پەیامی پیرۆزبایی بزوتنەوەی گۆڕان و سکرتێری خولی پێنجەمی پەرلەمان و بنەماڵەی شەهید هاوکار جاف و موراد کانی کوردەیی بە بۆنەی ساڵڕۆژی دامەزراندنی بازمیدیا


پەیامی پیرۆزبایی بزوتنەوەی گۆڕان و سکرتێری خولی پێنجەمی پەرلەمان و بنەماڵەی شەهید هاوکار جاف و موراد کانی کوردەیی بە بۆنەی ساڵڕۆژی دامەزراندنی بازمیدیا

ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

پەیامی پیرۆزبایی دڵشاد رەشید ئەندامی جڤاتی گشتی گۆڕان بۆ ساڵڕۆژی دامەزراندنی (بازمیدیا)

دەقی پەیامەکە:

پیرۆزبایی ساڵیادی دامەزراندنی بازمیدیا دەیکەین و پێمانخۆشە سەرکەوتووبێت، چاودێری کارەکانی دەکەین، لەم بارودۆخەدا توانیویەتی جێگای خۆی لەنێو کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان بکاتەوە، بەشێوەیەک کاری پیشەیی و پرۆفیشناڵی خۆی بپارێزێت، بووە بە جێگای رێزی هەمووان.

هاوکات پێمباشە کارەکانی نوێگەری زیاتری تێدا بکات و فراوانتریان بکات.

دڵشاد رەشید
ئەندامی جڤاتی گشتی گۆڕان

ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

پەیامی پیرۆزبایی مونا قەهوەچی بۆ ساڵڕۆژی دامەزراندنی(بازمیدیا)

دەقی پەیامەکە..
بەناوی پێکهاتەی تورکمان و پارتی چاکسازی تورکمانی پیرۆزبایی دامەزراندنی سایتی بازمیدیا لە بەڕێوەبەر و کارمەندانی دەکەین.
بازمیدیا لە دامەزراندنییەوە کاری لەسەر پێکەوە ژیان و یەکتر قبوڵکردن کردووە، بە بێ جیاوازی خزمەتی بە سەرجەم پێکهاتەکان کردووە، توانیویەتی دەنگی سەرجەم پێکهاتە و ئاینزاکان بێت، هاوکات لەسەر بابەتە نەتەوەیەکان خزمەتی باشی بە خەڵکی کوردستان کردووە، هیوادارین بەردەوامبن و سەرکەوتووبن.

مونا قەهوەچی
سکرتێری خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان

ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

پەیامی پیرۆزبایی بنەماڵەی شەهید موراد کانی کوردەیی بۆ ساڵڕۆژی دامەزراندنی بازمیدیا (بازمیدیا)

دەقی پەیامەکە:

بازمیدیا سەرچاوەیەکی هەواڵی هەم بوێر، هەم راستگۆیە لە گەیاندنی هەواڵەکان، ئێمە وەک بنەماڵەی شەهیدی تیرۆرکراو موراد کانی کوردەیی دەست خۆشی و پیرۆزبایی تان لێدەکەین، هەروەها سوپاستان دەکەین کە هەمیشە لەگەڵ مانبوون بۆ گەیاندنی ڕاستیەکان.
سەرکەوتووبن هیوای هەمیشە بەردەوامیتان بۆ دەخوازین بۆ گەیاندنی حەق و ڕاستیەکان.

هێمن کانی کوردەیی
برای شەهید موراد کانی کوردەیی

ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

پەیامی پیرۆزبایی بنەماڵەی  شەهید عەقید هاوکار جاف بۆ ساڵڕۆژی دامەزراندنی (بازمیدیا)

دەقی پەیامەکە:

پیرۆزبایی یادی دامەزراندنی (بازمیدیا) دەکەین، ئێمە پێمانوایە میدیایەکی حەق بێژە و پەیامی حەق بە خەڵکی کوردستان دەگەیەنن، کارەکانتان جێی دەستخۆشییە و کاریگەری خۆی هەیە.
وەک بنەماڵەی شەهید هاوکار جاف دەستخۆشی و سەرکەوتنتان بۆ ئەخوازین، چونکە توانیتان دەنگی ئێمە و ئەو زوڵمەی لێمان کرا، بە حکومەتی هەرێمی کوردستان و عێراق و دەوڵەتانی دیکەش بگەیەنن.

محەمەد جاف
برای شەهید عەقید هاوکار جاف