پرۆژەیەکی تایبەت بە یەکەکانی نیشـتەجێبوون بۆ کرێ نشینانی کریستیانەکان دروست دەکرێت
د. محەمەد شوکری سەرۆکی دەستەی وەبەرھێنانی حکومەتی ھەرێمی کوردستان بە ئامادەبوونی ھەریەک لە ئانۆ جەوھەر وەزیری گواستنەوەو گەیاندن و قایمقام و سەرۆکی شارەوانی عەنکاوە پرۆژەی دروستکردنی یەکەکانی نیشـتەجێبوون بۆ خەڵک و ھاوڵاتیانی کەم دەرامەت و کرێ نشینانی کریستیانەکانی قەزای عەنکاوە ڕاگەیاند
پرۆژەکە لە سنوری قەزای عەنکاوە دەبێت و بەرنامەی سەرۆک وەزیرانە بۆ دروستکردنی یەکەی نیشتجێبوونی شایستە بۆ کرێنشینان بە ئاراستەی یارمەتیدانی ھاوڵاتیانی ھەژارو کەمدرامەت کە ببن بە خاوەنی یەکەیەکی نیشتەجێ بوونی خۆیان .
پرۆژەکە سێ جۆری یەکەی نیشتەجێ بوون لە خۆ دەگرێ ٨٠ بـە پێشەکی ٤ ھەزار دۆلار و ١٠٠ م بە پێشەکی ٥ ھەزار دۆلار و ١٢٠م بە پێشەکی ٦ ھەزار دۆلار دەبێت دواتر بـە قیستی ١٥ پانـزدە ساڵ دەبێت .