ئەنجامى زانکۆلاین ڕادەگەیەنرێت

ئەنجامى زانکۆلاین ڕادەگەیەنرێت

بڕیارە ئەمڕۆ یەکشەممە ئەنجامەکانى وەرگرتنى دەرچوانى 12ـی ئامادەیی لە زانکۆ و پەیمانگەکان بۆ ساڵى نوێى ڕابگەیەنرێت.

بۆ ئەم مەبەستە عەباس ئەکرەم وتەبێژى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ڕایگەیاند: ئەمڕۆ یەکشەممە رێکەوتى (2023/9/24) لە کۆنگرەیەکى رۆژنامەوانیدا ئەنجامەکانى وەرگرتنى دەرچوانى 12ـی ئامادەیی لە زانکۆ و پەیمانگەکان بۆ ساڵى نوێى خوێندنى (2023-2024) ڕادەگەیەنرێت.

وتەبێژى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژنەوەى زانستى لە بانگهێشتنامەیەکدا بۆ گشت دەزگاکانى ڕاگەیاندن دوپاتیدەکاتەوە كه‌ ئه‌مڕۆ لە کۆنگرەیەکى رۆژنامەوانیدا لەلایەن وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ئەنجامى وەرگرتنى دەرچوانى دوانزەى ئامادەیی لە زانکۆ و پەیمانگەکان ڕادەگەیەنرێت.

لەلایەکی دیکەوە موژدە دەدرێتە قوتابیان و لەم بارەیەوه ، بەڕێوەبەری کارگێڕی و دارایی لە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ڕایگەیاندووە، هەموو دەرچووانی 12ـی ئامادەیی کە داواکارییان بۆ خوێندن لە زانکۆ و پەیمانگەکان پێشکێشکردووە، وەردەگیرێن