کۆبوونەوەی سەرپەرشتیاری گشتی ڕەوەندی کوردستانی لەگەڵ بەشێک لە کەسایەتی و ڕۆشەنبیرانی ئیزیدی لە دیاسپۆرا
ئەمڕۆ سەرپەرشتیاری گشتی ڕەوەندی کوردستانی لە بارەگای بارزانی لەگەڵ بەشێک لە کەسایەتی و ڕۆشنبیرانی ئیزیدی لە شاری ئێسنی ئەلمانییا کۆبووەوە.
کۆبوونەوەکە دوای کۆبوونەوەی بەرفراوانی هێرنەی ئەلمانییا دێت، کە تیایدا داوایان کرد بوو کۆبوونەوەیەکی تایبەت بۆ کەسایەتی و ڕۆشنبیرانی ئیزیدی ساز بکرێت بۆ باسکردنی داواکاری و کێشەکانیان.
لە دیدارەکەدا بەشداربووان باسی ئەو نەهامەتیانەیان کرد کە بەسەر کوردانی ئیزیدی دا هاتوون، و کێشە و گیروگرفتەکانیان خستنە ڕوو و داوایان کرد کە بە ئەمانەتەوە بگەیندرێنە جەنابی سەرۆک بارزانی.
شفا بارزانی سوپاسی کردن و بەڵێنی پێدان کە بە ئەمانەتەوە داواکارییەکانیان بگەینێتە جەنابی سەرۆک بارزانی و داوای لێکردن کە هاوکار و هەماهەنگ بن لەگەڵ یەکتر و پارێزگاری لە ئایین و زمان و ڕەسەنایەتی خۆیان بکەن لە دیاسپۆرا، و پێی ڕاگەیاندن کە جەنابی سەرۆک بارزانی پاڵپشتیان دەبێت و لەم بارەوە هەرچیمان پێ بکرێت بۆتانی ئەنجام دەدەین.
ئامادەبووان سوپاسی جەنابی سەرۆک بارزانیان کرد کە تاکە خەمخۆری کوردانی ئیزیدییە و بەڵێنی وەفا و دڵسۆزیان بۆ جەنابیان دوپاتکردەوە.