پەیامی پیرۆزبایی چەند بەرپرسێکی لقەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان بەبۆنەی ساڵڕۆژی دامەزراندنی ( بازمیدیا )

پەیامی پیرۆزبایی چەند بەرپرسێکی لقەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان بەبۆنەی ساڵڕۆژی دامەزراندنی ( بازمیدیا )

ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

پەیامی پیرۆزبایی بەرپرسی لقی ئامێدی پارتی بۆ ساڵڕۆژی دامەزراندنی (بازمیدیا)

دەقی پەیامەکە:

پیرۆزبایی یادی سێ ساڵەی دامەزراندنی بازمیدیا دەکەم، دەتوانم بڵێم کاریگەری خۆی لەسەر بینەر و خوێنەر دروست کردووە، متمانەی لە کارکردن و گواستنەوەی زانیارییەکان هەیە، گەرما و گەرم مامەڵە لەگەڵ رووداوەکان دەکات.

بەرەڤان حەمدی
ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی و بەرپرسی لقی پارتی لە ئامێدی

ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

پەیامی پیرۆزبایی سەنگەر کانەبی بۆ ساڵڕۆژی دامەزراندنی(بازمیدیا)

دەقی پەیامەکە:

پیرۆزبایی یادی سێ ساڵەی دامەزراندنی (دەزگای بازمیدیا) لە بەڕێوەبەر و ستافەکەیان دەکەم.
بازمیدیا توانیویەتی وەک راگەیاندنێکی کارا خزمەت بە خەڵکی کوردستان بکات، گرنگی بە لایەنی نیشتمانی، نەتەوەی، لایەنی کۆمەڵایەتی و دەرونی خەڵک لە هەواڵ و زانیاری و بابەتەکانی دا بدات، ئەمەش کاریگەری زۆر باشی دروست کردووە، بەهیواین لە ئایندەدا فراوانتر و باشتر گرنگی بە هەموو بوارەکان بدات.

سەنگەر کانەبی
بەرپرسی لقی قەرەچوخی پارتی دیموکراتی کوردستان

ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

پەیامی بەرپرسی لقی گەرمیانی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ ساڵڕۆژی دامەزراندنی(بازمیدیا)

دەقی پەیامەکە:

پیرۆزبای یادی سێ ساڵەی دامەزراندنی (بازمیدیا) لە دەستەی بەڕێوەبەران و سەرجەم کارمەندانی دەکەم.

ده‌توانم بڵیم وه‌ك ناوه‌ندیكی میدیایی له‌ سێ ساڵی رابردوودا، توانیویه‌تی خزمه‌تێكی باش له‌بواری گه‌یاندنی هه‌واڵ و زانیاری دروست و هوشیاركردنه‌وه‌ی تاك بکات، كۆمه‌ڵگای كوردستانی به‌ ئاره‌سته‌ی نیشتمانی بردووە، بۆ ئه‌م قۆناغه‌ی‌ هه‌رێمی كوردستانی پێدا تێدە‌په‌ڕێت، ئه‌ركی میدیایی به‌رپرسیاره، بازمیدیا له‌م بواره‌دا درێغی له‌ خستنه‌ ڕووی راستیه‌كان بۆ گه‌لەکەمان نەکردووە.
بۆ هوشیاركردنه‌وه‌ی خه‌ڵك له‌ پیلان و مه‌ترسیه‌كان کاری کردووە، بۆیه‌ ئێستا وەک‌ سه‌رچاوه‌یه‌كی دیاری هه‌واڵ و زانیاری میدیای دەبینرێت.
به‌م بۆنه‌یه‌وه‌ جێگه‌ی خۆیه‌تی ویڕای پیرۆزبای ساڵیادی دامه‌زراندنی، ده‌ست خۆشی له‌ تیمی به‌ڕيوه‌ردن و راگه‌یاندكاره‌كانی بكه‌ین، به هیوام به‌بخششی زیاتره‌وه‌ بره‌و به‌ كاره‌كانیان بده‌ن.

ئەکرەم ساڵح
بەرپرسی لقی ٢٣ی گەرمیانی پارتی دیموکراتی کوردستان

ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

پەیامی بەرپرسی لقی ئاکرێی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ ساڵڕۆژی دامەزراندنی (بازمیدیا)

دەقی پەیامەکە:

پیرۆزبای یادی دامەزراندنی (بازمیدیا) دەکەم، هیوادارم وەک چۆن لە سێ ساڵی رابردوودا توانیوتانە کاری باش و بەرچاو بکەن، چ لە رووماڵی رووداوەکان، چ لە گەیاندنی زانیارییەکان بە دروستی بۆ بینەر و خوێنەر، لە داهاتووش دا بە هەمان رۆحییەت کار بکەن.
دەتوانم بڵێم لە ماوەی سێ ساڵی رابردوودا، بازمیدیا لە هەموو رووداوەکاندا رۆڵێکی سەرەکی هەبووە، رووداوەکانی وەک خۆی رووماڵ کردووە و بووە بە دەنگ و رەنگی خەڵک.
هیوادارم سەرکەوتوو و بەردەوامبن.

مەردان خدر
بەرپرسی لقی ئاکرێی پارتی دیموکراتی کوردستان

ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

پەیامی پیرۆزبایی بەرپرسی لقی3ی پارتی بۆ ساڵڕۆژی دامەزراندنی (بازمیدیا)

دەقی پەیامەکە:

پیرۆزبای یادی دامەزراندنی سێ ساڵەی (بازمیدیا) دەکەم، میدیایەکە لە خزمەتی دۆزی کورد و کوردستانیانە و جێگای خۆی کردووەتەوە.
ئێمە ئومێد دەکەین بە بایەخی زۆرەوە لە داهاتوودا گرنگی بە شاری کەرکووک بدات، کارەکانی فراوانتر بکات، چونکە کەرکووک جیاواز لە ناوچەکانی دیکە تایبەتمەندی خۆی هەیە، میدیاش دەتوانێت باشتر پشتگیری و خزمەتی پرسی کورد بکات، ئێمە چاوەڕوانی زیاترمان لە ئەم میدیایە هەیە.

محەمەد کەمال
بەرپرسی لقی 3ی پارتی دیموکراتی کوردستان لە کەرکووک