خامێس ڕۆدریگێز دەگەڕێتەوە ئەوروپا

خامێس ڕۆدریگێز، یاریزانی کۆلۆمبی یانەی رەیانی قەتەری بڕیاریداوە پەیوەندی بە ریزەکانی یانەی ئۆلەمپیاکۆسی یۆنانیەوە بکات.

فابریزیۆ رۆمانۆ رۆژنامەنوسی ئیتاڵی بڵاویکردەوە، ئەستێرەکەی پێشووی یانەکانی ریال مەدرید و بایرن میونشن، بڕیاریداوە ریزەکانی یانەکەی جێبێڵێت و پەیوەندی بە یانە یۆنانیەکەوە بکات، بۆ ئەم مەبەستەش لەگەڵ یانەکە گەیشتووەتە رێکەوتن و، چاوەڕێ دەکرێت ئەمڕۆ بە مەبەستی ئەنجامدانی پشكنینی پزیشکی گەشتی ئەم وڵاتە بکات.

خامێس لە دوای مارسێلۆی بەرگریکاری بەڕازیلی پێشووی ریال مەدرید، دەبێتە دووەم یاریزانی دیار پەیوەندی بە یانەی ئۆلەمپیاکۆسی یۆنانیەوە بکات.

سەرنجەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *