کتێبی “بۆ مێژوو” ی سەرۆک بارزانی بە زمانی فەڕەنسی بڵاو دەبێتەوە
دەزگای چاپ و بڵاوکردنەوە هەرمەتان، هەڵسەنگاندنی لە رووی زمانەوانی پەرتووکی بۆ مێژوو کردووە، یەکەمجاریشە لە مێژووی کورد دەکریتە سەر زمانی فەرەنسی لە فەرەنساش بڵاو دەکرێتەوە مامۆستا عەبدولجەبار ساڵح و دکتۆر بەختیار حسێن قەڵادزەیی لە زانکۆی سەڵاحەدین بۆ ماوەی نۆ مانگ سەرقاڵی وەرگێڕانی ئەو کتێبە بوونە
کتێبی بۆ مێژوو لەلایەن سەرۆک مەسعود بارزانی نوسراوه و بە چەند زمانێک چاپ و بڵاو کراوەتەوە، بڕیاریشە کۆتای ئەو هەفتەیە لە وڵاتی فەڕەنسا بە زمانی ئەو وڵاتە ب چاپکراوی بڵاو بکرێتەوە..
بابەتی سەرەکیی کتێبەکە ئەوەیە کە کورد چۆن لە عێراق ھەوڵی داوە بە ئاشتی لە عێراقدا بژی وەک چۆن پێشتر خۆیان ھەڵیان بژاردووە لەگەڵ عێراق بن. بەڵام دەسەڵاتەکانی عێراق ئەو ھابەشییەی کوردیان نەویستوە و ھەمیشە بە ھاوڵاتی پلە دوو سەیریان کردووە.
بۆیە کورد بە کۆی دەنگ بڕیاریدا لە ڕۆژی 25 ئەیلوولی ساڵی ٢٠١٧ گشتپرسی سەربەخۆیی ئەنجام بدا.
دواتر کتێبەکە باسی ڕوداوەکانی دوای گشتپرسی دەکا، چۆن عێراق گومرگ و فرۆکەخانەکانی ھەرێمی داخست ئابڵۆقەی خستە سەر ھەرێمی کوردستان دواتر. باسی ڕوداوەکانی 16ی تشرینی یەکەم دەکا چۆن حەشدی شەعبی و سوپای عێراق بە یارمەتی سوپای پاسداران و بە یارمەتی باڵێک لە یەکێتی ھێرشیان کردە سەر کەرکووک و ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ھەرێم و داگیریان کردن، دواتر بەوەوە نەوەستان و بوونە ھەڕەشە بۆسەر قەوارەی ھەرێمی کوردستان ھەر لەبەرئەوە پێشمەرگە لە پردێ پێشرەویەکانی حەشد و سوپای عێراقی ڕاگرت.
سەرۆک بارزانی ئەو کتێبەی لە ساڵی 2020 چاپ کرد و بڵاو کرایەوە.
لە بەشێکی کتێبەکە بەکورتی باسی مێژووی کوردستان و چۆنیەتی دابەشکردنی دەکات، دواتر بە کورتی باسی شۆڕشە یەک لەدوای یەکەکانی کورد دەکات لە باشووری کوردستان دژی دەسەڵاتە یەک لە دوای یەکەکانی عێراق. ھەر لە شۆڕشی یەکەمی بارزان و شۆڕشی شێخ مەحموود و شۆڕشی دووەمی بارزان و شۆڕشی ئەیلوول و گوڵان. تا دەگاتە باسی ڕاپەڕین لە ساڵی ١٩٩١. دواتر کتێبەکە باسی دووبارە بنیاتنانەوەی عێراق دەکات و چۆن کورد ڕۆڵی سەرەکی لە بنیاتنانەوەی عێراقی نوێدا بینیوە.
ئەو هێزانەی عێراق دواتر بەوەوە نەوەستان و بوونە ھەڕەشە بۆ سەر قەوارەی ھەرێمی کوردستان، ھەر لەبەرئەوە پێشمەرگە لە پردێ پێشڕەوییەکانی حەشد و سوپای عێراقی ڕاگرت.