ڕاگەیاندراوێک لە وەزارەتی سامانە سروشتییەکانەوە

ڕاگەیاندراوێک لە وەزارەتی سامانە سروشتییەکانەوە

سەر لەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەمە 16ی تەمووزی 2025لە ڕێگای درۆنی بۆمبرێژکراوەوە ژمارەیەک هێرشی تیرۆریستی کرایە سەر کێڵگەکانی نەوتی تاوکێ و پێشخابوور و عین سفنی لە ئیدارەی سەربەخوی زاخۆ و قەزای شێخان سەر بە پارێزگای دهوک. هەر چەندە هێرشەکان زیانی گیانی نەبووە، بەڵام زیانێکی زۆری بە ژێرخانی کێڵگەکان کەوتووە.
وەزارەتی سامانە سروشتییەکان بە تووندی ئەم هێرشە تیرویستیانە ئیدانە و شەرمەزار دەکات، کە مەبەست لێدانی ژێرخانی ئابووری هەرێمی کوردستان و دروست کردنی مەترسییە لە سەر سەلامەتی کارمەندانی مەدەنی کەرتی وزە.
وەزارەتمان بانگەوازی هەموو لایەنە پەیوەندیدارەکان لە حکومەتی فیدراڵی و کومەڵگەی نێودەوڵەتی دەکات کە بە زووترین کات بێنە سەر خەت بۆ پاراستنی گیانی کارمەندانی مەدەنی و ئەمنیەتی وزە و ڕێگریکردن لە هێرشی دیکە بۆ سەر کەرتی وزەی کوردستان.
وەزارەتی سامانە سروشتییەکان هەموو هەوڵێکی خۆی بۆ پاراستنی گیانی کارمەندانی کەرتی ووزە و پێگەی ستراتیجی خۆی لە دابین کردنی سەقامگیری ووزە لە ناوچەکە و جیهان دەدات.

وەزارەتی سامانە سروشتییەکان
حکومەتی هەرێمی کوردستان
16ی تەمووزی 2025

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button