی و حەشد بە سەرپەرشتی ئێران ئاشکرابوو ،ئەمەریکا هاتە سەر خەت

    ڕێکەوتنێکی نهینی لە ماڵی خەزعەلی بە ئامەدەبوونی ئێران و یەکێتی و پەکەکە بۆ سڕینەوەی قەوارەی هەرێم ئاشکرا دەبێت

    دیسان یەکێتی لە ڕێگەی بافڵ تاڵەبانییەوە دەست دەباتەوە بۆ خیانەتێکی تر، ئەو یەکێتییەی کە ڕۆژانە لە قەتل و عام و تیرۆر و رفاندن و هەرچی کارێ قێزەونە ڕۆلی هەیە، لە ماوەکانی ڕابردوو لە ماڵی قەیس خەزعەلی بە سەرپەرشتی ئێران و نوێنەری بافڵ تاڵەبانی و پەکەکە بۆ تێکدانی دۆخی کوردستان و بە ئامانجگرتنی میللەتی کورد و کۆتایهێنان بە قەوارەی هەرێمی کوردستان بووە، ئەم کۆبوونەوەیە کە شیعەکان تێیدا تیشکیان خستۆتە سەر ئەوەی کە نابێ قەوارەمی هەرێم بمێنێ، لەو کۆبوونەوەیە محەمەد تەقیە بە ئامادەبوان دەڵێت کە بە زووترین کات دەبێ هەموو دەسەڵاتەکان لای حکومەتی عێراقی بێت، نابێ شتێک بمێنێ بەناوی هەرێمی کوردستان، لە ئێستادا هەموو شتێک لە بەرژەوەندی ئێمەدایە چەندین ساڵە حکومەتی عێراق هەلی وای بۆ نەڕەخساوە و بۆیە نابێت ئەم هەلە لە دەست بدرێت ئەمەش بە هەوڵ و هاوکاری هەمەلایەنە دەکرێت.
    ئەم
    قسانەی محەمەد تەقیە لە کاتێکدا بووە کە نوێنەری بافڵ و پەکەکە لەژێر سەرپەرشتی ئێران لە کۆبوونەوەکەدا بوونە، ئێران و بەشێک لەو عێراقیانەی کە لە شۆڤینیەت بەردەوامن کۆکن لەسەر ئەوەی کوردستان مەترسیە بۆسەر خۆیان، پێیان وایە دەبێت کوردستان بگەرێتەوە بۆ ئەو ساتانەی کە لە ساحەی نێودەوڵەتی و سیاسی بوونی نەبوو، هەر لەو کۆبوونەوەیەدا نوێنەری بافڵ تاڵەبانی کە بەرپرسن لە هەموو زیانێک کە بەر کوردستان کەوتووەو دەکەوێت و قسە دەکات و دەلێت” ئێمە چۆن هاوکاربووین بۆ گەرانەوەی کەرکوک و ناوچە دابڕێنراوەکان بۆ ژێر دەسەڵاتی حکومەتی عێراق ئامادەین هاوکاری حکومەتی عێراق بکەین بۆ لە ناوچوونی دەسەڵاتی پارتی و ئەمە بڕیاری بافڵ تاڵەبانییەو داویەتی، هەروەها دەشلێ ئامادەین بۆ رادەستکردنی هەولێر و دهۆکیس وەک چۆن لە رابردوو لە ناوچە کێشە لەسەرەکان ئەنجامدراوە.
    ئەم کۆبوونەوەیە لایەنە دەرەکییەکان درک بە بابەتەکە دەکەن و زانیاریەکان دزە پێ دەکرێن، بەمەش ئەمەریکا دێتە سەرخەت و ئاگادار دەکرێتەوە لەو مەترسیانە، هەر ئەمەشە ئێستا جموجۆلی ئەمریکا لەسەر سنورەکان زیاترە بۆ پاراستنی قەوارەی هەرێم چونکە بۆ ئەمریکا کوردستان هێڵی سورە و تاکە هاوپایمانی راستگۆش بۆ ئەو کوردستانە.
    ئەمە ئەو پیلانە ژێر بەژێرەیە کە یەکێتی وەک هەموو خیانەتەکانی تر دەستی بۆ بردووە و ئاشکرابووە، کە ئامانجیان ئەوەیە خەونی کوردستانیان ببەنە گۆڕ، بەڵام پێش هەموو شتێک دەبێت خۆیان و خەونەکانیان بچنە گۆڕ