دەقی نامەی (بارزانی نەمر) بۆ جه‌نه‌ڕاڵ دیگۆل

دەقی نامەی (بارزانی نەمر) بۆ جه‌نه‌ڕاڵ دیگۆل:
ئەمڕۆ لە میانی سەردانەکەیدا، ژۆن نوێل بارۆ، وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا، نامەیەكی بارزانی نەمری پێشكەشی سەرۆك بارزانی كرد، كە لە سەردەمی شۆڕشی مەزنی ئەیلول لە لایەن بارزانی نەمرەوە بۆ ژەنەڕاڵ دیگۆل، سەرۆكی فەڕەنسا نێردرابوو و لە ئەرشیڤی وەزارەتی دەرەوەی فەڕەنسادا هەڵگیراوە.
ده‌قی نامه‌كه:
جه‌نه‌ڕاڵ..
بواری پیره پیاوێكی وه‌كوو من بده، تا ئه‌م داواكارییه گرنگه‌تان بۆ ڕه‌وانه بكات، پیره پیاوێك، كه له سه‌ره‌تای لاوێتییه‌وه، بۆ ئازادی و پاراستنی كه‌رامه‌تی گه‌له‌كه‌ی خه‌بات ده‌كات. ئێوه گه‌وره‌ترین خه‌باتگێڕی ڕاپه‌ڕینن له ئه‌ورووپا، ئێوه‌ن كه وڵاته‌كه‌ی خۆتان به‌ره‌و سه‌رفرازی برد، ناتوانن كه هاوهه‌ستیی گه‌لی كوردی شاخنشین نه‌بن كه ماوه‌ی شه‌ش ساڵی ڕه‌به‌قه له باكووری عێراق، له خه‌باتی بێوچاندایه، له‌وه‌ش زیاتر، ئێوه سه‌رۆكی فه‌ڕه‌نسان، سه‌رۆكی ئه‌و نه‌ته‌وه به‌رز و باڵایه‌ن كه پره‌نسیپی ئازادییه سیاسییه‌كان و مه‌بده‌ئی مافی چاره‌ی خۆنووسینی گه‌لانى پێشكه‌ش به دونیا كرد، له‌وه‌ش زیاتر ئێوه (جه‌نه‌ڕاڵ دیگۆل)ی ڕزگاریكه‌ری سه‌رجه‌م وڵاته بێگانه فه‌ڕه‌نسی زمانهكانە، دوژمنی سه‌رسه‌ختی هه‌موو واتایه‌كی چهوساندنهوهیە و دۆستی ڕاسته‌قینه‌ی هه‌موو كه‌سێكی ئازادیخوازە.
جه‌نه‌ڕاڵ.. ئێوه سوور بوون له‌سه‌ر ناڕه‌زایی ده‌ربڕین به‌رامبه‌ر شه‌ڕی (ڤێتنام)، من بێ گومانم كه له‌لای ئێوه‌دا مه‌سه‌له‌ی گه‌لی كورد له هی ڤێتنامییه‌كان كه‌متر نییه.
ئێمه له‌م شه‌ڕ و خه‌باته‌ی پاراستنی نه‌ته‌وه‌كه‌ماندا، به‌ته‌واوه‌تی تاك و ته‌نیاین، سازمانی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ئێمه‌ی پشتگوێ خستووه، هه‌روه‌ها چه‌ندین زلهێزیش له یارمه‌تیدانی عێراق، به نوێترین چه‌كی وێرانكار، پێشبڕكێی یه‌كتر ده‌كه‌ن، بۆیه دوا لایه‌نێك مابێته‌وه كه ئێمه چاوه‌ڕوانی ئومێدی لێ بكه‌ین، ته‌نیا (دیگۆل)ی فه‌ڕه‌نسایه.
ئه‌مڕۆ، كه عێراقییه‌كان داوای چه‌ك له فه‌ڕه‌نسا ده‌كه‌ن، ئێمه لامان وایه به‌بێ چاره‌سه‌ركردنێكی مه‌بده‌ئیی كێشه‌ی كورد، هه‌ر چه‌ك ناردنێك بۆ عێراق، ته‌نیا ده‌بێته هۆی كاولكردنی وڵاتمان و كوشتنی به‌كۆمه‌ڵی ئافره‌ت و منداڵانمان. قورئانی پیرۆز ده‌ڵێ: (بۆ هه‌موو مرۆڤێك له ئاسماندا به‌هه‌شتێكی بچووك هه‌یه، كه له كاتی نوێژدا ده‌توانێت ڕووی تێ بكات). ئێوه و فه‌ڕه‌نسا به‌هه‌شتی ئاسمانی ئێمه‌ن.“
مسته‌فا بارزانى
عێراق – كوردستان 8ی شوباتی 1968
دیگۆل كێیه؟
سه‌ركرده‌ی دیار و ناسراوی ئه‌ورووپا، (چارل دیگۆل) سیاسه‌تمه‌دار و جه‌نگاوه‌ر و سه‌رۆكی ناوداری میژووی فه‌ڕه‌نسایه، له ساڵی 1890 له شاری (لیل) له فه‌ڕه‌نسا هاتووه‌ته دونیاوه، ئه‌م سه‌ركرده بوێره‌ی فه‌ڕه‌نسا، ڕۆڵی به‌رچاوی گێڕاوه له ئازادكردنی فه‌ڕه‌نسا و سه‌ربه‌خۆبوونی، به‌و هۆیه‌شه‌وه، زۆر پله و پایه‌ی له ئه‌ستۆ گرتووه له‌وانه، فه‌رماندارێتیی به‌رگریی نیشتمانیی كردووه له ساڵی 1940 دژی ئه‌ڵمانیای نازی له جه‌نگیی دووه‌مى جیهان، دواتر له 18ی كانوونی دووه‌می ساڵی 1943 له له‌نده‌نه‌وه سه‌رۆكایه‌تیی حكوومه‌تی فه‌ڕه‌نسای ئازادی كردووه، هه‌روه‌ها سه‌رۆكایه‌تیی لیژنه‌ی فه‌ڕه‌نسی بۆ رزگاریی نیشتمانی كردووه كه دواتر بوو به حكوومه‌تی كاتیی كۆماری فه‌ڕه‌نسا له حوزه‌یرانی 1944، جه‌نه‌ڕاڵ دیگۆل یه‌كه‌م سه‌رۆكی كۆماری پێنجه‌می فه‌ڕه‌نسا بوو. له ساڵی 1970 له كۆلۆمبیا كۆچی دوایی كرد.



