مهسرور بارزانی پیرۆزبایی له سهرۆك وەزیرانی نوێی بهریتانیا دەكات

مهسرور بارزانی پیرۆزبایی له سهرۆك وەزیرانی نوێی بهریتانیا دەكات
بەرێز مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە تویتێکدا، وێڕای پیرۆزبایی لە سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا، نووسی “دڵنیام لە ژێر سەرکردایەتی ئێوەدا، پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و بەریتانیا زیاتر بەرەوپێش دەچن”.
ئەمڕۆ (سێشەممە 6ـی ئەیلوول) لیز ترەس وەک سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا لەلایەن شاژنە ئێلیزابێسی دووەم بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتەکەی ڕاسپێردرا.