ڕاگەیەنراوێك لە بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکانەوە

ڕاگەیەنراوێك لە بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکانەوە…

دوو تۆمەتبار دەستگیرکران و بڕی (یانزە کیلۆ و نیو ) ماددەی هۆشبەر لەجۆری کریستاڵ دەستی بەسەرداگیرا .

بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تێدا هاتووە:
لە بەردەوامی هەوڵەکانمان بۆ بەرەنگاربوونەوە و نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان، دوای بەدواداچوون و کۆکردنەوەی زانیاری ورد و دواتر وەرگرتنی فەرمانی بەڕێز دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاساییش، لە ڕێکەوتی ١٣ـی٥ـی٢٠٢٤ تیمێکی بەڕێوەبەرایەتیمان لە شاری مووسڵ بەهاوکاری و هەمانگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکانی “نەینەوا” لەچالاکیەکدا توانییان دوو تۆمەتبار دەستگیربکەن کە کاری بازرگانییان بەماددەی هۆشبەرەوە دەکرد .

لە ڕاگەیەندراوەکەیدا بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان دەڵێت:هەر لەم چاڵاکیەشدا بڕی (یانزە کیلۆ و نیو) ماددەی هۆشبەر لەجۆری کریستاڵ دەستی بەسەردا گیرا.

دەشڵێت:لە ئێستادا هەردوو تۆمەتبار بەپێی یاسای بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان راگیراون و لەژێر ڕێڕەوی لێکۆلینەوە دان.