پێگەی ئەلمۆنیتۆری ئەمەریکی:
ئیدارەی بایدن پشتگیری لە هەرێمی کوردستانی ‘خۆڕاگر’ دەکات
بازمیدیا
پێگەی ئەلمۆنیتۆری ئەمریکی بە وردی تیشک دەخاتە سەر سەردانەکەی مەسرور بارزانی بۆ ئەمریکا و لەسەر چەند خاڵێکی گرنگ دەوێستێت ، ئەلمۆنیتۆر دەلێت ،“سەردانی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانی بۆ واشنتۆن پەیامێک بوو بۆ بەغدا و ئێران.
🔸کۆبوونەوەی لەگەڵ ئەنتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمریکا
ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستانی عێراق، ڕایگەیاند، ئەمریکا پشتگیری لە کوردستانێکی “خۆڕاگر”دەکات وەک ” بەردی بناغەی ئەو پەیوەندییە جوڵاو و بنکە فراوان کە ئەمریکا هەیەتی.
پێگەکە ئاماژە بەوە دەدات “بەردی بناغە” و “خۆڕاگر” قسەی دیپلۆماسی ئاسایی نین. ئاماژەیە کە واشنتۆن پشتی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەگرێت
کێبڕکێی ئەمریکا و ئێران بۆ کاریگەری لە عیراق بەردەوامە دوای ئەوەی لە ماوەی ١٨ مانگی ڕابردوودا پارت و میلیشیاکانی هاوپەیمانی ئێران کە داوای چوونەدەرەوەی هێزەکانی ئەمریکا دەکەن لە عێراق.
هەروەها پێگەکە ئەوەشی خستەڕوو پلانی ئێران بریتی بووە لە تێکدانی حکومەتی هەرێم و سیستەمی فیدراڵی کە لە دەستووری عێراقدا هاتووە،دادگای فیدراڵی عێراق یەکێک بووە لە ئامرازە کاریگەرەکانی تاران لەم ستراتیژەدا سودی لێ بینیووە ، ئەو بڕیارانەی ڕایگەیاندووە دژی دەسەڵاتەکانی حکومەتی هەرێمە.
ئەلمۆنیتۆر ئەوەش ئاشکرا دەکات “ئیدارەی بایدن لە پاییزەوە هەولی رێکخستنی سەردانی مەسرور بارزانی داوە”. هەروەها دەشلێت،ئێران هەوڵیداوە ڕای گشتی عێراق لە شەڕی ئیسرائیل و حەماس بقۆزێتەوە بۆ ئەوەی فشار بخاتە سەر کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق، لە هەمان کاتدا فشار لەسەر حکومەتی هەرێمیش زیاد بکات. بەڵام ئێران زۆر دوور دەروانێت و گرەوەکانی لەسەر ئەمریکا لە عێراق بەرزکردۆتەوە
ڕۆژی 15ی مانگی 1 ، هێرشێکی مووشەکیی سوپای پاسدارانی ئێران، کە ئێران بانگەشەی بۆ کرد گوایە بریکارەکانی ئیسرائیلی کردۆتە ئامانج ، بەڵام چوار هاووڵاتیی مەدەنی کورد شەهیدبوون. دوای دوانزە ڕۆژ، هێرشێکی چەکداری بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان، کە دەگوترێ لەلایەن کەتایب حزبوڵڵای لوبنان، یەکێک لە میلیشیا عێراقییەکانی لایەنگری ئێران، لە بنکەیەکی ئەمەریکا لە سنووری ئوردن و سووریا، سێ ئەندامی هێزەکانی ئەمەریکا کوژران و نزیکەی 30 کەسیش برینداربوون.
🔸مەسرور بارزانی ماوەیەکە ئیدارەی بایدنی لە مەترسییەکانی ئێران ئاگادار کردۆتەوە
ئەلمۆنیتۆر تیشکی خستۆتە سەر ئەوەی کە سەردانەکەی مەسرور بارزانی لەم هەفتەیەدا، پێش سەردانەکەی محەمەد شیاع ئەلسودانی دێت کە بڕیارە لە مانگی چوار سەردانی ئەمریکا بکات. سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان بە شێوەیەکی پرۆتۆکۆلی پێشوازی لێکرا و فەرشی سووری بۆ ڕاخرا ، وە دیدارەکانی لەگەڵ بلینکن، سولیڤان، برێت مەکگۆرک ڕێکخەری کۆشکی سپی، ئامۆس هۆچشتاین نوێنەری وزەی ئەمریکا، ساشا بەیکەر، جێگری وەزیری بەرگری بە وەکالەت، ئەندامانی کۆنگرێس و کۆمەڵگەی بازرگانی ئەمریکا چەندان بەرپرسی باڵای ئەمریکا لە ئیدارەی بایدن ئەنجامدا.
بەو پێیەی هەڕەشەی داعش لە کەم بوون دایە ، لانیکەم بۆ ئێستا هێزی بزوێنەری ڕاستەقینەی ئەو گفتوگۆیە سەبارەت بە هێزەکانی ئەمریکا، ئێستا ئێران و هاوپەیمانە سیاسییەکانی لە بەغدایە، کە دەیانەوێت هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق دەربچن. سودانی هەوڵدەدات درزەکە لەگەڵ واشنتۆن و تاران ببەستێتەوە بە چوارچێوەی دانوستانەکان
ئەلمۆنیتۆر ئەوەش دەلێت کە ئیدارەی بایدن هەوڵی کەمکردنەوەی رۆلی سودانی نادات، بەڵام ئەو گفتوگۆیە سەرقاڵکەرە،واشنتۆن ئارەزووی باسکردنی کشانەوەی هێزەکانی نییە لە هەر چوارچێوەیەکدا بێت، بەتایبەتی ئێستا چونکە هەوڵدەدات ڕێگری بکات لە دژی بەهێزبوونی بریکارەکانی ئێران ناوچەکەدا.
🔸بلینکن ئەم هەفتەیە دەستی ئەمریکای بەهێزتر کرد بە ئاماژەدان بە بەشداریکردنی هەرێمی کوردستان لە گفتوگۆ سەربازییەکانی ئەمریکا و عێراق
دانوستانەکانی ئەمریکا لەگەڵ مەسرور بارزانی لەم هەفتەیەدا لە پنتاگۆن و شوێنەکانی دیکە، تیشکیان خستە سەر ئەوەی کە ئەمریکا دەتوانێت چی زیاتر بکات، لەوانەش بەرگری ئاسمانی.
ئێستا دەکرێت مانگی داهاتوو ئەوە لەسەر مێزی گفتوگۆی ئەمریکا بێت لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی عێراق،تەنها باسکردنی ئەم جۆرە سیستەمە پەیامێک دەنێرێت بۆ دراوسێیەکانی ڕۆژهەڵاتی عێراق. کورد زیاتری پێویستە نەک کەمتر و ئامادەیی ئەمریکا بۆ بەرپەرچدانەوەی هەڕەشەکانی ئێران بۆ سەر کوردستان،پێگە ئەمریکیەکە ئەوەش دەلێت کە “وا دیارە واشنتۆن و هەولێر هاوئاهەنگن سەبارەت بەوەی چی پێویستە بکرێت”، سودانی هەوڵدەدات زەمینەیەکی گونجاو لە نێوان واشنتۆن و تاراندا بدۆزێتەوە کە تا ئێستا نەدۆزراوەتەوە.